بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باری
بە ئیتالی: Bari
ناو بە زمانی فەرمیBari
ناسناوی خەڵکbaresi، Baresi
زمانی فەرمیزمانی ئیتاڵی
وڵاتئیتاڵیا
پایتەختیئاپولیا، Province of Bari، città metropolitana di Bari، Emirate of Bari
دابەشکاریی کارگێڕیcittà metropolitana di Bari
پۆتانی شوێن٤١°٧′٣١″N ١٦°٥٢′٠″E
Coordinates of easternmost point٤١°٤′٥٥″N ١٧°٢′٠″E
Coordinates of northernmost point٤١°١٠′١١″N ١٦°٤٣′٥٨″E
Coordinates of southernmost point٤١°٠′٥٨″N ١٦°٥٠′٥٧″E
Coordinates of westernmost point٤١°٩′٢١″N ١٦°٤٣′٥″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنmayor of Bari
سەرۆکVito Leccese
ئەنجومەنی یاسادانەرBari City Council
دانیشتووان٣١٥٬٤٧٣
بەرزی لە ئاستی دەریا٥±١ مەتر
خاوەنیAMTAB، Stadio della Vittoria، Stadio San Nicola
جێگەی دەگرێتەوەBarium
ڕووداوە بەرچاوەکانSiege of Bari
بەستراوە بەE55
ڕووبەر١١٧٫٣٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە70121–70132
وێبگەhttps://www.bari-e.it/
Patron saintSaint Nicholas
Seismic classification3
کۆدی تەلەفۆن080
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلBA
Map

باری (/ˈbɑːri/ BAR-ee، ئیتالی: [ˈbaːri] سەبارەت بەم پەڕگەیە [[:میدیا:It-Bari.ogg|]] ؛ باریزی: Bare [ˈbæːrə]؛ بە لاتینی: Barium) پایتەختی شاری مەتڕۆپۆلیتانی باری و ھەرێمی ئەپوولیایە، لەسەر دەریای ئەدریاتیک لە باشووری ئیتاڵیا. یەکێکە لە گرینگترین ناوەندە ئابوورییەکانی خاکی سەرەکیی باشووری ئیتاڵیا. شارێکی بەندەری و زانکۆیییە و ھەروەھا شاری سانت نیکۆلاسە. خودی شارەکە ٩یەمین گەورەترین شاری ئیتاڵیایە بە دانیشتووانێکی ٣١٦،٢٤٨ کەسی،[١] لەکاتێکدا ناوچەی شاری نزیکەی ٧٥٠،٠٠٠ نیشتەجێبووی ھەیە. پارێزگا مەتڕۆپۆلیتانەکەی ٥ەمین گەورەترین شاری مەتڕۆپۆلیتانە لە وڵاتەکەدا، بە دانیشتووانێکی ١،٢١٨،٠٧٣ کەسی.[١]

باری لە چوار بەشی شاریی جیاواز پێکدێت. لە باکوور شارە کۆنەکە ھەیە کە بە چڕی بنیات نراوە لەسەر نیمچەدوورگەیەک لە نێوان دوو بەندەری مۆدێرن، لەگەڵ باسیلیکای سانت نیکۆلاس، کڵێسای گەورەی سانت سابینۆ (١٠٣٥–١١٧١) و قەڵای نۆرمان-سوابیان، کە ئێستا ناوچەیەکی سەرەکیی کات بەسەربردنی شەوانەشە. لە باشوور گەڕەکی مورات ھەیە (کە لەلایەن یواکیم موراتەوە بنیات نراوە)، کە دڵی مۆدێرنی شارەکەیە، کە لەسەر پلانی تۆڕی لاکێشەیی داڕێژراوە لەگەڵ پیاسەگەیەک لەسەر دەریا و ناوچەی سەرەکیی بازاڕکردن («ڤیا سپارانۆ» و «ڤیا ئارگیرۆ»).

ناوچە مۆدێرنەکانی نیشتەجێبوون کە دەوری ناوەندی بارییان داوە لە ماوەی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ەکاندا بنیات نراون و جێگەی گەڕەکە کۆنەکانیان گرتووەتەوە کە لە درێژاییی ئەو ڕێگایانە گەشەیان کردبوو کە لە دەروازەکانی دیوارەکانی شارەوە بەرەو دەرەوە دەچوون. جگە لەوەش، گەڕەکەکانی دەوروبەری دەرەوە لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٠ەکاندا بە خێرایی گەشەیان کرد.[٢]

دانیشتووانناسی

[دەستکاری]
دانیشتووانی مێژوویی
ساڵدان.±%
1861٤٤٬٥٧٢    
1871٦١٬٥٤١+38.1%
1881٧٢٬٦٢٤+18.0%
1901٩٤٬٢٣٦+29.8%
1911١٢١٬٦٣٣+29.1%
1921١٣٦٬٢٤٧+12.0%
1931١٧٢٬٦٠٠+26.7%
1936١٩٧٬٩١٨+14.7%
1951٢٦٨٬١٨٣+35.5%
1961٣١٢٬٠٢٣+16.3%
1971٣٥٧٬٢٧٤+14.5%
1981٣٧١٬٠٢٢+3.8%
1991٣٤٢٬٣٠٩−7.7%
2001٣١٦٬٥٣٢−7.5%
2011٣١٥٬٩٣٣−0.2%
2021٣١٥٬٩٤٨+0.0%
سەرچاوە: ISTAT[٣][٤]

