بۆ ناوەڕۆک بازبدە

برۆنتی کامپبێڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
برۆنتی کامپبێڵ
لەدایکبوون (١٩٩٤-٠٥-١٤) ١٤ی ئایاری ١٩٩٤ (تەمەن ٣١ ساڵ)
Blantyre، مالاوی
وڵاتی وەرزشئوسترالیا
ناوی کاتی لەدایکبوونBronte Lynn Campbell
خوشک و براکەیت کامپبێڵ
پیشەswimmer
ئەندامی تیپی وەرزشیLondon Roar
وەرزشمەلەوانی
Record heldWorld record progression 4 × 100 metres freestyle relay
Partner in business or sportOlivia Wunsch، Shayna Jack، ئێما ماککۆین، Meg Harris، Mollie O’Callaghan
خەڵاتەکانMedal of the Order of Australia
براوەیswimming at the 2020 Summer Olympics – women's 4 × 100 metre freestyle relay

برۆنتی کامپبێڵ (بە ئینگلیزی: Bronte Campbell؛ لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٩٩٤) خانمە مەلەوانی پێشبڕکێکاری ئوسترالییە.[١] براوەی دوو مێدالیای زێڕ و مێدالیایەکی بڕۆنزە لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی ئۆڵمپیادی ھاوینە. خوشکە بچووکی خانمە مەلەوان کەیت کامپبێلە، لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری توانی ژمارەی پێوانەی تۆماربکات. کەیت و بڕۆنتی یەکەم دووخوشکی ئوسترالین کە پێکەوە لە تیمی ئوسترالیای بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیاد بکەن لە دوای ساڵی ١٩٧٣. و ھەروەھا یەکەم دوو دووخوشکی ئوسترالین کە لەھەمان بۆنەدا ڕکابەری یەکتربن لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی.[٢][٣] سێ مێدالیای زێری لە پالاوانێتی جیھانی یارییەئاوییەکانی ٢٠١٥ لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری و ١٠٠ مەتری ئازاد بەدەست ھێناوە.[٤]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

برۆنتی لە شاری پلانتایەری ولاتی مالاوی لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٤ لەدایک بووە. دووەم منداڵی ناو بنەماڵەکەی ئێرکی ژمێریار و جێنی پەرستارە. کەیت خوشکە گەورەیەتی و دووخوشک و برایەکی لە خۆی بچووکتر ھەیە براکەی نەخۆشی شەلەل دەماغی ھەیە و لە ژێرچاودێریدایە. ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی ھاوبەشکردووە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی براکەی کە چوار ساڵ لە خۆی بچووکترە.[٥] جێنی دایکی بەھۆی ئەوەی شارەزایی لە مەلەکردن ھەبوو بۆیە ھەر چوارکەچەکەی لە ناویان بڕۆنتی فێری مەلەکردنی کردن. لە حەوزی ماڵەکەی خۆیان.[٦][٧]

ژیانی پیشەگەری

[دەستکاری]

خانەودای کامپبێل ساڵی ٢٠٠١ ڕوویانکردە ئوسترالیا لەھەمان ساڵ کەیت و بڕۆنتی لە یانەیەکی مەلەوانی ناویان تۆمارکرد لەژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەر زیاتر فێری مەلەوانی بوون پێگەیشتن. ساڵی ٢٠٠٩ مێدالیایەکی زێری لە ڤیستیڤالی ئۆڵمپیادی لاوانی ئوسترالیا لە مەلەوانی ٥٠مەتری ئازاد بردەوە؛ و لە ساڵی ٢٠١١ لەھەمان پێشبرکێدا توانی مێدالیای زێر لە پاڵەوانییەتی مەلەوانی جیھانی پێگەیشتواندا (٢٠١١ FINA World Junior Swimming Championships) کە لە شاری لیما ی پێروو بەڕێوەچوو بەدەست ھێنا

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢

[دەستکاری]

برۆنتی یەکێک بوو لە وەرزشوانە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ کە لە شاری لەندەنی بەریتانیا بەرێوەچوو.[٨] لەسەر ئاستی خانمان بەشداری لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد کرد توانی خۆی بگەیەنێت قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکە لە قۆناغی کۆتاییکە کەیتی خوشکیشی بەشداری تێداکرد پلەی نۆیەم و دەیەمیان بەدەست ھێنا. نەیتوانی ھیچ مەدالیایەک بەدەست بھێنێت .[٩]

