بلاک بیوتی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| بلاک بیوتی | |
|---|---|
![]() | |
| سەرناو | Black Beauty |
| بابەتی سەرەکی | children's and young adult literature |
| جۆر | ڕۆمان |
| چەشن | young adult literature |
| دانەر | Anna Sewell |
| بڵاوکەرەوە | Jarrold |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٨٧٧ |
| وڵاتی بنەڕەت | شانشینی یەکگرتوو |
| زمان | زمانی ئینگلیزی |
| شوێنی گێڕانەوە | ئینگلتەرا |
| دێڕی سەرەتا | The first place that I can well remember was a large pleasant meadow with a pond of clear water in it. |
| کۆتا دێڕ | My troubles are all over, and I am at home; and often before I am quite awake, I fancy I am still in the orchard at Birtwick, standing with my old friends under the apple-trees. |
| Work available at URL | https://standardebooks.org/ebooks/anna-sewell/black-beauty |
| دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
بلاک بیووتی یان ڕەشە جوانەکە ڕۆمانێکە کە لە ١٨٧٧دا بە پێنووسی ئانا سووێڵ نووسراوە. ڕۆمانێک کە لە ساڵی ١٨٧٧ لە لایەن نووسەری ئینگلیزی ئانا سیووێلەوە چاپ کراوە. لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا نووسیوویەتی، کاتێک بەھۆی کەمئەندامییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا قەتیس بووە. ڕۆمانەکە دەستبەجێ بوو بە پڕفرۆش و سووێڵ دوای پێنج مانگ لە بڵاوبوونەوەی کۆچی دوایی کرد. کتێبەکە بە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دانە فرۆشراوە، بە یەکێک لە کتێبە پڕفرۆشەکانی ھەموو سەردەمەکان دادەنرێت.[١][٢]
ئانا سیوێڵ ئەم ڕۆمانەی لە سەردەمێکدا نووسیوە کە ئەسپ بەناوبانگترین ئامرازی گواستنەوە بووە. دڵی ملیۆنان کەسی گرت و زۆر کەس دەستیان کرد بە ھاوسۆزی لەگەڵ ئەو ئاژەڵەی کە بە بێدەنگی و بێ ئاگاداری ئازاری دەچێژت.
لە ساڵی ٢٠٠٣دا ئەم ڕۆمانە لە ڕیزبەندی ٥٨ھەمین ڕاپرسیی زۆرترین خوێندنەوەی بی بی سیدا ھاتبوو.[٣]
چیرۆک
[دەستکاری]بلاک بیوتی ئەسپێکی ڕەنگ ڕەشی چاو ڕەش کە لەگەڵ دایکیدا لەباخی جوتیارێکدا دەژیان. بەڵام کاتێک تەمەنی گەورە بوو خاوەن باخەکەی فرۆشتی بە پیاوێکی بازرگان بە ناوی گۆردۆن، کە پیاوێکی زۆر میھرەبان بوو و زۆر بلاک بیوتی خۆش دەویست بەڵام ھاوسەرەکەی نەخۆش کەوت. بۆیە ناچاربوو بلاک بیوتی بفرۆشێت بە پیاوێک بەناوی جۆھن، کە شەریکی گۆردن بوو لە باخچەی بیرتویکدا بفرۆشێت. جۆھن پیاوێکی میھرەبان بوو و ڕێزێکی زۆری لە بلاک بیوتی دەگرد. شەوێکی باراناوی و ئاسمان تاریک بوو جۆھن و گۆردن ویستیان بڕۆن بۆ کۆبوونەوەیەک لە شاردا. لە ڕێگادا بەسەر پردێکی نیوە شکاودا ڕۆشتن و ھەتا لە کۆتاییدا گەشتنە شوێنی کۆبوونەوەکە لەدوای یەک کاتژمێر گەڕانەوە بۆ باخچەی بیرتویک لەڕێگادا کەگەشتنە سەر پردەکەی کە لێی ھاتبوون بلاک بیوتی وەستاو نەڕۆیشتە پێشتر جۆھن ھەرچی ھەوڵی دا نەیتوانی بلاک بیوتی بھێنێتە جووڵە کاتێک دابەزی ویستی بڕواتە سەر پردەکە بۆ لێکۆڵینەوە بەڵام بلاک بیوتی دەستی کرد بە حیلەکردن کە جۆھنی ئاگارکردەوە لەوەی بڕواتە سەر پردەکە لەو کاتەدا پیاوێک ھاواری کرد و پێی وتن پردەکە لە ناوڕاستدا شکاوە. لەم کاتەدا بۆیان دەرکەوت کە بلاک بیوتی ئەسپێکی چەند بەنرخە.
سهرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Merriam-Webster (1995). "Black Beauty". Merriam Webster's Encyclopedia of Literature.
- ↑ https://web.archive.org/web/20080718203951/http://entertainment.timesonline.co.uk/tol/arts_and_entertainment/books/children/article3459873.ece
- ↑ https://web.archive.org/web/20190918212543/http://www.bbc.co.uk:80/arts/bigread/top100_2.shtml
https://en.wikipedia.org/wiki/Black_Beauty
