جووڵانەوەی نەوەی نوێ
| جووڵانەوەی نەوەی نوێ | |
|---|---|
| سەرۆک | شاسوار عەبدولواحید |
| دامەزرێنەر | شاسوار عەبدولواحید |
| دامەزراندن | ٢٨ی ئایلوولی ٢٠١٧ |
| شوێنگەی سەرەکی | سلێمانی |
| ئایدۆلۆژیا | سێکولاریزم[ژێدەر پێویستە] پڕۆگرێسڤیسم[ژێدەر پێویستە] |
| ڕەنگەکان | پرتەقاڵی (سەرەکی)، سوور، زەرد، سەوز، سپی |
| کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق | ٣ / ٣٢٩ |
| کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ١٥ / ١٠٠ |
| کورسییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق | ٠ / ٤٤٠ |
| ماڵپەر | |
| https://ngmovement.com/ | |
جووڵانەوەی نەوەی نوێ پارتێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوە.[١] لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و کوردستان ڕاگەیاند.[٢] لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نەوەی نوێ توانی ٤ کورسی بەدەست بھێنێت. ھەروەھا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توانی ٨ کورسی بەدەست بھێنێت. لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەھەر ١٥ بازنەکەی ھەرێم و کەرکووک ١٥ کاندیدای دیاری کرد لەو ژمارەیە ٩ کەس توانیان دەنگی پێویست بەدەست بھێنن و کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.[٣]
ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان
[دەستکاری]| حکوومەت | شوێن | +/– | کورسی | ٪ | دەنگەکان | ھەڵبژاردن |
|---|---|---|---|---|---|---|
| ئۆپۆزسیۆن | چوارەم | نوێ | ٨ | ٨٫٦% | ١٠٧٬٦١٠ | ٢٠١٨ |
ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق
[دەستکاری]لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی عێراق لەساڵی ٢٠٢١ بزوتنەوەکە سەرکەوتوو بوو بە بەدەستھێنانی ٩ کورسی.
| حکومەت | شوێن | +/– | کورسی | ٪ | دەنگەکان | ھەڵبژاردن |
|---|---|---|---|---|---|---|
| ئۆپۆزیسۆن | یانزەیەم | نوێ | ٤کورسی | ٪١.٦٥ | ١٧٠ھەزار و ٩١٩ | ٢٠١٨ |
| ئۆپۆزیسۆن | ھەشتەم | ٥ | ٩کورسی | ٪٢,٦٥ | ٢٣٣ھەزار و ٨٣٤ | ٢٠٢١ |
| ئۆپۆزیسۆن | ؟ | ٦- | ٣کورسی | ؟ | ١٣٤ھەزار و ٦٠١ | ٢٠٢٥ |
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
[دەستکاری]شاسوار عەبدولواحید (لە ٢٠١٧ەوە تا ئێستا)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ وتاری شاسوار عەبدولواحید لە کاتی راگەیاندنی لیستی "نەوەی نوێ" (2/10/2017) (بە ئینگلیزی)، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە
- ↑ «کوردیو - جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەلَ دوولایەنی تر ھاوپەیمانیەتێکی راگەیاند» (بە کوردی). لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «نەوەی نوێ: هیچ پۆست و وەزارەتێکمان لە حکوومەتی نوێی عێراقدا ناوێت». kurdpress.com. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان باک (لێدوان) ١٥:٢٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ (UTC)
| ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |