بادەمى زەوى
ئەم پەڕەیە وتارێکی نوێیە و بەسەرداچوونەوەی بۆ نەکراوە. ئەم داڕێژەیە دەبێت لاببرێت کاتێک پەڕەکە لەلایەن کەسێکی ترەوە جگە لە دروستکەرەکەی بەسەرداچوونەوەی بۆ کرا؛ ئەگەر چاکسازی دیکەی پێویست بوو دەبێت پەڕەکە بە تاگی گونجاو بۆ خاوێنکردنەوە نیشانە بکرێت. |
بادەمى زەوى یان وەنەشامى یان باویى شامى بە پندار یان گۆبەریش ناودەبرێت. (بە عەرەبی: الفول السودانی) و (بە ئینگلیزی: Peanut ) (ناوى زانستى : Archis Hypogea) لە بازاڕەکانى باشوورى کوردستاندا بە فستق عەبید ناودەبرێت. ڕووەکێکی ساڵانەیە لە خێزانی گەنمەشامی ، زێدى رەسەنى ناوچە گەرمەکانی ئەمریکای باشوورە .

مێژوو
[دەستکاری]ناوی ڕەسەنی (فستقی کۆیلە)یە [١] زێدى رەسەنى ناوچە کەمەریەکانى ئەمریکای باشوورە، پورتوگالیەکان لەوێوە، لە سەرەتای سەدەی شازدەیەمدا گواستیانەوە بۆ ڕۆژئاوای ئەفریقا . لەوێشەوە بۆ ڕۆژهەڵاتى ئەفریقا و سوودان. دواتر لە سەدەى هەژدەیەمدا برایە باکوورى ئەمریکا. ئێستا لە چین و هیندستان بووە بە گرنگترین بەرهەمە چێنراوەکانى وڵات. لە دواتر لە میسڕ و لە شام چێنرا و بەرهەمەکەى لەێوە گەیشتە بازاڕەکانى کوردستان بۆیە هەر بە بادەمى یاخود فستقی شامى ناودەبرا.
شێوەى رووەک
[دەستکاری]بەرزی ئەم رووەکە ٣٠ تا ٩٠ سانتیمەتر دەبێت و گوڵەکانى بچووک و رەنگ زەردن لاچکەکانى شۆڕن و بە زەویەوە نووساون و هەر کەلێکى دوو یان سێ دانە دەگرێت. [٢]
بەرهەمهێنان
[دەستکاری]لە کۆی بەرهەمی جیهانی وڵاتى چین پێشەنگە لە بەرهەمهێنانی باوى شامى بە ڕێژەی 41.5% ، لە دوای ئەویش هیندستان دێت بە ڕێژەی 18.2% و ئەمریکا بە ڕێژەی 6.8%.
بەکارهێنان
[دەستکاری]بەرهەمێکی بەسوودە پڕە لە پرۆتین و چەوری تەندروست و ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان. یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات و لە ئامادەکردنى زەڵاتە و کێک و شیرینی بەکاردێت . جگە لەوەش چاندنی یارمەتیدەرە بۆ ئابووری و هەلی کار دەڕەخسێنێت.
سەرچاوەکان:
[دەستکاری]- ↑ عوض، مروة (١٦ی شوباتی ٢٠٢١). «فستق العبيد............................ قصة المكسرات الأكثر شعبية في العالم». الميزان (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ البعلبكي، منير (١٩٩١). «موسوعة شبكة المعرفة الريفية». موسوعة المورد. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 27 أيار 2013 م ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی)
| ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |