بۆ ناوەڕۆک بازبدە

براوەکان (فیلم ٢٠٢٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فیلمی براوەکان
براوەکان Sieger Sein
پەڕگە:Winners 2024 film poster.jpg
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرسۆلین یووسف
بەرھەمھێنەرسۆنیا شمیت
نووسەرسۆلین یووسف
ئەکتەران
  • دیلێلا ئاگرمان
  • ئەندریاس دۆھلەر
مۆسیقا
  • دێڤد مێنکە
  • بۆریس رۆگۆڤسکی
وێنەگری سینەماییستیفان بورخارد
مۆنتاژمارتی شەنک
بڵاوکردنەوەDCM Film Distribution
دەرچوونفیستیڤاڵی ٧٤ەمی نێودەوڵەتی فیلم / بەرلین
ماوەی فیلم١١٩ خولەک
وڵاتئەڵمانبا
زمان
  • ئەڵمانی
  • کوردی

براوەکان (بە ئەڵمانی: Sieger sein) فیلمێکی درامای خێزانیی ئەڵمانییە لە نووسین و دەرھێنانی سۆلین یوسف، ساڵی ٢٠٢٤ پەخش کراوە. فیلمەکە باس لە (مۆنا)ی کچە پەنابەری کوردی سووریا دەکات، کە تەمەنی یازدە ساڵانە و دەچێتە قوتابخانەیەک لە شاری وێدینگ لە بەرلین زمانی ئەڵمانی کەم دەزانێت، بەڵام لە یاری تۆپی پێی دا زۆر باشە.[١]

وەک فیلمی دەسپێک ھەڵبژێردرا بەشی نەوەی Kplus لە ٧٤ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین دا، و لە ١٦ی شوبات بۆ یەکەمجار لە جیھان نمایشکرا. ھەروەھا کێبڕکێی بەدەستھێنانی خەڵاتی ورچیی کریستاڵی دەکات بۆ باشترین فیلم.[٢]

پوختەی فیلم

[دەستکاری]

مۆنا تەمەنی یازدە ساڵە و لە بنەماڵەیەکی کوردە کە حەوت ئەندامن و لە سووریاوە ھەڵھاتوون بۆ بەرلین. ئەوان لە گەڕەکی وێدینگ دەژین لە بەرلین، لەوێدا زۆربەی منداڵەکانی قوتابخانە نوێیەکەی خەڵکی وڵاتی دیکەن. دۆخی قوتابخانەکە ناڕێکە. مامۆستاکانی خەریکە عەقڵ لەدەست دەدەن و خوێندکارەکانیشی ڕۆژ دوای ڕۆژ تووڕەتر دەبن. مۆناش ھەمان ھەستی ھەیە. زۆر زمانی ئەڵمانی نازانێت، بەڵام لە یاری تۆپی پێ دا زیرەکە. لە شەقامەکانی گەڕەکە کۆنەکەیدا لەگەڵ ھاوڕێکانی یاری دەکات. بیری ماڵەکەی و ھاوڕێکانی و بەتایبەتی ھێلینی خاڵۆزای دەکات. خاڵۆزاکەی ئەو کەسە بوو کە ھەمیشە ھانی مۆنای دەدا بەدوای خەونەکانی تۆپی پێدا بگەڕێت؛ بەڵام ئەڵمانیا ھیچی وەک ماڵەکەی نییە. مامۆستایەکی خەمخۆری بە ناوی (مستەر چە) دەبینێت مۆنا لە تۆپی پێدا باشە بۆیە دەیباتە ناو تیپی پێی کچان؛ بەڵام بەمەش دۆخەکە باشت نابێت. مۆنا وەک کەسێکی بیانی سەیر دەکرێت و سەختە لەگەڵ کچەکانی تری تیپەکەدا بگونجێت. ھەموویان کێشەی خۆیان ھەیە بەڵام زۆری پێناچێت تێدەگەن کە تەنھا لە حاڵەتێکدا دەتوانن سەرکەوتن بەدەستبھێنن کە وەک تیمێک کاربکەن.

تیمی نواندن

[دەستکاری]
  • دیلەیلا ئاگرمان وەک مۆنا
  • ئەندریاس دۆھلەر وەک مستەر چێ
  • شیرین سیارا مێرای وەک یاسمین
  • تامیرا بویبۆ وەک تێری
  • حەلیمە ئیلتەر وەک نەدا سەبری
  • ھێڤین تەکین وەک پوورە ھێلین
  • پێری باومیستەر وەک خاتوو ئابێل
  • عەلیرەزا ئەحمەدی وەک جاگار
  • کاری نا ویس وەک خاتوو بورخارت
  • فاتیمە ھامییە وەک ئایسەل
  • سەمیرە ھامییە وەک ئایلا
  • ھێیدی تێبرۆک وەک جینا
  • یومین حەننا چۆ وەک تی-لێ
  • کارلۆتا سو ئیپسن وەک نادین
  • ئارتێمیس کۆستۆپۆلۆ وەک فوندا
  • ئەنیسا پێرک وەک ڕانیە
  • ڕانکین دەفی وەک ھاری
  • ماناسێ کیفەر وەک حوسێن
  • ماتیۆ مێرمەر وەک ڤەدات
  • دۆمینیک جۆن براندل وەک فوود
  • سیسی چوو وەک کۆمینتار

