بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بازی کوڕی دۆستەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازی کوڕی دۆستەک
باذ إبن دستڬ
ئەمیر
فەرمانڕەوایی٩٨٣–٩٩١
جێگرحەسەنی کوڕی مەڕوان
ناوی تەواو
عبدﷲ ئەلحوسەین بن دوستەک ئەلباز ئەلحەمیدی ئەلحەربوختی
خانەدانچەھاربوختی
باوکدۆستەک ئەلحەمیدی
لەدایکبوونخیزان
مردن٩٩١
مووسڵ

ئەبوو عەبدوڵڵا حوسێن کوڕی دۆستەک حەربوختی، ئەبوو شوججاع، یان بە سادەیی باذ یان باز[١] (ساڵی ٩٩١ کۆچی دواییی کردووە) سەرکردەیەکی خێڵەکیی کورد و یەکێک بوو لە گرنگترین دامەزرێنەرانی میرنشینی مەڕوانی لە ڕێگەی ھێڵی دایکییەوە.[٢]

ڕووخسار و دەرکەوتن

[دەستکاری]

باز بەوە وەسف دەکرێت کە زەبەلاح و ناشرین بووە لە ڕووکەشدا.[٣]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

باز بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە نزیک خیزان لەدایکبووە. زۆر شت لەبارەی ژیانی تایبەتیی ئەوەوە نازانرێت. باز لە تەمەنی گەورەییدا، لە بنەڕەتدا سەرۆکی کۆمەڵێک چەکدار بوو، ڕەنگە گرووپێکی جەنگی بووبێت. گوایە پاوانی باوکی بە میرات گرتووە، کە فیدراسیۆنێکی خێڵەکیی کوردی بووە کە لە دەوری شارۆچکەکانی سێرت و بەدلیس سەنتەری بووە و بە فەرمی وەک ژێردەستە یان پارێزگارێک بۆ حەمدانییەکان مامەڵەی کردووە.[٢][٤][٥] سەر بە حومەیدی (ھەڤیدی) بووە کە لقێکە لە عەشیرەتی چێھاربوختی (چار بۆتان). ھەرچەندە میراتەکەی لەلایەن ھۆزی ھەڤیدی و دۆستەکیشەوە ئیدیعای دەکرا، ناوی دۆستەکی ئاماژەیە بۆ دۆستەک لە ناوی ئەودا، کە ئەمڕۆ بە ھۆزی دۆسکی لە ناوچەی بادینان ناسراون. خوشکێکی ھەبوو بە ناوی فەھم و برایەکی بە ناوی ئەبو فەواریس حەسەن. براکەی لە شەڕێکدا دژی شانشینی بوەیھی لە ساڵانی ٩٨٧-٩٨٨ی زایینی کوژرا.[١]

یاخیبوونی بەردەس سکلێرۆس

[دەستکاری]

سکلێرۆس لە کاتی یاخیبوونەکەیدا داوای ھاوکاریی لە باز کرد کە ھەڵیکوتایە سەر تارۆن و شارۆچکەی مووشی بەتاڵانبرد بە ژمارەیەکی زۆر سەربازەوە. لە ساڵی ٩٧٨ یان ٩٧٩دا، ڕۆیشت بۆ گرتنی مەلەزگر کە لەلایەن بێزەنتینییەکانەوە لە ساڵی ٩٦٨/٩٦٩ی زایینی وێران کرابوو.[٦][٧] دواتر ئەردیش و خەلات و بێگری بە ھەمان شێوە گیران.[٧]

لە ساڵی ٩٨٤ فارقین و تەواوی ناوچەی ئامەدیان گرتبوو.[٢]

ڕەگی عەشیرەتی بادیکان دەگەڕێتەوە بۆ بازی کوڕی دۆستەک دامەزرێنەری مەڕوانییەکان. ئەم ھۆزە لە پارێزگاکانی مووش و فارقین و ئامەد لە تورکیا درێژەیان بە بوونی خۆیان دەدا.[٨] پردی مالابازی لە شاری فارقینی ئامەد ناوی خۆی لە بازی دامەزرێنەری مەڕوانییەکان وەرگرتووە. مەلەبازی بە کوردی بە واتای (ماڵی باز) دێت.[٩]

مردن و میرات

[دەستکاری]

باز لە شەڕی حەمدانییەکاندا کوژرا.[٢] دەوترێت گۆڕەکەی لە شاری سوور دایە. لە ڕۆژنامەی کوردستاندا وەک یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی کورد لە تەنیشت سەڵاحەددین و بەدرخان بەگەوە وێنا کراوە.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Yaz، Arafat (٢٠٢٠). «Mervânî Devleti'nin Kurucusu Bâd b. Dostık». Turkish Studies (بە تورکی). ١٥ (2): ٧٢٤–٧٢٦. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:1» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. 1 2 3 4 Jwaideh، Wadie (٢٠٠٦). The Kurdish National Movement: Its Origins and Development. Syracuse University Press. لاپەڕە ١٥. ژپنک ٩٧٨٠٨١٥٦٣٠٩٣٧. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. Kennedy، Hugh (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). The Prophet and the Age of the Caliphates: The Islamic Near East from the Sixth to the Eleventh Century (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ٢٢٤. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٣٧٦٣٩-٢.
  4. Ripper، Thomas (٢٠٠٠). Die Marwaniden von Diyar Bakr. Germany: Ergon.
  5. Amedkoz / Amedroz، H. F. (کانوونی دووەمی ١٩٠٣). «The Mancdnid Dynasty at Hayyafariqin in the Tenth and Eleventh Centuries A.D». Cambridge University Press: ١٢٣. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٣٥٨٦٩X٠٠٠٣٠٠١X. S2CID ١٦٣٧١٣٣٤٢.
  6. Seibt، Werner (١٩٧٦). Die Skleroi: eine prosopographisch-sigillographische Studie (بە ئەڵمانی). Vienna: Verlag der Österreichischen Akademie der Wissenschaften. لاپەڕە ٤٦. ژپنک ٩٧٨٣٧٠٠١٠١٨٠٢.
  7. 1 2 Tekin، Rahimi (٢٠٠٠). Ahlat tarihi. Osmanlı Araştırmaları Vakfı. لاپەڕە ٣٥. ژپنک ٩٧٨٩٧٥٧٢٦٨٣٠٧.
  8. «Mervani Kürt beyliğinin hazin sonu». ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.
  9. «Malabadi Köprüsü yıllara meydan okuyor».
  10. Ekici، Deniz (٢٠٢١). Kurdish Identity, Islamism, and Ottomanism: The Making of a Nation in Kurdish Journalistic Discourse (1898-1914) (بە ئینگلیزی). Lexington Books. لاپەڕە ٦١–٦٢. ژپنک ٩٧٨-١-٧٩٣٦-١٢٥٩-٥.