باڕۆن ترامپ
باڕۆن ترامپ Barron Trump | |
|---|---|
باڕۆن ترامپ لە ٢٠٢٥ | |
| لەدایکبوون | باڕۆن ویڵیەم ترامپ ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٦ |
| شارۆمەندێتی | |
| پەروەردە | زانکۆی نیوویۆرک |
| باڵا | ٦ پێ ٩ ئینج (٢٠٦ سم): ٢ مەتر |
| باوان(ەکان) | |
| خێزان | خێزانی ترامپ |
باڕۆن ویڵیەم ترامپ (لەدایکبووی ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٦) پێنجەم و بچووکترین منداڵی دۆناڵد ترامپە کە ٤٥ و ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەمریکایە و تاکە منداڵیشە لەگەڵ ھاوسەری سێیەمی، مێلانیا ترامپ، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئەندامی خێزانی یەکەمی ئەمریکا، لە بنەماڵەی ترامپ.
باڕۆن لە یەکەم خوولی سەرۆکایەتیی باوکیدا کەسایەتییەکی نا-سیاسی بوو، سەرەڕای ھەوڵەکانی دایکی بۆ دوورخستنەوەی کوڕەکەی لە سیاسەت، سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.[١] باڕۆن ترامپ لەو ماوەیەدا ئارەزووی خۆی بۆ تۆپی پێ نیشان دا، وەک یاریزانێکی ناوەڕاست گرێبەستی لەگەڵ ئەکادیمیای دی سی یونایتد واژۆ کرد.
دوای ڕۆیشتنی باوکی لە کۆشکی سپی، باڕۆن لەگەڵ خێزانەکەی ڕووی لە فلۆریدا کرد و لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ لە ئەکادیمیای ئۆکسبریج لە وێست پاڵم بیچ خوێندنی ئامادەییی تەواو کرد. باڕۆن ترامپ بانگھێشت کرابوو بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەری گشتی بۆ فلۆریدا لە کۆنفرانسی نیشتمانیی کۆمارییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤، بەڵام ڕەتیکردەوە. لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٢٤ باڕۆن ھاوبەشیی لە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی خانووبەرەی کرد، کە دوای سەرکەوتنی باوکی لە ھەڵبژاردن بۆ دووەم جار بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کۆمپانیاکە ھەڵوەشایەوە. زیادبوونی دەنگەکانی کۆمارییەکان لەلایەن گەنجەکانەوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ بانگەشەکانی باڕۆن بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی باوکی سەبارەت بە پەیوەندیکردن بە پۆدکاستەرەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی دیکەی ئۆنلاین و میدیا.[٢][٣]
ژیان و پەروەردە
[دەستکاری]بارۆن ویلیام ترامپ[٤] لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٦ لەدایک بووە، لە دایک و باوکی ناویان دۆناڵد ترەمپ و مێلانیا ترامپ.[٥][٦] لە کڵێسای ئەسقەفیی بێثیسدا-بای-ذە-سی لە پاڵم بیچ لە فلۆریدا لە ئاو ھەڵکێشرا. باڕۆن ترامپ لە تاوەری ترامپ گەورە بووە، کە نھۆمێکی تایبەتیی خۆی ھەیە،[٧] و لە قوتابخانەی گرامار و ئامادەکاریی کۆڵۆمبیا خوێندوویەتی بۆ خوێندنی سەرەتایی.[٨] بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی (ڕەچەڵەکی باوک و باپیرەکانی) و سکۆتلەندی (لەلای باوکییەوە، بەھۆی داپیرەیەوە کە سکۆتلەندی بوو) و سلۆڤینییە (لەلای دایکی خۆیەوە مێلانیا، کە سلۆڤینییە).[٩]
