ئەیپێکس لێجندس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیپێکس لێجندس
پەرەپێدەرڕیسپاون ئینتەرتەینمێنت
بڵاوکەرەوەکۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس
بەرھەمھێنەر
  • درو مککۆی
  • تینا سانچێز
شێوەسازماکی مکاندلیش
ئاوازدانەرستێفن باڕتن
بزوێنەرسۆورس
سەکۆ
بڵاوبوونەوە٤ی شوباتی ٢٠١٩
چەشنباتڵ ڕۆیال، بینا ھاوێژی کەسی یەکەم
شێوازیاری ھاوبەش

ئەیپێکس لێجندس (بە ئینگلیزی: Apex Legends، بە کوردی: ئەفسانەکانی لوتکە) کایەیەکی بەخۆڕایی باتڵ ڕۆیالی ڕیسپۆون ئینتەرتەینمێنتە و ئەلەکترۆنیک ئارتس ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە. کایەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٩ بۆ ھەریەک لە ئامێرەکانی ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن، بەبێ ڕێکلامکردن و ماڕکێتینێگی پێشوەختە بۆی بڵاوکرایەوە.

شێوازی کایەکە لە کایەکانی پێشووی کۆمپانیای ڕیسپۆون بەناوی تایتنفۆڵ و کایەکانی باتڵ ڕۆیال وەرگیراوە. نزیکەی شەست یاریزان لەسەر دوورگەیەک دادەبەزن و بەشێوەی تیم دەجەنگن، کەوا ھەر تیمێک سێ یاریزان لەخۆدەگرێت. دواتر تیمەکان بەدوای شتومەکی پێویست دەگەڕێن تاکوو شەڕ بکەن و بتوانن کایەکە ببەنەوە. ھەروەھا ناوچەی کایەکردنەکە وردەوردە بچووکتر دەبێتەوە، تاکوو کایەکە بەکۆتا بێت. ھەروەھا کایەکە بەئاگاھێنانەوە و زیندووکردنەوەی ھاوتیمەکەتی تێدایە، لەگەڵ بوونی کەیر پاکج.

بیرۆکەی کایەکە ئەوکاتە ھات کاتێ کۆمپانیای ئی–ئەی ھەڵسا بە کڕینەوەی پشکی کایەی تایتنفۆڵ لە ڕیسپۆون. سەرکەوتنی کایەکە بووە ھۆی ئەوەی کەوا بگوترێ چەشنی باتڵ ڕۆیال گەیشتووەتە لوتکەی گەشەسەندن.

کایەی ئەیپێکس لێجندس پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا، کەوا ستایشی شێوازی کایەکە، سیستمی بەرزبوونەوەی پلە، و وەرگرتنی بیرۆکە لە کایەکانی تری باتڵ رۆیال کرد. ھەندێکیان پێیان وابوو کایەکە ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کایەی فۆڕتنایت. کایەکە لە ماوەی ھەفتەی یەکەمیدا، ٢٥ میلیۆن یاریزانی پەیداکرد، و ٥٠ میلیۆن یاریزان لەماوەی مانگی یەکەمدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]