برا گەورە (١٩٨٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
براگەورە
یەکەم دەرکەوتنھەزارو نۆسەدو ھەشتاو چوار (١٩٤٩)
دروستکراوە لەلایەنجۆرج ئۆروێڵ
زانیاریی ناو-گەردوونی
ڕەگەزنێر
پیشەڕابەر ئۆشیانا

براگەورە کاراکتەرێکی خەیاڵی و سیمبوڵە لە ڕۆمانی ١٩٨٤، کە ڕۆمانێکی دیستۆپیاییەو لەلایەن جۆرج ئۆروێڵەوە لە ساڵی ١٩٤٩ بڵاو کراوەتەوە. ئەم ڕۆمانە لەلایەن حەکیم کاکەوەیس لە سوییدییەوە کراوەتە کوردی.

لەرۆمانەکەدا براگەورە ڕابەری ئۆشیانایە، کە دەوڵەتێکی تۆتالیتاریە و تێیدا پارتی ئینگسۆس (بەگشتی بە پارتی سۆشیالستی ئینگلیز ناسراوە) ھێزیی ڕەھای ھەیە لەپێناوی ھێز خۆیدا بەسەر دانیشتوانەکەیدا. لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئۆروێڵ باسی دەکات، ھەر ھاوڵاتییەک لەژێر چاودێری بەردەوامدایە لەلایەن دەسەڵاتەوە، بەگشتی لەڕێی تێلیسکرینەوە (جگەلە پڕۆڵەکان، چینی کارکەر لە کۆمەڵگا). خەڵک بەبەردەوامی ئەمەیان بیردەھێنرایەوە لەڕێی دروشمی براگەورە چاودێریت دەکا: کە بەشێوەیەکی گەورە لەھەموو شوێنێک نمایشکرابوو.

لەکلتوری ھاوچەرخ، دەستەواژەی براگەورە وەک ھاوواتا بۆ خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتی حکومەت چوتە ناو فەرھەنگەوە، بەتایبەت دەربارەی ئازادییە تاکەکەسییەکان (ئازادییە شارستانییەکان)، زۆرجار پەیوەستە بە چاودێری بەکۆمەڵ.

بنەچەی کاراکتەرەکە[دەستکاری]

لە بڕگەوتاری ڕۆمانەکەیدا ١٩٨٥، ئەنتۆنی بورگەس دەنوسێ کە ئۆروێڵ بیری دەستەواژەی براگەورەی لە ئاگاداری نامەی (ڕیکلامی) تەختەی ئاگاداری (بیڵبۆرد) بۆ پەروەردە لەدوورەوەی کۆمپانیایەکەوە وەرگرتوە بەناوی بەنێت لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم. پۆستەرە بنچینەییکە بەنێت خۆی نیشان دەدا، کە پیاوێکی بەخشندە ڕواڵەتی بەتەمەن بوو ڕێنمایی و پاڵپشتی دەبەخشییە ئەوانەی بەنیازن ببنە خوێندکار و لێی نوسرابوو ڕێمدە ببم بە باوک بۆت. بەپێی بورگەس، دوای مردنی بەنێت، کوڕەکەی دەستی گرت بەسەر کۆمپانیاکەداو پۆستەرەکان گۆران بەوێنەی کوڕەکەی (کە خۆسەپێن و توند دەردەکەوت بە پێچەوانەی بەخشەندە ڕەفتاری باوکی) لەگەڵ نوسراوی ڕێمدە ببم بەبراگەورەبۆت.