لەگەڵ زانینی دووگیانی بە باڕۆن لە مانگی ئابی ٢٠٠٥، دۆناڵد ترامپ سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی.[١٠] دۆناڵد حەزی خۆی بۆ ناوی «باڕۆن» یان «بارۆن» نیشانداوە، لە کاتی کارکردن لەگەڵ مارلا مێیپڵز بە ناوی «بارۆن» ناوی خۆی ناوە بۆ کارەکە، کە داوای لە نووسەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە کردبوو کە لەسەر بنەمای کاروانی خانووبەرە بووە ئاماژە بە کارەکتەری سەرەکی بکات بە ناوی «بارۆن»، و بە بەکارھێنانی ناوی ساختەی «جۆن بارۆن» بە نزیکەیی لە ساڵی ١٩٨٠ەوە، کەواتە لە بنەڕەتدا دۆناڵد ترامپ زۆر پێش لەدایکبوونی کوڕەکەی وابەستەیییەکی تایبەتی بە ناوی باڕۆنەوە ھەبووە.[١١] دۆناڵد ناوی یەکەمی بۆ ھەڵبژاردووە (باڕۆن)، لە کاتێکدا مێلانیا ناوی ناوەڕاستی بۆ ھەڵبژاردووە (ویلیام).[١٢] مێلانیا وەک دایک و باوکی سەرەکی و ڕاستەوخۆ باڕۆنی پەروەردە کردووە و زۆر سەرنجی لەسەر پەروەردەکردنی بووە، ئەمەش وایکرد کە لە پێشینەی کارەکانی دا بێت؛[١٣] بەپێی People، مێلانیا باڕۆنی لە پێشینەی کارەکانیدایە.[١٤]

باڕۆن ترامپ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ بۆ ڕاگەیاندنی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی باوکی ئامادە بوو.[٤] باوکی باڕۆن ترامپ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە سەرۆک ھەڵبژێردرا؛ باڕۆن ترامپی گەنج و دایکی دوای ھەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی شەش مانگ لە نیویۆرک مانەوە لە تاوەری ترامپ بەھۆی نیگەرانییەکان سەبارەت بە وێنای گشتی و قوتابخانەکەی، کە نەیدەویست باڕۆن ترامپ زۆر بەرچاو بێت لەناو میدیا و بیپارێزێت لە زۆر سەرنجی میدیاکان و فشاری گشتیی ڕاستەوخۆ دوای ھەڵبژاردن، و بارۆن پێشتر لە نیویۆرک دەچووە قوتابخانە، و نەیاندەویست لە ناوەڕاستی ساڵدا خوێندنەکەی ببڕن.[١٣] لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری پیپڵ لە ئەیلوولی ٢٠١٥، ڕەخنەی خۆی دەربڕی سەبارەت بە لەدەستدانی ھاوڕێکانی ئەگەر ناچار بێت بچێتە واشنتن دی سی[١٥] لە یەکەم دەستبەکاربوونی باوکیدا.[١٦] باڕۆن ترامپ یەکەم کوڕە سەرۆک بوو لە دوای جۆن ئێف کێنێدی جوونیۆرەوە کە لە کۆشکی سپی نیشتەجێ بووە.[١٧] لە مانگی ئایاری ٢٠١٧ پۆلەکەی بانگھێشتی کۆشکی سپی کرد.[١٨] وە جارێک باڕۆن ترامپ لە باڵکۆنی ترومان لە کۆشکی سپی دەرکەوت بۆ بینینی خۆرگیرانی ٢١ی ئابی ٢٠١٧.[١٩] باڕۆن ترامپ لە مانگی ئەیلوولدا دەستیکرد بە خوێندن لە قوتابخانەی ئەسقەفیی سانت ئاندرۆ،[٢٠][٢١] لە شووباتی ٢٠٢٠، میک موڵڤانی، بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ زۆرجار پەیوەندی بە کوڕەکەیەوە، باڕۆن دەکات.[٢٢]
دوای ڕۆیشتنی لە کۆشکی سپی دوای دۆڕانی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٢٠, دۆناڵد ڕووی لە مار ئا لاگۆ کرد;[٢٣] لە دوای ھەڵبژاردنەوە، مێلانیا "«زۆر پارێزەر» بووە بۆ باڕۆن، پێدەچێت ئەمەش بە مانای سنووردارکردنی بەرکەوتنی میدیا و پاراستنی ژیانی ئاساییی خۆی بێت.[٢٤] باڕۆن بۆ دوا وتارەکەی باوکی و ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی ئامادە نەبوو.[٢٥] لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دەستی بە خوێندن کرد لە ئەکادیمیای ئۆکسبریج لە وێست پاڵم بیچ لە فلۆریدا.[٢٦][٢٧][٢٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Melania Trump Tells How Son Barron Follows His Dad's Presidential Bid». ABC News. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Nicolaou، Anna؛ Dunai، Marton؛ Palma، Stefania؛ Schwartz، Felicia (٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥). «How the Tate brothers won US backing for their release». Financial Times. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Steafel، Eleanor (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Why Barron Trump could be key to Donald winning back the White House». The Daily Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 Bennett 2019.
