باڵاگریوە (ناوچە)
باڵاگیروە (بە فارسی: منطقه بالاگریوه) ناوی ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای ئێران کە ناوچەی باشووری پارێزگاکانی ئێستای لوڕستان و ئیلام و باکووری پارێزگای خووزستانی ئێستا لەخۆدەگرێت. ڕادەیەکەی لە ڕۆژئاواوە تا کەبیر کەو و لە باشوورەوە تا بەشی دارە گەرمەکان درێژ دەبێتەوە.[١] ھۆزەکانی باڵارگریوە بریتین لە؛ دیرکەوەند، باھاروەند، رەشنوو، جۆدکی، قەڵاوەند و پاپی.[٢][٣][٤] بە پێی دانشانامه جهان اسلام ھۆزی چەگینیش ھۆزێکی ئێلی باڵاگریوەیە.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]پێش سەردەمی میر و ئێلەکانی جۆدکی قەڵاوەند و تا سەردەمی حوکمڕانی قاجاڕەکان، دانیشتووانی ناوچەی باڵاگریوە بەشێک بوون لە ئێلی ساکی. ساکوەندەکان یەکێک بوون لە گرنگترین ئێلەکانی لوڕستان، کە یارمەتی کەریم خان زەندیان دەدا لە کاتی دروستبوونی دەوڵەتی زەند چوونە لای شیراز، بەڵام دوای لەناوچوونی زەندییەکان گەڕایەوە بۆ لوڕستان.[٢]
دوای ئەوەی کە لە شیرازەوە گەڕانەوە بۆ لوڕستان، ئەم ئێلە لەگەڵ خێڵەکانی تری باڵاگریوە کە بریتین لەمانە (قەڵاوەند، جۆدکی، پاپی، نەجافەوەند)[٢][٣] دژی ساکیەکان شەڕیان کرد بۆ داگیرکردنی ناوچەی باڵاگریوە، کە ئەنجامەکەی کوشتنی حوسێن خان ساکی بوو، سەرۆکی ئێڵی ساکی، و گرتنی ناوچەی بەلدار. دوای ئەم شکستە، ساکیەکان لە لوڕستان و خووزستان پەرش و بڵاو بوون و بوونە ئێلێکی کۆچەری.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «بالاگریوه، بسته کاملی از گذشته ایران». ایسنا (بە فارسی). ٣ی ئاداری ٢٠١٦. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی) - 1 2 3 4 چگنی، فرھاد (١٣٧٨ ھەتاوی) «ایل سگوند، نام و تاریخ آن» (بە فارسی)، لاپەڕە ٦٦ تا ٦٧
- 1 2 ئێزدەپەناھ، حەمید. فەرھەنگی لەکی و لوڒی (١٩٧٨)؛ بەغدا. لاپەڕە ٢٠، بڵاوکەرەوە: کۆڕی زانیاری.
- ↑ پاپی، دانشنامه جهان اسلام (بە فارسی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەم هێنراوە
- ↑ «چگنی (چگینی) ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.». دانشنامه جهان اسلام (بە فارسی). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.