بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەی نیشتمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە گۆرانییەکی حەسەن زیرەک نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە نیشتمان (ڕوونکردنەوە).
« ئەی نیشتمان »
گۆرانی لە لایەن حەسەن زیرەک
بڵاوبوونەوە١٩٦٠ەکان
تۆماربوونڕۆژھەڵاتی کوردستان
چەشنسروودی کوردی، فۆلکلۆر
نووسەرحەسەن زیرەک
زمانکوردی

ئەی نیشتمان گۆرانی-سروودێکی حەسەن زیرەکە کە لە ساڵانی ١٩٦٠ بۆ کۆماری کوردستانی گوتووە و ئێستا وەک سروودێک بۆ بۆنە و مانۆڕە سەربازییەکان پێشکەش دەکرێت.[١][٢]

ئەی نەتەوەی کاوەی دلێر
ئەی کوردەکان، ئەی بەچکە شێر
ئەی نیشتمان، نیشتمانی جوان
خاکی کوردستان وەتەنی کوردان

بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی کوردستان
بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی کوردستان

ئەی ھۆزی کوردی بە شەرەف
ڕوو بکە وەتەن، لە ھەر تەرەف
ئەی نیشتمان، نیشتمانی جوان
خاکی کوردستان، وەتەنی کوردان

بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی ڕۆڵەی کوردستان
بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی نیشتمان

ئەی کاوەکان، ئەی لاوەکان
تێدەکۆشم، جەرگە قەومەکان
ئەی نیشتمان، نیشتمانی جوان
خاکی کوردستان وەتەنی کوردان

بۆت تێدەکۆشم، بە سەرکەوتنی
پێشمەرگە ھەموو لاوی قارەمان
بۆت تێدەکۆشم، بە سەرکەوتنی
پێشمەرگە ھەموو لاوی قارەمان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ey niştiman». ekşi sözlük (بە تورکی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «'Ankara'nın Taşına Bak' mı, 'Ey Niştiman' mı?». www.rudaw.net (بە تورکی). ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)