لە پالاوانێتی مەلەوانی ئوسترالیا ٢٠١٣ لە لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری و ١٠٠ مەتری ئازاد توانی مەدالیای زێو بەدەست بھێنێت ، لەگەڵ کەیتی خوشکی خۆیان گەیاندە پالاوانێتی جیھانی بۆ یارییە ئاوییەکانی ساڵی ٢٠١٣. یارمەتیدەری کەیت، ئیما، کوتیس بوو بۆ ئەوەی لە پێبرکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری جۆراوجۆر مێدالیای زێو بەدەست بھێن بە جیاوازی ٠٫١٢ لە تیمی خانمانی ئەمریکا کە مێدالیای زێریان بردەوە.[١٠]

ساڵی ٢٠١٤ بەشداری پالاوانێتی جایھانی مەلەوانی فینا ٢٠١٤ لە دەوحەی قەتەر کرد. دوو مەدالیای زێوی بردەوە یەکیان لە ٥٠ مەتری ئازاد (کات: ٢٣٫٦٢ چرکە) ئەوی دیکەیان لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازادی ھەمەجۆر. کە بە (٥١٫٦٥ ١چرکە) مەوادای پێشبڕکێکەیان تەواو کرد. ھەر لەم ساڵەدا بەشداری لەچەند پالاوانیتی دیکە کرد و توانی چەند مێدالیایەکی زێر و زیو[١١]

ئۆڵمپیادی ھاوینییەی٢٠١٦

[دەستکاری]

بڕۆنتی بۆ جاری دووەم لەگەڵ شاندی ولاتەکەیب ەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی کرد. نوێنەرایەتی ولاتەکەی کرد لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی لەسەر ئاستی خانمان. لە ٥٠ مەتری و ١٠٠ مەتری ئازاد بەشداری کرد بەڵام نەیتوانی ھیچ مەدالیایەک بەدەست بھێنێت . بە ڵام توانی لە پێشبرکێی ٤ × ١٠٠مەتری ئازادی ھەمەجۆر ھاوکاری تیمەکەی بێت بۆ بەدەست ھێنانی مێدالیای زێر و شکاندنی ژمارەی پێوانەی جیھانی کاتیک بە ٣:٣٠٫٦٥ دەقە پێشبڕکێکەیان تەواو کرد. تیمی ئەمریکا دووەم و تیمی کەنەدا سێیەم بوون.[١٢][١٣][١٤]

ئۆڵمپیادی ھاوینییە ٢٠٢٠

[دەستکاری]

لە خولی یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە تۆکیۆ، ژاپۆن، یارییەکانی بەڕێوەچوو، لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد لەگەڵ تیمی ئوسترالیا مێدالیای زێری بەدەست ھێنا کاتێک توانیان لە ڕیکۆردێکی نوێدا بە ٣:٢٩٫٦٩ دەقە پێشبڕکێکە تەواو بکەن.[١٥] ھەروەھا میدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ تێکەڵی ئازاد (پیاو و ژن).[١٦]و ھەروەھا لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد بەشداری کرد، توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی بەڵام لەو قۆناغە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت و پلەی ٧ وەرگرت.[١٧]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Bronte Campbell Bio». SwimSwam (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «Bronte Campbell». Australian Olympic Committee (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «London 2012 - Campbell sisters to swim in London». web.archive.org. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «Bronte Campbell claims freestyle double at worlds». www.abc.net.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ٩ی ئابی ٢٠١٥. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «Swimming sisters Cate and Bronte Campbell carry Aussie hopes at Glasgow Games». Fox Sports (بە ئینگلیزی). ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. «Heraldsun.com.au | Subscribe to the Herald Sun for exclusive stories» (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. «Heraldsun.com.au | Subscribe to the Herald Sun for exclusive stories» (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. «Bronte CAMPBELL». Olympics.com. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. IOC. «London 2012 50m freestyle women Results - Olympic swimming». Olympics.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. «15th FINA WORLD CHAMPIONSHIPS».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  11. «12th FINA WORLD SWIMMING CHAMPIONSHIPS (25m)».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  12. Bill (٦ی ئابی ٢٠١٦). «Strong Anchor By Cate Campbell Propels Australians To New 400 Free Relay Olympic Record». Swimming World News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. «2016 Australian Olympic Swimming Team selected | AUS Team | Rio 2016». web.archive.org. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  14. News، A. B. C. «Cate, Bronte Campbell lead Australian women to 4x100m gold at Rio». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  15. «'The stuff of dreams': Aussies beaming after world record in the Gold Coast pool». www.abc.net.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ٥ی نیسانی ٢٠١٨. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. Barrett، Chris (٧ی ئابی ٢٠١٦). «Rio Olympics 2016: Australia's women win gold in world record time in 4x100m freestyle relay». The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. «Olympic Schedule & Results | Tokyo 2020 Olympics». .. (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]