بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باجی گومرگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باجی گومرگی[١][٢][٣] ئەو باجەیە کە بەسەر ئەو کاڵایانە دەسەپێنرێت کە لەلایەن وڵاتێکەوە لە وڵاتێکی دیکەوە ھاوردە دەکرێن. زۆرێک لە وڵاتان باجی گومرگی بەکاردەھێنن بۆ پاراستنی پیشەسازییەکانیان لە کێبڕکێی دەرەکی. باجەکە بە بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا ھاوردەکراوەکان پارێزگاری لێدەکات. بەم شێوەیە باجەکە ھانی کۆمپانیا ناوخۆیییەکان دەدات بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانیان و بەکارھێنەرانیش ناچارن نرخێکی زیاتر بدەن ئەگەر کاڵای ھاوردەکراویان بوێت. باجی گومرگی لەسەر ھەناردەکردن ھەندێک جار لە ھەندێک وڵاتدا بۆ زیادکردنی داھاتی حکوومەت بەکاردەھێنرێت. ھەروەھا وڵاتێک دەتوانێت باج بەکاربھێنێت بۆ کاریگەریکردن یان ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتی ئابووری یان سیاسی ھەندێک وڵاتی تر.

نمونەی وێنەی باجی گومرگی بە ھێڵی سوورەوە

وڵاتان بە شێوازی جیاواز باج دادەنێن. ڕەنگە ھەندێک وڵات ڕێککەوتنی بازرگانییان ھەبێت کە بڕگەی مامەڵەی ئیمتیازات بۆ ھەندێک وڵات لەخۆبگرێت، کە بەپێی ئەو بڕگەیە کەمترین ڕێژەی باجی ئاسایی لە وڵاتەکەیاندا بەسەر ھەموو ئەو وڵاتانەدا سەپێنراوە کە ڕێککەوتنەکەیان واژوو کردووە. ڕەنگە باجی ئیمتیازاتی تایبەت کە بەزۆری کەمترە لە باجی ئیمتیازاتی گشتی، بۆ ھاندانی ھاوردەکردن لە وڵاتانی کەم پێشکەوتووەوە بسەپێندرێت. ئەو وڵاتانەی یەکێتیی گومرگی پێکدەھێنن، باج لە بازرگانی نێوان خۆیاندا لادەبەن، ھەروەھا لەوانەیە باجێکی گومرگی ھاوبەشیان ھەبێت کە بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بگرێتەوە کە ئەندامی یەکێتیی گومرگی نین. بازاڕی ھاوبەش ھەمان سیاسەتی گومرگی ھەیە وەک یەکێتیی گومرگی، بەڵام ھاوکاری زیاتر لە نێوان ئەندامەکاندا دابین دەکات. وڵاتانی ناوچەی بازرگانی ئازاد باجی گومرگی بەسەر بازرگانی نێوانیاندا دەسەپێنن، بەڵام ھەر وڵاتێک دەتوانێت ئەو باجە گومرگییەی کە خۆی دەیەوێت بەسەر ئەو کەسانەی کە ئەندام نین بسەپێنێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «http://www.igmchicago.org/surveys/import-duties» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)
  2. «http://www.igmchicago.org/surveys/free-trade» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)
  3. Krugman، Paul R. (ئایاری ١٩٩٣). «The Narrow and Broad Arguments for Free Trade». American Economic Review: Papers and Proceedings. ٨٣ (3): ٣٦٢–٣٦٦. JSTOR ٢١١٧٦٩١.