- ↑ Comstock، Jennifer Sangalang, Kristina Webb and Lori. «Barron Trump birthday, spring break? His father may head to Bedminster golf club that weekend». USA TODAY (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ Sangalang، Jennifer. «Barron Trump: Everything to know about Donald and Melania Trump's only child, NYU student». The Palm Beach Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Alexander، Harriet (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Access Restricted». The Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Sommerlad، Joe (٩ی ئایاری ٢٠٢٤). «Barron Trump: What to know about Donald Trump's youngest son». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Eidell، Lynsey (١٥ی نیسانی ٢٠٢٤). «Donald Trump's Family Tree: All About His Parents, Siblings, Wives and Children». People. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Gurley، Alex (٩ی ئایاری ٢٠٢٤). «Barron Trump: All About Donald Trump's Youngest Son». People. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Fisher، Marc؛ Hobson، Will (١٣ی ئایاری ٢٠١٦). «Donald Trump masqueraded as publicist to brag about himself». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Schneider، Karen S. (١ی ئایاری ٢٠٠٦). «Billion Dollar Baby : People.com». People. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 Haberman، Maggie (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Melania and Barron Trump Won't Immediately Move to White House (Published 2016)». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «NYTimesMove» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Marx، Linda؛ Chamlee، Virginia (١٣ی ئازاری ٢٠٢٤). «Melania Trump Will Always Choose Son Barron over Politics: 'She Dislikes a Petting Zoo' (Exclusive)». People. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Phillips، Amber (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Surprised about this whole Donald Trump thing? So, apparently, is his family». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Inauguration of Donald Trump in pictures». ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ King، Alexandra (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Barron Trump: First White House son since JFK Jr. | CNN Politics» (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Oppenheim، Maya (١٦ی ئایاری ٢٠١٧). «Barron Trump takes classmates to meet the President on White House tour». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «The Solar Eclipse: Highlights From Its Path Across the United States (Published 2017)». The New York Times. ٢١ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Rogers، Katie؛ Fandos، Nicholas (٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Two Trump Children Escape the Traditional Spectacle as School Begins (Published 2017)». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Green، Erica؛ Haberman، Maggie (١٥ی ئایاری ٢٠١٧). «Trump's Youngest Son to Attend Maryland Prep School (Published 2017)». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Karni، Annie (٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠). «Trump Criticizes Media for Coverage of Coronavirus (Published 2020)». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Mazzei، Patricia؛ Echikson، Julia (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «From Commander in Chief to Interloper in Palm Beach (Published 2021)». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Chamlee، Virginia (٢٩ی نیسانی ٢٠٢١). «Scenes from Trump's Life After the White House: Golf, Meetings with Lawmakers and (Perhaps) Less TV». People. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Neumann، Sean (٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Barron Trump Skipped His Father Donald Trump's Final Speech as President». People. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Fins، Antonio؛ Bisognano، John (١٨ی ئایاری ٢٠٢٤). «Barron Trump graduates: What will Donald Trump's youngest son do now?». Palm Beach Post. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Leonnig، Carol؛ Miroff، Nick (٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Trump extended Secret Service protection to his adult children and three top officials as he left office». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Barron Trump to attend exclusive school near Mar-a-Lago». ٢٠ی ئابی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- باڕۆن ترامپ لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
میدیای پەیوەندیدار بە Barron Trump لە ویکیمیدیا کۆمنز