بالانیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بالانیت (ئینگلیزی: Balanitis) جۆرێکە لە ھەوکردنی بەشی سەرەوەی ئەندامی نیرینە و پێستی خەتەنە بە تایبەت ئەگەر پێستی خەتەنە تەنگ بێ.[١]

نیشانەکانی بەپێی Vårdguiden سویدی:[٢]

1-سوربوونەوە،1. ئازارو ھەندێ جار دەردانی چێم لە ژێر پێستی خەتەنە.

2-ئازارو زورانەوە ھەروھا زەحمەتی لە کاتی میزکردن.

3 -تاگرتن.

بە پێی Idoc24 سویدی ھۆکارەکانی بالانیت زۆربەی جار زێدەرەویە لە پاکۆخاوێنی، لە بەرئەوەی پێستی خەتەن بەرگەی سابونو شوشتنی زۆر ناکا.

چارەسەری بۆ بالانیت ئەوەیە کە واز لە بەکارھێنانی سابون بھێنری کاتی شوشتنی ئەندامی نێرینە یاخود سابونی بی بۆن بە کار بھێندرێ.

بە پێی patient.co.uk بالانیت کەمتر لەو کەسانە دەردەکەوێت کە خەتەنە کراوەن. ھۆکارە سەرەکیەکانی بالانیت تەنگیو بە خاوێن  ڕانەگرتەنی پێستی خەتەنەو کۆبونەوەی (smegma)یە کە شلەێکە لە ڕژێنە چەوریەکانی پێستی ئەندامی زاوزێ دەردەچێ. ھۆکارەکانی تری بالانیت دەکرێ بۆ نمونە بە ھۆی بەکتریا، کەرو یا ڕوشانەوەی پێست بێت، یاخود بە ھۆی   ئەونەخۆشیانە بێ کە لە رێگای زاوزێ دەگوازرەنەوە. خودی بالانیت نەخۆشیێکی گوازراوە نیە بەلام دەکری ھۆکاری دەرکەوتنی بالانیت نەخۆشیێکی گوازراوە بێ بۆ نمونە Candida,herpes,gonorre.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.1177.se/Stockholm/Fakta-och-rad/Sjukdomar/Forhudsinfektion-hos-barn--balanit/
  2. ^ https://www.idoc24.com/sv/hudinformation/intima-hudfragor/balanit-forhudsproblem/
  3. ^ http://www.patient.co.uk/health/balanitis