برایێن ب گەل مەسیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تەلاری برایەتیوانانی مەسیح، حەوزی حەمام، شاری سۆمرسێت
کڵێسای برایەتیوانانی مەسیح، بوفالۆ، نیویۆرک

کرایستدێڵفیەنەکان ‎(/ˌkrɪstəˈdɛlfiənz/ Christadelphians) یان برایەتیوانانی مەسیح تیرەیەکن لە ئایینی مەسیحییەت، کە لە ساڵی ١٨٤٨، لە ئەمریکادا دامەزران. برایەتیوانانی مەسیح بەشێکن لە مەسیحییەکان بەڵام باوەڕیان بە سێخودایی یان سیانەیی پیرۆز نییە.

باوەڕەکان[دەستکاری]

  • ئینجیل فەرموودەی وەحیکراوی خودایە
  • کرایستدێڵفیەنەکان باوەڕیان ھەیە کە عیسا یان یەسووعی مەسیح، کوڕی خوایە و خوەی خودا نییە
  • عیسا دێتەوە تاکو پاشایەتیی خودا دابمەزرێنێتەوە
  • مەرگ حاڵەتێکە وەک بێھۆشی (ئەم تیرەیە باوەڕیان بە ھەتاھەتایی بوونی ڕۆح نییە)
  • جەھەنەم و دۆزەخ بە مانای گۆڕن
  • ئاوبەسەرداکردن (ڕێوڕەسمێکی مەسیحییەتە؛ شۆردنی تەعمید/عماد) یانی کەسێکی باڵغ بە تەواویی بچێتە ژێر ئاوەوە
  • ڕۆحی پیرۆز (گیانی پیرۆز) شەخسێک نییە، بەڵکو ھێزی خودایە
  • شەیتان مەوجوودێکی ڕاستەقینە نییە، بەڵکوو نیشانێکە بۆ بەدی و خراپەکاری مرۆڤ

شیکاریی باوەڕەکانی ئەم تیرە ئایینییە، لە کتێبێکدا بە ناوی بنەماکانی ئینجیل، ھاتووە کە بە زیاتر لە پەنجا زمان وەرگێردراوە و لەبەردەستدایە.[١]

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

بنچینەی وشەی کرایستدێڵفیەن (ئینگلیزی: Christadelphian) دەگەڕێتەوە بۆ وشە یۆنانییەکانی Khristos بە مانای مەسیح و adelphos بە مانای برا کە پێکەوە وشەی یۆنانیی کۆنی Khristadelphos دروست دەکەن کە یانی: لە برایەتی لەگەڵ مەسیحدا (ئینگلیزی: in brotherhood with christ). دواتر لە ئینگلیزیدا پاشگری ‎-ian ی پێ زیاد دەبێت و وشەی Christadelphian بە مانای کەسێک کە باوەڕی بە ئایینی برایەتیی لەگەڵ مەسیح ھەیە یان بە کورتی برایەتیوانی مەسیح دروست دەکەن.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ^ "Bible Basics - A Study Manual Revealing the Joy and Peace of True Christianity". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  • ^ https://en.oxforddictionaries.com/definition/christadelphian[بەستەری مردوو]
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٧ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.