بانگی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە بانگی كوردستانەوە)
Jump to navigation Jump to search

ڕۆژنامەی بانگی کوردستان (بانگ کوردستان)

ڕۆژنامەیەکی زانستی. کۆمەڵایەتی. ئەدەبی. نەتەوەیی. ئازاد و سەربەخۆ بووە.

هەفتانە لەشاری سلێمانیدەردەچوو، یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ٢ی ئابی ١٩٢٢ چاپکراوە.

لۆگۆی ڕۆژنامەکە بەو جۆرە بووە (بانگی کوردستان) لەلای ڕاستی سەرەوەی لۆگۆکەی نووسراوە:

خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوبەری بەرپرس و سەرنووسەر مستەفا پاشا یا موڵکی

لە خواری ئەو نووسراوە ڕیکلام بە دێرێک ، سێ عانە دەسێنرێ

هەروەها ئەوەش نووسراوە بۆ هەموو شتێ مراجەعەت بە خاوەنی ئیمتیاز دەکرێ.

لە لای چەپی لۆگۆکەی نووسراوە:

موحەڕیری کوردیی و فارسیی عەلی کەمال و م. نوری

ھەروەھا نووسراوە

بۆ بەشداریی لە ئابوونەی مانگانە، سێ مانگ و شەش مانگ جارێ، ساڵێ بە ھەشت ڕوپێیە.

لە ژێر لۆگۆی رۆژنامەکە ئەم شیعارە نووسراوە:

زەمانی گورز و رم رابورد ئێستا پالەوان عیلمە چەک دەستە و سنعەت بارقە تیغ و سنان عیلمە

زانیارییەکان لە کتێبی (بانگی کوردستان) کۆکرندەوە و لەسەر نووسینی جەمال خەزنەدار وەرگیراون.

کتێبەکە لە لایەن بەڕێوەبەرێتیی گشتیی رۆشنبیریی کوردیی ساڵی ١٩٧٤ چاپ کراوە.

عیلمی، عجتماعی، ئەدەبی، غزەتەیکی حڕ و سربست و ملی یە ھەفتەی جارێک دەردەچی.

نوسخەیەکی بە ٢ عانە دەفرۆشرێ


ئەم ڕۆژنامەیە ١٤ ژمارەی لە شاری سلێمانی چاپ کرا، ژمارەکانی دواتر لە شاری بەغدا چاپکران.

ئەو ڕۆژنامەیە ساڵی ١٩٢٦ ڕاگیرا.