بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بازاڕی گەورە، ئەستەمبوڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازاڕی گەورە لە ئەستەمبوڵ.

بازاڕی گەورە (بە تورکی: Kapalıçarşı یان Büyük Çarşı)[١] بازاڕێکە لە ئەستەمبوڵ، کە یەکێکە لەگەورەترین و کۆنتڕین بازاڕە داپۆشراوەکان لەجیھان، ٦١ شەقام و ٤٠٠٠ دوکانی لێیە،[٢][٣] ڕووبەری بازاڕەکە ٣٠،٧٠٠ مەتر دووجایە،[٤] ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بۆ ٤٠٠ ھەزار سەردانیکەری ھەیە.[٥] لەساڵی ٢٠١٤، پلەی یەکەمی وەرگرت لەنێو گشت بازاڕەکانی جیھان کە زۆرترین سەردانیکەری ساڵانەی ھەبێت کاتێک سەردانیکەرانی گەیشت بە زیاتر لە ٩١،٢٥٠،٠٠٠ کەس.[٦] بازاڕی گەورە لە ئەستەمبوڵ، ھەندێکجار بەیەکەم بازاڕیش باسدەکرێت لەسەر ئاستی جیھان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Müller-Wiener (1977), p. 345.
  2. Müller-Wiener (1977), p. 349.
  3. As of 2012, there is no official statistics about the number of shops in Bazaar. This oscillates between 3,000 and 4,000.
  4. «History of the Grand Bazaar Istanbul». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. «The Grand Bazaar». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. «World's Most-Visited Tourist Attractions». لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.