بادەرش
بادەرش | |
|---|---|
![]() گوندی بادەرش | |
| پۆتانەکان: 37°02′50″N 43°19′55″E / 37.04709°N 43.33184°Eپۆتانەکان: 37°02′50″N 43°19′55″E / 37.04709°N 43.33184°E | |
| وڵات | |
| ھەرێم | باشووری کوردستان[٢] |
| پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
| قەزا | قەزای ئامێدی |
| ناحیە | ناحیەی سەرسەنگ |
| بەرزایی | ٩٨٥ مەتر (٣٬٢٣٢ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(کرمانجی) و سریانی |
| • ئایین | مەسیحی |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
بادەرش (بە عەرەبی: بادرش)، (بە ئینگلیزی: Badarash، بە سوریانی: ܒܕܪܫ) یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سەرسەنگ، قەزای ئامێدی، پارێزگای دھۆک، باشووری کوردستان، لە [[عێرا.[٤][٥][٦] دەکەوێتە ڕۆژاوای شارۆچکەی سەرسەنگ بە دووری (١)کم.[٧]
دەکەوێتە دۆڵی سەپنا لە قەزای ئامێدی. لە گوندەکەدا کڵێسایەکی کاسۆلیکی کلدانی مار گێوارگیس هەیە.[٨]
مێژوو
[دەستکاری]دوای جینۆسایدی ئاشوورییەکان لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا، بادەرش لە ساڵانی ١٩٢٠، لە لایەن پەنابەرە ئاشوورییەکانی خێڵی باز لە تورکیای مۆدێرن، نیشتەجێ کران، کە ھەموویان سەر بە کەنیسەی ڕۆژھەڵات بوون یان سەر بە کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی.[٩] کەنیسەی مار گەیوارگیس لە ساڵی ١٩٢٥ دروستکراوە و تا ساڵی ١٩٣٨، ١٥٢ کەس لە گوندەکەدا نیشتەجێ بوون و ٢٧ خێزانیان تێدابووە. بادەرش لە سەرەتای شەڕی یەکەمی عێراق-کورد لە ساڵی ١٩٦١، لە لایەن حکومەتی عێراقەوە وێران کرا و دانیشتوانەکەی دەرکرا، پێشتر گوندەکە ٣٠ خانووی ھەبووە.[١٠] دواتر خەڵکی گوندەکە گەڕانەوە، بەڵام بادەرش جارێکی دیکە لە کاتی شاڵاوی ئەنفالدا لە ساڵی ١٩٨٧دا وێران کرا.[١١]
گوندەکە دووبارە ئاوەدانکرایەوە و تا ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە گەیشتە ٤٠ خێزان. توندوتیژی دژی ئاشوورییەکان لە ناوەندە شارییەکانی عێراق بووە ھۆی ئەوەی ١٠٢ ئاشووری ئاوارە، کە ٢٧ خێزانیان ھەبوو، تا سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ پەنایان بۆ بادەرش برد. تا ساڵی ٢٠١٢ لیژنەی باڵای کاروباری مەسیحییەکان ٤٨ خانوو و ھۆڵێکی کۆمەڵایەتی دروستکردبوو. ھاوکاری مرۆیی لە مانگی ئایاری ٢٠١٥ لەلایەن کۆمەڵەی فریاگوزاری ئاشوورییەوە گەیشتە بادەرش.[١٢] گۆڕستانی گوندەکە لەلایەن ڕێکخراوی ناحکومی فەرەنسی (SOS Chrétiens d’Orient) لە ساڵی ٢٠١٨ نۆژەنکرایەوە.[١٣]
لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ کۆمەڵێک پیاوی کورد لە پارتی دیموکراتی کوردستان ھاتنە گوندەکە و دەستیان کرد بە دانانی سیاج، و ئیدیعایان کرد کە زەوییەکە ھی خۆیانە.[١٤] ئاشوورییەکان بەرەنگارییان بووەوە و ھەوڵیاندا ڕێگرییان لێبکەن لە بەرزکردنەوەی دیوارەکە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو دیوارە خاکی ئەوانە. ئەم ڕووداوە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان ئەو دوو گرووپەدا ڕوویدا، کە پۆلیس دوو ئاشووری دەستگیرکرد کە خەریکی وێنەگرتنی ڕووداوەکە بوون و ئەو گرووپە کوردەی کە دەستیان لە شەڕ و پێکدادانەکەدا ھەبوو. ھەرچەندە ڕووداوەکە ڕووداوێکی بچووک بوو، بەڵام کاردانەوەی سۆزداری لەنێو ئاشوورییەکان لە سەرانسەری جیھاندا لە سۆشیال میدیادا دروستکرد. CSW دوای ڕووداوەکە ئیدانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد.[١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ دکتۆر عبدوڵڵا غفور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. «کوردستان دابەشی کارگێری و ترێتۆری 1927-1997» (بە کوردی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «ماددەی ١٤٠» (PDF) (بە عەرەبی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ↑ https://www.ishtartv.com/en/viewarticle,35600.html
- ↑ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press
- ↑ https://www.ishtartv.com/en/viewarticle,36341.html
- ↑ https://utoronto.scholaris.ca/server/api/core/bitstreams/3ae867a1-c19c-48c5-a75a-daa1fc2c9335/content
- ↑ http://assyrianaidiraq.org/news/1100
- ↑ https://www.soschretiensdorient.fr/fr/actualites/flash-news/?fbclid=IwAR18y0hAP7_NsmtYwoIor_hu1xMteq10jyfBEnjkf9DdDCWhnZS4RM2YfLg
- ↑ https://www.csw.org.uk/2022/05/12/press/5699/article.htm
- ↑ https://www.sbs.com.au/language/assyrian/en/podcast-episode/going-behind-an-ongoing-dispute-over-land-in-badarash-in-northern-iraq/zpakanng1
