ئەیمی موڵینز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیمی موڵینز
موڵینز لە پەخشی Baby Mama لە ڤیستیڤاڵی فیلمی تریبێکا لە ٢٠٠٨
زانیاری کەسێتی
ڕەگەزنامەئەمریکی
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٧-٢٠) ٢٠ی تەممووزی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
ئاڵنتاون، پێنسڵڤەینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وەرزشی
وەرزشگۆڕەپان و مەیدان
ڕووداو(ەکان)بازی درێژ، ڕاکردن
College teamزانکۆی جۆرجتاون
دەستکەوتەکانی
فیناڵە پارائۆڵۆمییەکانفیناڵی پارئۆڵەمی ١٩٩٦

ئەیمی موڵینز (لەدایکبووی ٢٠ی تەممووزی ١٩٧٥) وەرزشوان، خانمەئەکتەر، و بێژەرێکی گشتی ئەمریکییە. ئەو بە حاڵەتێکی تەندروستییەوە لەدایکبووە کە بووەتە ھۆی بڕینەوەی بەشی خوارەوەی ھەردوو قاچەکانی. ئەو ناسراوە بۆ بوونی بەیەکەم کەمئەندام کە ڕووبەڕووی کەسێکی لەش ساغ ببێتەوە لە یادی National Collegiate Athletic Association، و بەژداریکردووە لە ئۆڵۆمپیادی کەمئەندامان لە ١٩٩٦ لە ئەتڵانتا. لە ١٩٩٩ دا دەستی کردووە بەکاری نمایشکاری، و لە ٢٠٠٢ دا دەستی کردووە بە پیشە نواندن. بەھۆی بە مەڕاقی، ھەڵوێستە پڕ جۆشەکەی و قاجە دەستکردە باشەکانی کە لە کێبڕکیکانیدا بەکاریدەھێنا، ئەو بانگێشتکراوە بۆ قسەکردن لە زۆرینەی کۆنفرانسەکاندا. ئەو ناسراوە بۆ قسە ھاندەرەکانی لە کۆنفرانسەکانی تێد.

لەدایکبوو بۆ باوکی ئێرلەندی بێرنارد موڵینز لە کرەشین، کۆ کلەیر لە ئیرلەند و بێرنادات موڵینز، ئەو لە پێنسڵڤەینیا گەورەکراوە.

پیشە[دەستکاری]

وەرزش[دەستکاری]

قاچە دەستکردەکەی ئەیمی موڵینز لە پێشانگای CCCB لە بارسێلۆنا

لەکاتی تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی جۆرجتاون لەسەر بڕوانامەیەکی ئەکادیمی تەواو بۆ قوتابخانەی خزمەتگوزاری بیانی لەوێ، ئەو ڕووبەڕووی وەرزشکاری لەش ساغ بووەوە لە یادی National Collegiate Athletic Association (NCAA) دابەشی یەک گۆڕەپان و مەیدان، و یەکەم کەمئەندامی مێیە لە مێژوودا کە بەژداری بکات لە NCAA. ئەو یەکەم کەمئەندام بووە (نێر یان مێ) بۆ بەژداری لە دابەشکاری یەک NCAA گۆڕەپان و مەیدان.

موڵینز بەژداری لە ئۆڵۆمپیادی کەمئەندامانی ١٩٩٦ی کرد لە ئەتڵانتا، کە لە پۆلی T42-46 بەژداری کرد ١٠٠-مەتر ڕاکردن لە ١٧٬٠١ چرکەدا[١] و ٣٬١٤ مەتر بازی ھەڵداوە لە پۆلی بازی بەرزی F42-46.[٢] ئەو وازی لە گۆڕەپان و مەیدانی کێبڕکێی ھێنا لە ١٩٩٨.

کاری خێرخوازی[دەستکاری]

ئەو ھەڵبژێردراو بوو بۆ نیشاندانی ھەموو وەرزشوانە مێیە ئەمریکییەکان لە ٢٠٠٧–٢٠٠٩ وەک سەرۆکی دامەزراوەی وەرزشی ئافرەتان، دامەزراو لەلایەن ڕابەری وەرزشی بیڵی جین کینگ. ئەو وەک ئەندامێک دەمێنێتەوە لە بۆڕدی Trustees and Athlete Advisory Panel بۆ دامەزراوەی وەرزشی ئافرەتان[٣] مەگەزینی Sports Illustrated ناوینا بە «باشترین کچەکان لە وەرزشدا». موڵینز دانراوە بە یەکێک لە «گەورەترین ئافرەتانی سەدە بیستەم» لە مۆزەخانەی ئافرەتان لە دالاس، تێکساس.[ژێدەر پێویستە]

لەگەڵ تێرێسا ئێدواردز، موڵینز کرا بە Chef de Mission بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ٢٠١٢ و ئۆڵۆمپیادی کەمئەندامانی ھاوینی ٢٠١٢ لە لەندەن.[٤]

ئەیمی ڕۆڵی جێگری سەرۆک ئەگێڕێت بۆ Just ione break، خزمەتگوزارییەکی دامەزراندی بێ پارە بۆ خەڵکانی کەمئەندام.