خەمڵاندنی زیاتر لەلایەن دوگاڵس کێڵنەر لەزانکۆی کالیفۆرنیا، لۆس ئنجڵس دەڵێ براگەورە ھێمایە بۆستالین. تیۆرییەکی دیکە دەڵێ برێندان براکن، وەزیری زانیاری تا ساڵی ١٩٤٥، ئیلھام بووە بۆ براگەورە. ئۆروێڵ لەبەردەستی براکن لە بەشی ھیندستانی بی بی سی کاری کردوە. براکن بەشێوەیەکی بەر بڵاو لەلایەن کارمەندەکانییەوە بە کورتکراوەی بی بی ئاماژەی پێدەکرا، ھەمان پیتی سەرەتای کاراکتەری برا گەورە (بیگ برازەر). ھەروەھا ئۆروێڵ دڵگران بوو لە سانسۆری سەردەمی جەنگ و پێویستی مۆنۆپۆڵیکردنی زانیاری کە ھەستی پێدەکرد لە باڵاترین ئاستەکانی وەزارەتی زانیاری بەتایبەتی لە نوسینگەی براکن.

نمایش لە ڕۆمانەکە[دەستکاری]

لە ڕۆمانەکەدا، هەرگیز ڕوون نەکراوەتەوە کە ئایا براگەورە کەسایەتیەکی راستەقینەیە یا بووە، یا بەکەسایەتیکردنی خەیاڵی حزب بووە، هاوشێوەی بریتانیا یا مامە سام.براگەورە بەوەی کە لە سەر پۆستەرەکان یا تێلیسکرینەکان دەردەکەکەوێ پیاوێکە لە ناوەندی چلەکانی تەمەندایە. لە پڕوپاگەندەی حیزبدا، براگەورە وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزب نیشاندراوە.

لەخاڵێکدا، وینستن سمس، پڕوپاگەندەکارێکی ناو ڕۆمانەکەی ئۆروێڵ، هەوڵدەدات کە بیریبکەوێتەوە چ ساڵێک بۆ یەکەم جار گوێبیستی ناوهێنانی براگەورە بوو. پێیوابوو کەدەبێ لەکاتی شەستەکاندا بووبێت، بەڵام ئەستەم بوو کە دڵنیا بێت. لەمێژوی حیزبدا، براگەورە وەک ڕابەر و پارێزەری شۆڕش لەڕۆژانی سەرەتاوە وێنا کراوە. قۆرغکردنی کەسایەتی براگەورە بەهێواشی بەرەو پاش برا بۆ سەردەمی جیهانی بێهاوتای چل و سیەکان، کاتێک کە هێشتا کەپیتاڵستەکان بە کڵاوە لولەییەکانی سەریانەوە بە شەقامەکانی لەندەندا سواریاندەکرد(لێیاندەخوڕی).'

لەکتێبی تیۆر و پراکتیکی کۆگەرایی ئۆلیگارشی، کە وینستن سمس خوێندبویەوە و گوایە گۆڵدستاین نوسیویەتی، براگەورە وەک مەعسوم و خاوەن هێزی ڕەها ئاماژەی پیکرابوو. کەس هەرگیز نەیبینیوە و دڵنیاییەکی باوەڕپێکراو هەیە کە هەرگیز نامرێ. ئەو بەسادەیی شێوەکەیە کە حیزب هەڵیبژاردووە بۆ خۆنیشاندان بە جیهان چونکە هەستەکانی خۆشەویستی، ترس و ڕێز ئاسانتر لەکەسدا چڕدەکرێنەوە (جاوەرە ڕویەک لەسەر تەختەی ئاگاداری و دەنگێک لە تێلیسکرین) تا ڕێکخراوێک.

کاتێ کە دواتر وینستن سمس دەسگیرکرا، ئۆبرایان دوبارەیکردوە کە براگەورە هەرگیز نامرێ. کاتێک کە سمس پرسی کە براگەورە بوونی هەیە، ئۆبرایان وەک بەرجەستەبوونی حیزب وێنای دەکا و دەڵێ تا حیزب مابێ ئەویش ماوە. کاتێ وینستن دەپرسێ ئایا براگەورە بوونی هەیە بەوشیوەیەی کە من هەم؟(واتە براگەورە وەک مرۆڤ بوونی هەیە)، ئۆبرایان لەوەڵامدا دەڵێ تۆ بوونت نیە (واتە سمس ئێستا نەکەسێکە، نموونەیەکی جووتبیر)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]