باڤێ تەیار
![]() وێنەکێشانێک بۆ ڕێزلێنان لە ھونەرمەند و ئەکتەری کورد، باڤێ تەیار کە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەھۆی ھێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە بەنداوی تشرین گیانی لەدەستدا. |
جومە خەلیل ئیبراھیم ناسراو بە باڤێ تەیار (١٩٥٧ لە قامیشلۆ – ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕۆژاوای کۆبانێ)[١] ئەکتەرێکی کۆمیدیانی بەناوبانگی کوردی ڕۆژاوای کوردستان بوو، کە بە نواندن و شێوازی ناوازەی خۆی لە سەرانسەری کوردستاندا ناوبانگی ھەبوو. ڕۆژی گیان لەدەستدانی، کاتێک باڤێ تەیار و سەدان کەسی تر بە مەبەستی خۆپیشاندان و پاڵپشتیکردنی ھەسەدە چوونەتە بەنداوی تشرین، ڕاستەوخۆ لەلایەن درۆنی تورکییەوە بۆردوومان کران.[٢][٣] ئەو بووە یەکێک لە قوربانییەکانی ھێرشە بەردەوامە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
ژیاننامە
[دەستکاری]ھونەرمەندی کورد جومعە خەلیل ئیبراھیم، کە بە باوکی تەیار ناسراوە، لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قامیشلۆ لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٨٩ەوە دەستی بە کاری ھونەری کرد و بە شێوازە کۆمیدییەکانی لە سەرانسەری کوردستان ناوبانگێکی گەورەی بەدەست ھێنا.
لە ساڵی ٢٠٠١دا، لەگەڵ عەبدولباسیت ناڤیان گرووپی باوکی تەیاریان دامەزراند. ئەم گرووپە گرنگی بە شانۆ، مۆسیقا و فیلمی کوردی دەدا. ئەوان شێوازێکی تایبەتیان پەرەپێدا کە تێیدا کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕێگای گاڵتە و پێکەنین پێشکەش دەکران. ئامانجیان پەرەپێدانی زمان و کولتووری کوردی و ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵایەتی بوو.
لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کاتێک بۆ خۆپیشاندان چووبووە بەنداوی تشرین، لە ئەنجامی ھێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیا گیانی لەدەست دا بوو جان گۆری ڕێگای ئازادی.
سەردەمی ھونەری و کارکردنی
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠٠١ و دواتر، جومعە خەلیل ئیبراھیم (باوکی تەیار) کاری ھونەری خۆی پەرەپێدا و کردی بە سەردەمێکی زێڕین لە مێژووی ھونەری کوردیدا. لەو کاتەدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەم بوون و خەڵکی کورد نەیاندەتوانی بە ئاسانی بگەنە میدیا و ھونەری خۆیان؛ بەڵام باوکی تەیار:
شێوازی بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکان
فیلمەکان بە ڕێگای سیدی و دیڤیدی بڵاودەکرانەوە کە دەگەیشتنە ھەموو گوند و شارەکانی کورد و خەڵک بە دڵخۆشییەوە ئەم فیلمانەیان دەکڕی و لە ماڵەوە سەیریان دەکر. لە ھەر فیلمێکدا گۆرانی و مۆسیقای تایبەت ھەبوون. ھەورسان کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی کۆمیدی پێشکەش دەکران، ڕۆڵی کوڕەکەی کە کەسەکی کورتە بلابوو بە ناوی تەیار ڕولەکی زۆر سەرەکی و کۆمێدی دەگێرا کە ھەموو کاتەک لەگەل باوک لە کێشە و ناکوکی دابوو کە یەکەک لە ھۆکارەکان بوو کە گەورە و بچووک حەزیان لێ دەکرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Şanogerê Kurdistanî Bavê Teyar şehîd bû». Hawarnews.com.
- ^ «Ferhad Merdê û Bavê Teyar ji bo Rojava bang kirin». mezopotamyaajansi40.com. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Rûdaw.net https://www.rudaw.net/kurmanci/kurdistan/190120254.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)