بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باکووری ئیتالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باکووری ئیتالیا
Italia Settentrionale
ناوچەی جوگرافی و کلتوری
نەخشەی باکووری ئیتالیا
نەخشەی باکووری ئیتالیا
وڵاتئیتالیا
ناوچەکانپیدمۆنت، دۆڵی ئاوستا، لیگۆریا، لۆمباردیا، ترێنتینۆ-ئاڵتۆ ئادیجێ، ڤێنیتۆ، فریولی-ڤێنێتسیا جولیا ئیمیلیا-رۆمانیا
ڕووبەر
  سەرجەم١٢٠٬٣١٢٫٧٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٦٬٤٥٣٫٠٠ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (2025)
  سەرجەم٢٧٬٥٢١٬٥٢٤
  چڕی٢٣٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٩٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمانی فەرمیئیتالی
GDP۱ ترلیۆن یۆرۆ (٥٦٫٥٪ی ئابووری ئیتالیا)


باکووری ئیتالیا (بە ئیتالی: Italia Settentrionale، Nord Italia، یان Alta Italia) ناوچەیەکی جوگرافی و کلتورییە لە بەشی باکووری ئیتالیا. پەیمانگای نیشتمانیی ئاماری ئیتالیا ئەم ناوچەیە بەوە پێناسە دەکات کە چوار هەرێمەکەی باکووری ڕۆژئاوا پیدمۆنت، دۆڵی ئاوستا، لیگۆریا و لۆمباردیا لەگەڵ چوار هەرێمەکەی باکووری ڕۆژهەڵات ترێنتینۆ-ئاڵتۆ ئادیجێ، ڤێنیتۆ، فریولی-ڤێنێتسیا جولیا ئیمیلیا-رۆمانیا دەگرێتەوە.[١]

ڕووبەری باکووری ئیتالیا ۱۲۰٬۳۱۲٫۷۲ کیلومەتری چوارگۆشەیە کە نزیکەی ٤٠٪ی گشتیی ڕووبەری ئیتالیا پێکدەھێنێت، و بەپێی ئامارەکانی ساڵی ۲۰۲٥ دانیشتووانەکەی ۲۷٫٥ ملیۆن کەس بووە (نزیکەی ٤٦٪ی تەواوی دانیشتووانی ئیتالیا). دوو لە گەورەترین ناوچە شارستانییەکانی ئیتالیا، میلان و تورین، لەم ناوچەیەدا ھەڵکەوتوون. تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی باکووری ئیتالیا لە ساڵی ۲۰۲۱دا بە ۱ ترلیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە کە ٥٦٫٥٪ی سەرجەم ئابووری ئیتالیا پێکدەھێنێت.[٢]

پێناسە و ڕەچەڵەکی ناو

[دەستکاری]

لە سەردەمە جیاوازەکانی مێژوود ناوی جیاواز بۆ ئاماژەدان بە باکووری ئیتالیا بەکارھاتووە. لە سەردەمی کۆندا دەستەواژەی گالیای سیسئەلپاین (Cisalpine Gaul) یان Gallia Citerior بەکارھێنراون بۆ ئاماژەدان بەو بەشەی ئیتالیا کە لە نێوان سەدەی ٤ و ۳ی پێش زایین لەلایەن کێلتەکانەوە (گالەکان) ئاوەدان کرابووەوە. لە دەیەی ۲۲۰ی پێش زاییندا لەلایەن کۆماری ڕۆمەوە داگیرکرا و لە دەوروبەری ساڵی ۸۱ی پێش زایین تا ٤۲ی پێش زایین بووە بە پارێزگایەکی ڕۆمانی.

