بزوێنەری ھەڵمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بزوێنەری هەڵمیەوە ڕەوانە کراوە)
نمونەیەکی مەکینەی ھەڵمی. وزەی گەرمی لەڕێی پاڵھێزی ھەڵمەوە دەگۆڕێت بۆ میکانیکە وزە.
مەکینەیەکی ھەڵمی لە ستۆت پارک
شەمەندەفەرێک کە بە ھێزی ھەڵم ڕێ دەکات. لە ساڵی ١٩٤٢ تا ١٩٥٠ بەرھەم ھاتوە و تا ساڵی ١٩٨٨ بەردەوام بوە لە ئیش کردن.

بزوێنەری ھەڵمی بریتییە لە ئامێرێک کە پاڵھێزەکەی کە ھەڵمی ئاو بە فیشاری بەرز وەردەگرێت. ھەرچەند بیرۆکەکە نزیک ٢٠٠٠ ساڵ لەمەو پێش ھەبووە بەڵام تا نزیک ٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم مەکینانە دەکرێ بەکاربھێنرێن لەو شوێنانەی ئاو و ڕەژووی بەردی و داری ھەبێت. لە سەرەتادا بزوێنەری شەمەندەفەرەکان و تەراکتۆرەکان بوو. ئەمڕۆ بۆ دروستکردنی کارەباش کەڵکی لێ وەر دەگیرێت.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەم مەکینەی ھەڵمی لە ساڵی ١٦٩٠ لەلایەن دەنی پاپن، دروست کراوە. بەڵام جەیمز وات بە یارمەتی ھاوسەری (مارگارێت میلۆ) و دەوڵەمەندێک توانی یەکەم مەکینەی تیجاری دروست بکەت کە بوو بە ھەنگاوێکی گەورە لەم بوارەدا.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Brief History of the Steam Engine, Carl Lira". www.egr.msu.edu. Retrieved 2020-12-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Steam engine", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2020-11-23, retrieved 2020-12-06

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]