لە ٢٠١٢ دا، بەرزکرایەوە بۆ کۆنسوڵی بەشی سنووری لەلایەن ھیلاری کلینتۆن کە سکرتێری سنووری ئەوکاتەبوو بۆ ھاندانی ئافرەتان و کچان بۆ وەرزش، بەپێی پەڕەیەکی بەشی سنووری.[٥]

نمایشکاری جل و بەرگ[دەستکاری]

لە ١٩٩٩ دا، کاری نمایشکاری بۆ دیزاینەری جلوبەرگی بەڕیتانی ئالێکزاندەر مەککوین کرد بە کردنەوەی پێشانگایەکی لەندەنی، لەسەر جووتێک قاچی دەستکردی تەختەی تاشراو لە تۆزی تەختە، لەگەڵ پێڵاوی تەواوکەر. ئەو دەتوانێت کە باڵای بگۆڕێت لە ٥ پێ و ٨ ئینچ بۆ ٦ پێ و ١ ئینچ بە گۆڕینی قاچەکانی.[٦] ئەو لەسەر بیڵبۆڕدەکان بوو لە سەرتاسەری ئەمریکادا بە بەشێک لە کامپەینی کێنێت کۆڵی «٢٥ لە بیرکردنەوەی بێ قازانج» لە ٢٠٠٩. ئەو پەیماننامەیەکەی واژۆکرد بۆ بوون بە ڕووی L'Oréal Paris و بەرزکرایەوە بۆ باڵوێزێکی سەرتاسەری L'Oréal لە شوباتی ٢٠١١[٧]

فیلم و تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

لە ٢٠٠٢ دا، ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی ھونەری ماتیو باڕنی Cremaster 3 وەک شەش کارەکتەری جیا، کە دانەیەکیان ئافرەتێکی پڵنگە. ڕۆڵەکانی دیکەی لە فیلم و دا پێکدێن لە World Trade Centerی ئۆلیڤەر فیلیپ، Five Little Pigs لەگەڵ دەیڤد سەچێت و ئەیدن گیڵن، Naked in a Fishbowl, Quid Pro Quo لەگەڵ ڤێرا فارمیگا و نیک ستاڵ، و Marvelous لەگەڵ ئەیمی ڕاین، مایکڵ شانۆن، ئێون برێمنەر، و مارتا پڵیمپتن. لە River of Fundament، ئەو بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ ماتیو باڕنی بە ڕۆڵی سەرەکی ئایسس لە نواندنی ڕاستەوخۆ و وێنەگیراو لە ٢٠٠٧ەوە، کە لە سەرەتای ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە. ئەو ڕۆڵی ھەیە لە Young Ones لەگەڵ نیکۆلاس ھەڵت، ئێڵێ فانینگ و مایکڵ شانۆن، The Being Experience لەگەڵ تێرێنس ھاوارد، فامکە جانسن و ئالان کەمینگ، Rob the Mob لەگەڵ نینا ئاریاندا، سەمیرە ویڵی، مایکڵ پیت و ئاندی گارسیا، و یەکەم دەرکەوتنی دیزایری ئاکھاڤان Appropriate Behavior. ئەو ڕۆڵی ھەبووە لە پەخشی تەلەڤزیۆنی ئێن بی سیی Crossbones دژی جۆن ماڵکۆڤیچ، و لە زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان لەگەڵ وینۆنا ڕایدەر.

ئەو لە The Colbert Report دەرکەوت لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٠، و ڕایگەیاند کە ١٢ جووت لە قاچی دەستکردی ھەیە، لەگەڵ ھەندێکیان «مۆزەخانەکاندا».[٨]

بێژەری گشتی[دەستکاری]

موڵینز وەک بێژەر دەردەکەوێت لە بابەتی دەربارەی لەش، ناسنامە، نەخشاندن، داھێنان. قسەکردنەکانی لە کۆنفرانسەکانی تێد وەرگێڕدراوە بۆ ٤٢ زمان. ئەو ئاماژەی پێکراوە بە یەکێک لە بێژەرەکان کە ھانی کریس ئاندرسنی داوە کە کە کۆنفڕانسی تێد لە ڕیچارد سۆڵ وورمان بکڕێت.[٩] ئەو ناونراوە بە «ئەستێرەی ھەموو کاتی» تێد لە ٢٠١٤.[١٠]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

