پارکی شاریی نەتەوەیی ڕووژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باخچەی نیشتمانیی ڕووژی ھاوچەرخ
IUCN category V (protected landscape/seascape)
دیمەنێکی باخچەکە
Map showing the location of باخچەی نیشتمانیی ڕووژی ھاوچەرخ
Map showing the location of باخچەی نیشتمانیی ڕووژی ھاوچەرخ
شوێنGreater Toronto، ئانتاریۆ، کەنەدا
پۆتانەکان43°48′30″N 79°09′00″W / 43.8083°N 79.15°W / 43.8083; -79.15پۆتانەکان: 43°48′30″N 79°09′00″W / 43.8083°N 79.15°W / 43.8083; -79.15
ڕووبەر٦٢٫٩ km2 (٢٤٫٣ sq mi)
دروستکراو١٥ی ئایاری ٢٠١٥ (2015-05-15)
OperatorParks Canada
وێبگەwww٫pc٫gc٫ca/fra/pn-np/on/rouge/index٫aspx Edit this at Wikidata
دیمەنێک لە باخچەی نیشتمانیی ڕووژ

باخچەی نیشتمانیی ڕووژی ھاوچەرخ (بە ئینگلیزی: Rouge National Urban Park) باخچەیەکی نیشتمانیی ھاوچەرخە کەوتۆتە خۆڕھەڵاتی شاری تۆرانتۆ لەھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا. باخچەکە لەلایەن شارەوانی سکاربۆرۆ بەڕێوە دەچێت ھەرچەندە سنوورەکەی کەوتۆتە ناو سنووری شارەوانییەکانی مارکھام و پیکرینگ و سکاربۆرۆ ھەڵکەوتووە.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە، بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی کەنەدا لەکارکردن بەردەوام بووە تاوەکو باخچەکە فراوان و ڕێک بخات و بیکات بە باخچەیەکی ستانداردی جیھانی بەھەمان سروشتی خۆیەوە. بەرێوەبەرایەتی پارکەکانی کەنەدا چەندین خزمەتگوزاری وەک ڕێرەو و بنکەی ڕێنمایی و فێرخوازی و ھەڵواسینی تابڵۆی ڕێبەری و شلۆڤەکردنی بەشەکانی باخچەکە ی لەھەموو بەشەکانی باخچەکەی ھەڵواسیوە. چەندین شوێنی خێوەتگا و چاڵاکییە دێدەوانییەکانی ڕێکخستووە بۆ قوتابخانە و فێرگە جۆربەجۆرەکان. بەرێوەبەرایەتییەکە لە ڕێگای چەندین خۆبەخش و ژینگەپاڕێزان ڕێنمایی پاراستنی پارکەکانی بڵاوکردۆتەوە. باخچەکە ڕووبەری ٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]