بزمار
بزمار یان پیچە یان مسمار ( bizmar )لە بوارەکانی ئەندازیاری و دارتاشی و بیناسازی بەکاردەهێنرێت .بریتیە لە نوکێکی کانزایی تیژ ، کە بەزۆری لە پۆڵا یان بۆ مەبەستی تایبەتمەند لە ستیل و ئاسن یان سولتی ئەلەمنیۆم درووست دەکرێت . بزمارەکان بە زۆری پاڵیان پێوەدەنرێت بە چەکوش[١].
جۆرەکانی بزمار
بزماری لول:
بزماری لولدراو یان گلاوز بزمارێکی بە پێچاوپێچە کە بە دەوری ستوونێک کە لە کۆندا پەرەی سەندبوو لولی خواردۆتەوە و هەروەها بە پینە و پێچی لوولپێچ ناودەبرێن[٢] .
بەکارهێنانی:
لە پێک بەستنی کابینەی دارین و دەرگا و کەلوپەلی ناوماڵدا بەکار هاتووە و چەندین بەکارهێنانی جۆراوجۆری هەیە.
قەبارەکان[دەستکاری]
بزمارەکان بە شێوەێکی بەربڵاو بۆ مەبەستی تایبەت دروست کراون؛ هەندێک جۆری بزمار بە تیپی (T) ئینگلیزی ئاماژەی بۆ دەکرێت،هەندێکیشیان بەشێوەی "pins" و "clamps" درووستکراون بەگشتی بەشی سەرەوەیان پانە و بەشی خوارەوەشیان تیژە .
بزمارەکان لە دامەزراندنەکان بەکار دەهێنرێن بۆ پێکەوە گرێدانی توخمەکانی بیناسازی. ژمارەی بزمارەکانی پێویست بۆ بەیەک بەستنەکە بە دابەشکردنی ئەو هێزەی کە دەکەویتە سەری دیاری دەکرێت[٣] .
بزمار لە کوردیدا[دەستکاری]
زۆرێک لە زمان زانان پێیان وایە بزمار لە بنەڕەت دا مسمار بووە کە لە زۆر کۆندا بەکار هاتووە ،(مس+مار)کاتی کۆن کانزای مسیان تواندۆتەوە لەسەر شێوەی مار دایان ڕشتۆتەوە بۆیە پێیان وتووە مسمار کە دواتر گۆڕانکاری بەسەر دا هاتووە و بۆ میللەتەکانی تریش چووە.