موڵینز لە داوی خۆشەویستیدا بوو لەگەڵ ئەکتەری بەڕیتانی ڕوپێرت فرێند لە ٢٠١٣.[١١] ئەوان یەکتریان مارەکرد لە ئایاری ٢٠١٤،[١٢] و لە ١ی ئایاری ٢٠١٦ دا ھاوسەرگیرییان کرد.[١٣]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ئەیمی موڵینز لە ٩ی ئایاری ٢٠٠٧

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٦ Marvelous بێکا
World Trade Center ڕۆژنامەوان
٢٠٠٨ Quid Pro Quo ڕەین
٢٠١٣ In the Woods
٢٠١٤ Rob the Mob کاری
Young Ones کاترین ھۆڵم
Appropriate Behavior ساشا
River of Fundament کای نۆرمان / ئایسس
٢٠١٥ STRYKA ستریکا کورتە فیلم
In Stereo تریشا بۆنتێکو
٢٠١٧ Rufus سێلیا کورتە فیلم
٢٠١٨ Unsane ئاشڵی بڕایتەرھاوس
٢٠١٩ Drunk Parents ھایدی بیانکی

تەلەلەڤزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٢ Cremaster 3 ئونا مەککومھایەڵ
٢٠٠٣ Five Little Pigs لوسی کڕەیڵ
٢٠١١ Naked in a Fishbowl نانس ئەڵقەی: "The Bold and the Bucious"
٢٠١٤ Crossbones ژنە جل سپییەکە ٤ ئەڵقە
٢٠١٥ The Mysteries of Laura کۆنی بەیکەر ئەڵقەی: "The Mystery of the Exsanguinated Ex"
Power ئێلێن وێنڕیچ ئەڵقەی: "Ghost Is Dead"
٢٠١٦ Limitless دکتۆر پێری ئەڵقەی: "Hi, My Name Is Rebecca Harris"
٢٠١٦–٢٠١٧ شتە نامۆکان تێری / تێریسا ئایڤز ٦ ئەڵقە
٢٠١٧ Odd Mom Out ئانابێڵ ھیوز ئەڵقەی: "Homo Erectus"
٢٠١٩ Bull ئەلیس یاڕۆ ئەڵقەی: "Billboard Justice"
٢٠٢٠ Devs ئانیا ٣ ئەڵقە

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لە ٢٠١٧ دا، خرایە ناو National Women's Hall of Fame.[١٤]

لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨ دا، بڕوانامەیەکی وەرگرت و لێدوانی بۆ دەرچوانی زانکۆی باکووری ڕۆژھەڵاتی بۆستن دا.[١٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "IPC Historical Results Database". Paralympic.org. Retrieved November 8, 2015. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "IPC Historical Results Database". Paralympic.org. Retrieved November 8, 2015. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Aimee Mullins". Women's Sports Foundation (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-23.
  4. ^ "Aimee Mullins named Chef de Mission for 2012 Paralympic Games". .teamusa.org. April 28, 2011. Archived from the original on August 4, 2012. Retrieved August 5, 2012.
  5. ^ "The U.S. Department of State's Council to Empower Women and Girls Through Sports". U.S. Department of State. June 21, 2012. Retrieved 6 December 2014.
  6. ^ TED2009. "Aimee Mullins: It's not fair having 12 pairs of legs | Video on". Ted.com. Retrieved August 5, 2012.
  7. ^ "L'Oreal publicity Feb 2011". Retrieved April 10, 2013.
  8. ^ "The Colbert Report". Comedy Central. Retrieved 2019-08-14.
  9. ^ Patrick Pittman (2011). "Chris Anderson is the Curator of TED – Conversations with Extraordinary People". New York: Dumbo Feather. Retrieved October 4, 2013.
  10. ^ Juliet Blake. "TED2014 All-Stars Line Up". Retrieved March 17, 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Radnor, Abigail (February 15, 2014). "What I've Learnt". The Times. London. Retrieved February 15, 2014.
  12. ^ Dowd, Maureen (2015-11-26). "Maureen Dowd gives thanks for befriending Rupert Friend's stunning girlfriend". irishcentral.com. Irish Central.
  13. ^ Petit, Stephanie. "Surprise! Rupert Friend and Aimee Mullins Secretly Got Married One Month Ago". People. ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Posted: Sep 17, 2017 12:53 AM EDT (2017-09-17). "Ten women added to National Women's Hall of Fame in Seneca". Localsyr.com. Retrieved 2017-09-28.
  15. ^ "Speakers and Honorary Degree Recipients". northeastern.edu. Retrieved 2018-05-02. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]