بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جووڵانەوەی ژن، ژیان، ئازادی
بەشێک لە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران
خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی حیجابی ناچاری
دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە زمانی کوردی (کوردیی باکووری و ناوەندی) و ئینگلیزی
ڕۆژ٢٠٢٢
شوێن
هۆکارخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران
ئامانجڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران
دژایەتیکردنی حیجابی ناچاری
شێوازلابردنی حیجابی ئیسلامی
لەناوبردنی پەچە
ئەنجامبەردەوامە[١][٢][٣]

بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان جووڵانەوەیەکی ناڕەزایەتییە کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دوای کوژرانی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد. ژینا ئەمینی کچێکی کورد بوو کە بەھۆی نەپۆشینی حیجابەکەیەوە لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتەوە دەستگیر کرا. جووڵانەوەکە خوازیاری کۆتایی ھێنانە بە یاساکانی حیجابی ناچاری و جۆرەکانی تریی ھەڵاواردن و چەوساندنەوە لە دژی ژنان لە ئێراندا، ھاوکات لەگەڵ ئازادی زیاتر بۆ بۆچوونە سیاسی و ئایینییەکان.

ئەم جووڵانەوەیە بە سەرکوتکردن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕووبەڕوو بووەتەوە و سەدان خۆپیشاندەر بەھۆیەوە کوژراوە و ھەزارانی دیکەش دەستگیر کراون.[٤][٥][٦][٧][٨][٩] ھەروەھا جووڵانەوەکە پاڵپشتی و ناساندنی نێودەوڵەتیی بەدەست ھێناوە، ھەروەھا خەڵاتی ئازادی ساڵی ٢٠٢٣ی لەلایەن ماڵی ئازادییەوە (Freedom House) پێبەخشرا.[١٠]

جووڵانەوەی ژن، ژیان، ئازادی دروشمێکی ناڕەزایەتییە کە مافی ژنان دووپات دەکانەوە. لە میدیا ئینگلیزییەکاندا بە بەکارھێنانی لە چوارچێوەی ئێران و کوشتنی ژینا ئەمینی ناسراوە.[١١] ئەو دروشمە لە جووڵانەوەکانی مافی ژنانی کوردەوە سەرچاوەی گرتووە.[١٢][١٣][١٤]

مێژوو

[دەستکاری]

ژینا ئەمینی کە ئەوکات تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو، بەھۆی ئەوەی کەمتەرخەم بووە لە پۆشینی تەواوەتیی حیجابی زۆرەملێی ئیسلامیی ئێرانی، لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر کوژرا. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٢، خۆپیشاندەران لە ئێران و دەرەوەی وڵات ئەو دروشمەیان گرتەبەر، دوای ئەوەی ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەریدا گیانی لەدەستدا. کۆچی دوایی ژینای ٢٢ ساڵە جێگای سەرھەڵدانی ناڕەزایەتی لە کۆمەڵگای کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کردەوە.[١١]

جووڵانەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران ھەتا ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ چالاکە، سەرەڕای سەرکوتی توندی دەسەڵاتدارانی ئێران.[١٥]

دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی سانسۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی «پەیمان» و «ھاوپەیمانی لاوانی گەڕەک»ی کرد، سەرکردایەتی جووڵانەوەکە گواسترایەوە بۆ ھاوپەیمانییەک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، لەنێویاندا ڕەزا پەھلەوی شازادەی جێنشینی ئێران. ئەوان پەیامەکانیان بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی وەک بی بی سی بڵاودەکردەوە؛ بەڵام سەرەڕای ھەوڵەکانیان، دواجار جووڵانەوەکە نەما.

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٢٣ شێروین حاجیپوور خەڵاتی نوێی شایستەیی کۆمەڵایەتی بەدەستھێنا بۆ باشترین گۆرانی ناڕەزایەتی بەھۆی گۆرانیوتنی «بەرایێ»، لە سەردەمی جووڵانەوەی ژینا. خانمی یەکەمی ئەمریکا جیل بایدن خەڵاتەکەی لە ئاھەنگی خەڵاتی گرامی ساڵی ٢٠٢٣ پێشکەش کرد.

