باخچەی پیتەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە باخچه‌ی پیته‌كانەوە ڕەوانە کراوە)

باخچەی پیتەکان پرۆگرامێکی کوردی منداڵانە بۆ فێربوونی زمانی کوردی بە ھەردوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجی. لە ٨ ئاداری ساڵی ٢٠٠٢ کەوتۆتە بازاڕەوەو لە خوێندنگەکانی زمانی دایک لە سوید منداڵانی کورد سوودی لێوەردەگرن. باخچەی پیتەکان لەلایەن دیلان سالح دروستکراوە کە پسپۆری کۆمپیوتەرە. باخچەی پیتەکان یەکەم پرۆگرامی کوردییە کە بە شێوەیەکی تازە چاککرابێت.