بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بلۆکی ڕۆژاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێ جیھانی شەڕی سارد (لە نێوان ٣٠ی نیسان و ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٧٥) ██ جیھانی یەکەم: وڵاتانی ھاوتەریب لەگەڵ بلۆکی ڕۆژاوا (واتە، ناتۆ و ھاوپەیمانەکانی دیکە)، بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا. ██ جیھانی دووەم: ئەو وڵاتانەی ھاوتەریب بوون لەگەڵ بلۆکی ڕۆژھەڵات (واتە پەیمانی وارشۆ، چین، و ھاوپەیمانەکانی دیکە)، بە سەرۆکایەتی یەکێتیی سۆڤیەت. ██ جیھانی سێیەم: بزووتنەوەی بێلایەن، بە ڕابەرایەتی ھیندستان و یووگۆسلاڤیا، و وڵاتانی بێلایەنی دیکە.

بلۆکی ڕۆژاوا (بە ئینگلیزی: Western Bloc) کە بە بلۆکی سەرمایەداری یان بلۆکی کاپیتالیزم ناسراوە، ھاوپەیمانییەکی نافەرمی ئەو وڵاتانە بوو کە لە کاتی شەڕی ساردی ساڵانی ١٩٤٧ بۆ ١٩٩١ بە فەرمی ھاوپەیمانی ئەمریکا بوون. لە کاتێکدا وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، لە ئەورووپای ڕۆژاوا و ئەمریکای باکوور، ڕۆڵی سەرەکیان ھەبوو لە بلۆکەکەدا، بەڵام زۆر وڵاتی دیکەی لەخۆگرتبوو، لە ناوچەی فراوانی ئاسیا و ئۆقیانووسی ئارام، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای لاتینی و ئەفریقا کە مێژوویەکی دژە سۆڤیەتی، دژە کۆمۆنیزم و دژە سۆسیالیستیی ڕامیاری و ئایدیۆلۆجییان ھەبوو. بەو پێیەش بلۆکەکە دژایەتیکاری سیستمی سیاسی و ڕامیاری دەرەوەی وڵاتانی کۆمۆنیست بوو، کە ناوەندەکەی یەکێتیی سۆڤیەت و ئەندامانی دیکەی پەیمانی وارشۆ و بەزۆری کۆماری گەلی چین بوو. ناوی «بلۆکی ڕۆژاوا» لە وەڵامی ھاوتا کۆمۆنیستەکەی کە بلۆکی ڕۆژھەڵاتە و وەک دژایەتیی ھاوتا کۆمۆنیستەکەی، سەریھەڵدا. بەدرێژایی شەڕی سارد، حکوومەتەکان و میدیاکانی ڕۆژاوا زیاتر خۆیان بە «جیھانی ئازاد» یان «جیھانی یەکەم» ناودەبرد، لەکاتێکدا بلۆکی ڕۆژھەڵات زۆر کات بە «جیھانی کۆمۆنیست» یان کەمتر بە «جیھانی دووەم» ناودەبرا.[١]

وڵاتانی ھاوتەریب لەگەڵ بلۆکی ڕۆژاوا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئەم پێڕستە وڵاتانی ئێستا و ڕابردووشی لەخۆ گرتووە کە لەگەڵ ئەم بلۆکەدا ھاوتەریب بوون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Western Bloc»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥.