بلاک واتەر (کۆمپانیا)
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| بلاک واتەر | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ |
| ناو | ꠛ꠆ꠟꠦꠇꠅꠣꠐꠣꠞ (ꠀꠇꠣꠖꠦꠝꠤ) |
| دامەزرێنەر | Erik Prince، Al Clark |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| دۆخی یاسایی | کۆمپانیای بەرپرسیارێتیی سنووردار، کۆمپانیای سنوورداری تایبەت |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | کۆنستێلیس ھۆڵدینگز، بەڕێوەبەراتی ئەپۆلۆی جیھانیی |
| شوێنی بارەگاکان | ماکلین، کارۆلینای باکوور |
| وێبگە | https://theacademi.org/ |
بلاک واتەر یان ئەکادیمی (بە ئینگلیزی: Academi) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمنی سەربازی ئەمریکییە و بارەگاکەی لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکایە. لە ١٩٩٧ لەلایەن ئەفسەرێکی دەریایی پێشووی ھێزی دەریایی ئەمریکا ئێریک دین پرینس دامەزراوە بەپێی یاساکانی ئەمریکا کە ڕێگە بە کارگە و کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکان دەدەن. پێشتر بە بلاک واتەر ناسرابوو، دواتر لە ٢٠٠٩ ناوی گۆڕدرا بۆ خزمەتگوزارییەکانی XE و لە ٢٠١١ەوە بە ئەکادیمی ناسراوە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە کۆمەڵێک وەبەرھێنەری تایبەتی بەدەستھینا.
کۆمپانیاکە یەکێکە لە دیارترین کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکانی ئەمریکا[١] [٢] بەو پێیەی خاوەنی گەورەترین مەیدانی تەقەکردنی تایبەتە لە ئەمریکا، کە ڕووبەرەکەی ٢٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور.
کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیھاندا کاردەکات، خزمەتگوزاری ئەمنی، لەوانەش ڕاھێنان و کارە تایبەتەکان، پێشکەش بە حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا و کەسانی تایبەت دەکات لەسەر بنەمای گرێبەست. ئەکادیمیا لە ٢٠٠٣ ەوە خزمەتگوزاری پێشکەش بە سی ئای ئەی کردووە، لەنێویاندا گرێبەستێکی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری لە ٢٠١٠. لە ٢٠١٣ کۆمپانیاکە گرێبەستێکی بە بەھای نزیکەی ١٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ پاسەوانانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەرگرت. تێکڕای داھاتی ڕۆژانەی کارمەندانی ئەم کۆمپانیایە لە نێوان ٣٠٠ بۆ ١٠٠٠ دۆلاردایە.
ئەکادیمی ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستھێنا لە ساڵی ٢٠٠٧، کاتێک کۆمەڵێک لە کارمەندەکانی بە کوشتنی ١٤ ھاووڵاتی مەدەنی عێراقی لە گۆڕەپانی نوسوور لە بەغدا تۆمەتبار کران، کە چواریان لە دادگای ئەمریکادا تۆمەتبار کران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Gielink، Dirk (٢٠٠٧). «No Contractors on the Battlefield: The Dutch Military's Reluctance to Outsource». لە Thomas Jäger, Gerhard Kümmel (ed.). Private Military and Security Companies: Chances, Problems, Pitfalls and Prospects. VS Verlag. لاپەڕە ١٤٩. ژپنک ٣٥٣١١٤٩٠١٦.
{{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی|authors=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ Flintoff، Corey (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). «Blackwater's Prince Has GOP, Christian Group Ties». الإذاعة الوطنية العامة. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٠٩ ھێنراوە.