لە سەرەتای سەدەکانی ناوەڕاستدا و دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم و نیشتەجێبوونی لۆمباردەکان، ناوی Langobardia Maior بەکارھات بۆ دیاریکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شانشینی لۆمبارد بە پایتەختبوونی پاڤیا.[٣]

لە سەردەمی ھاوچەرخدا، دەستەواژەی Alta Italia (ئیتالیای بەرز) بە شێوەیەکی فراوان بەکارھێنراوە. لە دەیەی ١٩٦٠ەوە، دەستەواژەی (پادانیا) جارجارە وەک ھاومانایەکی جوگرافی بۆ دۆڵی پۆ بەکارھاتووە.

مێژوو

[دەستکاری]

سەردەمی کۆن و سەرەتای سەدەکانی ناوەڕاست

[دەستکاری]

پۆستەری گالیای سیسئەلپاین پێش فراوانبوونی ڕۆم

لە سەدەکانی پێش ھاتنی ڕۆمەکان، گەلانی جیاواز لە باکووری ئیتالیا نیشتەجێبوون؛ لەوانە لیگورییەکان، ڤێنێتییە کۆنەکان، و ئێتڕۆسکییەکان کە شاری بۆلۆنیایان دامەزراند. لە سەدەی ٥ی پێش زایینەوە، ھۆزە کێلتی-گالییەکان ناوچەکەیان داگیرکرد و چەندین شاریان وەک تورین و میلان دامەزراند.

لە ساڵی ٤۹ی پێش زایین جولیوس قەیسەر ڕەگەزنامەی تەواوی ڕۆمانی بەخشیە دانیشتووانی ناوچەکە. ڕووباری ڕوبیکۆن سنووری باشووری ناوچەکەی لەگەڵ بەشی سەرەکیی ئیتالیادا دیاری دەکرد. پەڕینەوەی قەیسەر لەم ڕووبارەدا بووە ھۆی دەستپێکردنی جەنگی ناوخۆیی ڕۆم. لە کۆتایی سەردەمی کۆن پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٨٦ لە ڕۆمەوە گوازرایەوە بۆ میلان و دواتریش لە ساڵی ٤۰۲ بۆ ڕاڤێنا.

ناوەڕاستی سەدەکانی ناوەڕاست و ڕێنێسانس

[دەستکاری]

زانکۆی بۆلۆنیا کە لە ساڵی ۱۰۸۸ دامەزراوە، کۆنترین زانکۆی چالاکی جیھانە

لە سەدەی ۱۱دا، باکووری ئیتالیا گەشەسەندنی ئابووریی بەخۆیەوە بینی. چەندین زانکۆ دامەزران، لەوانە زانکۆی بۆلۆنیا لە ساڵی ۱۰۸۸ کە بە کۆنترین زانکۆی چالاکی جیھان دادەنرێت.[٤]

لە سەدەی ۱٥دا باکووری ئیتالیا بووە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ڕێنێسانس. شارە-دەوڵەتەکانی ناوچەکە بازرگانی و بانکدارییان تا باکووری ئۆتۆپاش فراوان کرد. دوای جەنگەکانی ئیتالیا (۱٤۹٤–۱٥٥۹)، دەسەڵاتی ئیسپانیا و نەمسا بەسەر بەشێکی زۆری ناوچەکەدا سەپێنرا.

مێژووی ھاوچەرخ

[دەستکاری]

لە کۆتایی سەدەی ۱۸دا، فەڕەنسییەکان بە سەرکردایەتیی ناپۆلیۆن باکووری ئیتالیایان داگیرکرد و لە ساڵی ۱۸۰٥ شانشینی ئیتالیایان بە پایتەختبوونی میلان ڕاگەیاند. دوای کۆنگرەی ڤیێنا، نەمسا دەسەڵاتی بەسەر ناوچەکەدا گرتەوە. پێدفۆنت و شانشینی ساردینیا بوونە بنکەی سەرەکیی بزووتنەوەی یەکخستنی ئیتالیا لە ساڵانی ۱۸٥۹–١٨٦١.