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]
دەرھێنەر سۆلین یوسف

فیلمی براوەکان یازدەھەمین فیلمە لە زنجیرەی 'فیلمی تایبەت بە منداڵان'. دەرھێنەری ئەڵمانی-کورد سۆلین یوسف، لەگەڵ خانمەکتەرە گەنجەکان، لەسەر بنەمای ئەزموونی خۆیان فیلمەکەیان ئەفراندووە. مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن دێڤید مێنکە و بۆریس ڕۆگۆڤسکی ئاوازی بۆ دانراوە.[٣]

وێنەگرتنی فیلمەکە لە ١٣ی ئازار تا ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە بەرلین و ساکسۆنی-ئانھاڵت بەڕێوەچوو، لەژێر دەستی بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی ستیفان بورخارت.[١]

براوەکان یەکەم نمایشی جیھانی لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەنجامدا، وەک بەشێک لە ٧٤ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین، لە نەوەی Kplus.[٤][٥][٦]

لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سینەماکانی ئەڵمانیا نمایشکرا.[١]

ھەروەھا لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فیلمە درێژەکان لە بەشی منداڵان لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ٦٤ەمین خولی فێستیڤاڵی زلین فیلم بەشداری کرد، کە بە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بۆ منداڵان و لاوان ناسراوە کە ساڵانە لە کۆماری چیک بەڕێوە دەچێت.[٧]

ڕێزلێنان

[دەستکاری]

ڤێرینا شمۆلەر لە پێداچوونەوە لە فیلمی کینۆ زیت لە بەرلینال فیلمەکەی بە چوار ئەستێرە ھەڵسەنگاند و نووسیویەتی «براوەکان بە دڵنیایییەوە تازەگەرییە، لە ئەستێرەبۆشایییەکانی کارەکتەرەکانیدا و ھەروەھا لە دیمەنەکەیدا». شمۆلەر ستایشی دیزاینی دەنگ و مۆسیقای کردووە و نووسیویەتی «دیزاینی دەنگ و مۆسیقا بە ڕیتمە بەھێزەکانەوە لەگەڵ دیالۆگەکان و کەشوھەواکەدا دەگونجێت، کە ھەندێکجار بەقەد ئەو بارودۆخە توند و شەڕانگێزانەن کە لە قوتابخانەی سەرەتایی وێدینگدا وێناکراون».[٨]

خەڵات ڕێکەوت جۆر وەرگر ئەنجام Ref.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ نەوەی Kplus Crystal Bear (ورچی کریستاڵی) بۆ باشترین فیلمی درێژ style="background: #FDD; color: black; vertical-align: middle; text-align: center; " class="no table-no2"|پاڵێوراو [٤]
خەڵاتی فیلمی ئەورووپی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ خەڵاتی بینەرانی گەنجی ئەکادیمیای فیلمی ئەورووپی style="background: #FDD; color: black; vertical-align: middle; text-align: center; " class="no table-no2"|پاڵێوراو [٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب Crew United (بە ئینگلیزی). ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ https://www.crew-united.com/en/Sieger-sein__291391.html. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «ten:crew» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ Economou، Vassilis (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). Cineuropa (بە ئینگلیزی) https://cineuropa.org/en/newsdetail/454955/. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ [Filming ends for "Being a Winner" by Soleen Yusef in Germany]. Blickpunkt:Film (بە ئەڵمانی). ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ https://www.blickpunktfilm.de/produktion/foto-des-tages-drehschluss-fuer-sieger-sein-von-soleen-yusef-in-deutschland-1b27409a9384f2d309f22cffe1642476. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |trans-title= پێویستی بە |title= یان |script-title= ھەیە (یارمەتی); سەردێڕی ونی |ناونیشان= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا Goodfellow، Melanie (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). Deadline https://deadline.com/2024/01/berlinale-2024-full-panorama-forum-generation-line-ups-1235795060/. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «pan:dl» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  5. ^ Dalton، Ben (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). ScreenDaily (بە ئینگلیزی) https://www.screendaily.com/news/berlinale-unveils-complete-2024-panorama-generation-forum-sections/5189510.article. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. ^ Berlinale. ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ https://www.berlinale.de/en/2024/programme/202403796.html#screening_dates. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  7. ^ Kudláč، Martin (١٣ی ئایاری ٢٠٢٤). Cineuropa (بە ئینگلیزی) https://cineuropa.org/en/newsdetail/462177/. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  8. ^ Verena Schmöller. [Winners (2024 film)]. Kino Zeit (بە ئەڵمانی) https://www.kino-zeit.de/film-kritiken-trailer-streaming/sieger-sein-2024. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |trans-title= پێویستی بە |title= یان |script-title= ھەیە (یارمەتی); سەردێڕی ونی |ناونیشان= (یارمەتی)
  9. ^ European Film Academy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی) https://www.europeanfilmacademy.org/press/nominations-2024-european-film-awards/. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]