ھەتا ساڵی ٢٠٢٦، ژمارەی دانیشتووان ٣١٦،٢٤٨ کەسە، کە ٤٨.٣٪یان نێرن، و ٥١.٧٪یان مێن. نەوجەوانان ١٣.٥٪ی دانیشتووان پێکدەھێنن، و بەساڵداچووان ٢٦.٦٪ پێکدەھێنن.[١]

کۆچبەری

[دەستکاری]

ھەتا ساڵی ٢٠٢٥، کۆچبەران ٦.٠٪ی کۆی دانیشتووان پێکدەھێنن. ٥ گەورەترین وڵاتە بیانییەکانی شوێنی لەدایکبوون بریتین لە گورجستان، بەنگلادێش، ئاڵبانیا، ڕۆمانیا، و پاکستان.[٥]

کۆچی شاری و ئابووری

[دەستکاری]

بەپێی توێژینەوەیەکی کۆچی شاری لە باری، دەستکەوتی کۆچی گەڕانەوە بۆ ناوچە شارییەکان بەرزترە لە زیانی کۆچکردن لە ناوچە شارییەکانەوە. ئەو کەسانەی لە شوێنە شارییەکانەوە کۆچ دەکەن، مەیلیان بەرەو کۆچکردن بۆ شوێنی جیاواز ھەیە لە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی لە ناوچە گوندنشینەکانەوە کۆچ دەکەن. ئەم ئەنجامانە لەسەر بنەمای پاشخان و ڕەفتاری نموونەیەکی ٢١١ کەسی لە کۆچبەرانی گەڕاوە بۆ باری لە ئیتاڵیا وەرگیراون. باری شارێکی بەندەرییە، ئەمەش وای کردووە لە ڕووی مێژوویی وڵاتەوە گرینگ بێت بەھۆی پێوەندییە بازرگانییە بەھێزەکانی لەگەڵ یۆنان، باکووری ئەفریقا، و ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست. پێکھاتەی ئابووریی باری لەسەر بنەمای پیشەسازی، بازرگانی، خزمەتگوزارییەکان، و کارگێڕی بنیات نراوە. نزیکەی دوو لەسەر سێی ھەلی کاری شارەکە لە کەرتی سێیەمدایە لەگەڵ بەندەر، بازرگانی، و ئەرکە کارگێڕییەکانی. بەرزترین ڕێژەی سەدیی دانیشتووانی کارکەری باری لە خزمەتگوزارییەکاندا کار دەکەن، کە ٤٥.٦٪یە. لە ساڵی ١٩٥٨–١٩٨٢، نزیکەی ٢٠٪ی کۆچبەران بارییان بەرەو کۆمۆنە ئیتاڵییەکانی تر بەجێھێشتووە، لەکاتێکدا نزیکەی ١٧٪ی کۆچبەران لە کۆمۆنە ئیتاڵییەکانی ترەوە ھاتوونەتە باری. کەمتر لە ٢٪ی کۆچبەران بارییان بەرەو دەرەوەی وڵات بەجێھێشتووە و لە دەرەوەی وڵاتەوە ھاتوونەتە شارەکە.[٦]

چێشتلێنانی

[دەستکاری]
قاپێک لە ئۆرێچیێتێ

چێشتلێنانی باری لەسەر سێ بەرھەمی کشتوکاڵیی باو کە لە ناوچەی دەوروبەری ئەپوولیادا دەدۆزرێنەوە بنیات نراوە، ئەوانیش بریتین لە گەنم، زەیتی زەیتوون، و شەراب.[٧]

وەرزش

[دەستکاری]
یاریگای سان نیکۆلا

یانەی تۆپی پێی ناوخۆیی S.S.C. باری، کە ئێستا لە سێریی B ڕکابەری دەکات (ھەتا وەرزی ٢٠٢٤–٢٠٢٥)، لە یاریگای سان نیکۆلا یاری دەکات، کە یاریگایەکی ٥٨،٠٠٠ کەسیی داھێنەرانەیە لە ڕووی تەلارسازییەوە و بە تایبەت بۆ جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ دروست کراوە. یاریگاکە ھەروەھا میوانداریی یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٩١ی کردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٧دا، باری میوانداریی یەکەم و تاقە یارییەکانی جیھانی بۆ وەرزشە ئاوییەکانی ژێر دەریا کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "population" نەدراوە
  2. «Bari». Università degli Studi di Bari Aldo Moro (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «Popolazione residente dei comuni. Censimenti dal 1861 al 1991» [Resident population of the municipalities. Censuses from 1861 to 1991] (PDF) (بە ئیتالی). ISTAT. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
  4. «Resident population - Time series». ISTAT.
  5. «Resident population by sex, municipality and citizenship». ISTAT.
  6. King، Russel؛ Strachan، Alan؛ Mortimer، Jill (حوزەیرانی ١٩٨٥). «The Urban Dimension of European Return Migration: The Case of Bari, Southern Italy». Urban Studies. ٢٢ (3): ٢١٩–٢٣٥. Bibcode:١٩٨٥UrbSt..٢٢..٢١٩K. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٤٢٠٩٨٨٥٢٠٠٨٠٣٦١. JSTOR ٤٣١٩٢٠٨٠. S2CID ١٥٤٦٠٨٢١٩. {{cite journal}}: |bibcode= length بپشکنە (یارمەتی)
  7. «Puglia». Britannica School. Encyclopædia Britannica. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.