دوای یەکخستنی ئیتالیا و گواستنەوەی پایتەخت بۆ ڕۆم، باکووری ئیتالیا و بە تایبەت شاره‌کانی میلان، تورین و جەنەوا بوونە ناوەندی سەرەکیی پیشەسازیی ئیتالیا.

جوگرافیا

[دەستکاری]

دیمەنێکی چیای ساسلۆنگ لە باکووری ئیتالیا

باکووری ئیتالیا پێکھاتووە لە حەوزی ڕووباری پۆ کە سەرجەم دەشتایییە پڕپیتەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە و لە باکوور و ڕۆژئاواوە بە زنجیرەچیای ئەڵپ دەورەدراوە.

کەشوهەوا

[دەستکاری]

کەشوهەوای باکووری ئیتالیا بە شێوەیەکی گشتی شێدار و کیشوەرییە، بە ھاوینی گەرمە و زستانی سارد و تەمومژاویە لە دەشتایییەکاندا و کەشوهەوای ئاڵپی لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

ناوچەکان

[دەستکاری]

باکووری ئیتالیا لە ھەشت ناوچەی کارگێڕی پێکھاتووە:

ناوچەپایتەختدانیشتووانڕووبەر (کم²)
دۆڵی ئاوستائاوستا۱۲۳٬۰۰۰۳٬۲٦۳
ئیمیلیا-رۆمانیابۆلۆنیا٤٬٤٥۰٬۰۰۰۲۲٬٤٤٦
فریوولی-ڤێنێتسیا جولییاتریێستێ۱٬۱۹۰٬۰۰۰۷٬۸٥۸
لیگوریاجەنەوا۱٬٥۰۸٬۰۰۰٥٬٤۲۱
لۆمباردیامیلان۱۰٬۰۰۰٬۰۰۰۲۳٬۸٤٤
پیدمۆنتتورین٤٬۲٥۰٬۰۰۰۲٥٬٤۰۲
ترێنتینۆ-ئالتۆ ئادیجێترێنتۆ۱٬۰۷٥٬۰۰۰۱۳٬٦۰۷
ڤێنیتۆڤێنیز٤٬۸٥۰٬۰۰۰۱۸٬۳۹۹

زمانەکان

[دەستکاری]

زمانی فەرمی و سەرەکی ئیتالییە. بەڵام چەندین زمانی ناوچەیی و کەمینە ئاخێوەرانی لەم ناوچەیەدا دەژین، لەوانە:

  • زمانە گالۆ-ئیتالییەکان: لۆمباردی، پێدمۆنتی، ئێمیلیانی-ڕۆمانیۆلی، و لیگوری.
  • زمانی ڤێنێتی
  • زمانە دانپێدانراوەکانی کەمینەکان: زمانی فەڕەنسی و فڕانکۆ-پڕۆڤێنساڵ لە دۆڵی ئاوستا، زمانی ئەڵمانی و لادین لە ترێنتینۆ-ئالتۆ ئادیجێ، زمانی فریوولی و سلۆڤێنی لە فریوولی-ڤێنێتسیا جولییا.

ئابووری

[دەستکاری]

باکووری ئیتالیا دەوڵەمەندترین و پیشەسازیترین بەشی ئیتالیایە. سێگۆشەی پیشەسازی (میلان - تورین - جەنەوا) ناوەندی سەرەکیی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، مۆدە و دیزاین، دەرمان، و ئامێرە قورسەکانە. جگە لەوەش، کشتوکاڵی پێشکەوتوو لە دۆڵی پۆ خاوەن بەرھەمێکی زۆری برنج، گەنم، و مەڕومەڵاتە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Istituto Nazionale di Statistica» (بە ئیتالی). ISTAT.
  2. «Gross domestic product (GDP) at current market prices by NUTS 2 regions». Eurostat.
  3. Paul the Deacon (١٩٠٧). History of the Lombards. University of Pennsylvania Press.
  4. «Our History». University of Bologna.[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

داڕێژە:پڕۆژەکانی-ویکی