جووڵانەوەکە خەڵاتی ئازادی ساڵی ٢٠٢٣ی لەلایەن ماڵی ئازادی[١٥] و خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە پێبەخشرا، ھەردووکیان لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.[١٦]

دروشمەکان

[دەستکاری]
  • مردن بۆ خامنەیی[١٧]
  • مردن بۆ کۆماری ئیسلامی[١٧]
  • مردن بۆ دیکتاتۆر[١٧]
  • بڕۆ بەرەو شۆڕش، جا بە حیجابەوە یان نا[١٨]
  • ڕەھبەری دیکتاتۆر

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Bazafkan، Homa. «'Women, Life, Freedom' a new revolutionary era in Iran». Vienna Institute for International Dialogue and Cooperation. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «'Women, Life, Freedom' Movement Wins 2023 Freedom House Award» (بە ئینگلیزی). Iran International. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «Unveiling Resistance: The Struggle for Women's Rights in Iran» (بە ئینگلیزی). Human Rights Watch. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «Iran: International community must stand with women and girls suffering intensifying oppression». Amnesty International (بە ئینگلیزی). ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. «Women's Rights in Iran | Human Rights Watch». www.hrw.org (بە ئینگلیزی). ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. «Iranian Women's Demands for Freedom Must Be Heard | Human Rights Watch». www.hrw.org (بە ئینگلیزی). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. «UN Women statement on women's rights in Iran». UN Women – Headquarters (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. «Iranian Women Are Protesting, And They're All Using This Rallying Cry». Women's Health (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. «Unveiling Resistance: The Struggle for Women's Rights in Iran | Human Rights Watch». www.hrw.org (بە ئینگلیزی). ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. «'Women, Life, Freedom' Movement Wins 2023 Freedom House Award» (بە ئینگلیزی). ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. 1 2 «Woman, Life, Freedom | Iran, Movement, History, & Jina Mahsa Amini | Britannica». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Britannica» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  12. Dirik، Dilar (٢٠٢٢). The Kurdish Women's Movement: History, Theory, and Practice. Palgrave Studies in Cultural Heritage and Conflict. London: Pluto Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٥٣-٤١٩٣-٤. OCLC ١٢٤٦٥٣٨٢٤٦.
  13. Bocheńska، Joanna (٢٠١٨). Rediscovering Kurdistan's Cultures and Identities: The Call of the Cricket. Cham, Switzerland: Palgrave Macmillan. لاپەڕە ٤٧. ژپنک ٩٧٨-٣-٣١٩-٩٣٠٨٧-٩. OCLC ١٠٣٤٦١٩١٨٠.
  14. Çağlayan، Handan (٢٠١٩). Women in the Kurdish Movement: Mothers, Comrades, Goddesses. لەلایەن Simten Coşar وەرگێڕدراوە. Cham, Switzerland: Springer Nature. لاپەڕە ١٩٧. ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣٠-٢٤٧٤٣-٠. OCLC ١١٠٤٠٦٩٩١٣.
  15. 1 2 «'Women, Life, Freedom' Movement Wins 2023 Freedom House Award» (بە ئینگلیزی). ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. «Top EU human rights prize awarded to Mahsa Amini» (بە ئینگلیزی). ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. 1 2 3 فردا، رادیو (١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «خشم عمومی از جان‌باختن مهسا امینی؛ معترضان شعار "زن، زندگی، آزادی" سر دادند» [Public outrage over Mahsa Amini's death; protesters chant "Woman, Life, Freedom"]. رادیو فردا (بە فارسی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  18. شعار "چه با حجاب، چه بی‌حجاب؛ پیش بسوی انقلاب"؛ شعار دانشجویان ["Whether with or without a hijab; forward to the revolution"; students' slogan] (بە فارسی)، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]