بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باپ (ژەمی برنج)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باپ[١][٢] (کۆری:밥) ناوێکە بەکاردێت بۆ برنجی کوڵێنراو یان لەگەڵ پێکھاتەکانی تر، وەک برنجی ڕەش، جۆ، سۆرگوم، جۆی جۆراوجۆر، و فاسۆلیا. دەکوڵێنرێت تا ئەوکاتەی ئاوی ناو برنجەکە کەم دەبێتەوە[٣][٤]


لە کۆریا، لە دێرینەوە خۆراکی دانەوێڵەیی، لە ناوەڕاستی برنجەکە دانراوە، و بە خۆراکێکی سەرەکی دانیشتووانی دانراوە.[٥]

ژەمەکان

[دەستکاری]
  • بیبیم-باپ (비빔밥- تێکەڵەی برنج) برنج ئامادەدەکرێت لەگەڵ سەوزەوات، گۆشت، قارچک، ھێلکە، بەھاراتەکان، و زیادکراوی تریش بەپێی ویستی چێشتلێنەر. و ھەموو پێکھاتەکان تێکەڵ دەکرێن پێش ئەوەی بخورێن
  • بۆکیوم-باپ (볶음밥- برنجی برژاو) برنجی برژاوی تێکەڵ لەگەڵ سەوزەوات یان گۆشت + ڕۆن
  • دیۆپ-باپ (덮밥)
  • گیم باپ (김밥 "برنج لەگەڵ گیایی دەریایی") ژەمێک ئامادەکراوە لەگەڵ برنجی پێچراو (لولدراو) و چەندین پێکھاتەی تر بە گیم (گەڵایەکی خۆراکی) کە لەت لەت بە قەبارەیەکی گونجاو کە بەیەک جار بتوانرێت بخورێت.
  • گوک-باپ (국밥 "سوپی برنج" "شلەی برنج") برنجی لێنراو یاخوود کوڵینراو لەناو سوپێکی گەرم دانراوە.
  • ھۆتجێسات-باپ (헛제삿밥) برنجێکی شێوە بیبیم-باپ (برنجی تێکەڵە) کە لەگەڵ چەندین سەوزەوات ئامادە دەکرێت، بەشێوەیەکی دێرین بۆ یادکردنەوەی باب و باپیران و ئەوانەی پێشووتر ژیاون ئامادە دەکرێت
  • جومۆک-باپ (주먹밥 "برنجی خڕ- تۆپە برنج) برنج بەشێوەی تۆپ (گۆیی) ئامادە دەکرێت
  • سامپ-باپ (쌈밥 "برنجی پێچراو") برنجی ئامادەکراو لەگەڵ چەندین سووکە ژەمی تر
  • یاک-باپ (약밥- برنجی شیرین) برنجی دەنک کورتی خڕ لەگەڵ ھەنگوین، زەیتی سمسم، گوێزی ژاپۆنی، گوێزی سنۆبەر، سۆسی سۆیا، ھتد ئامادە دەکرێت
  • دۆلسۆت-باپ (돌솥밥- برنجی ناو قاپێکی ئاسن)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Lee، Cecili a Hae-Jin (٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Six Koreatown restaurants with great banchan». Los Angeles Times. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. Korea Tourism Organization (٢١ی شوباتی ٢٠١٧). «Exploring Korea's true flavor». Stripes Korea. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. «밥» [bap]. Basic Korean Dictionary. National Institute of Korean Language. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. An Illustrated Guide to Korean Culture - 233 traditional key words. Seoul: Hakgojae Publishing Co. ٢٠٠٢. لاپەڕە ١٢–١٣. ژپنک ٩٧٨-٨٩-٨٥٨٤٦-٩٨-١.
  5. 경조، 장 (2018). «'밥과 빵' 주식(主食)문화가 낳은 한국과 서양의 문화 차이». 한국사상과 문화 제94호. ٣٠٩ - ٣٣٥: ٢٧pages.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]