بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی یەمەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی یەمەن
إیالة الیمن
ایالت یمن
ئەیالەت ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥١٧–١٦٣٦
١٨٤٩–١٨٧٢
Flag of ئەیالەتی یەمەن
Flag

ئەیالەتی یەمەن لە ١٦٠٩دا
ناوەندموخا[١]
ناوی ھاووڵاتییەمەنی
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٥١٧
 ھەڵوەشاندن
١٨٧٢
پێشوو
دواتر
مەمالیکەکان
دەوڵەتی قاسمیە
عەدەنی پورتوگالی
دەوڵەتی قاسمیە
ویلایەتی یەمەن
ئەمڕۆ بەشێک لەعەرەبستانی سعوودی
یەمەن

ئەیالەتی یەمەن (بە تورکیی عوسمانی: ایالت یمن بە ڕۆمانی:Eyālet-i Yemen)[٢] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٣] ھەرچەندە بە فەرمی بەشێکی دانەبڕاو بوو لە ئیمپراتۆریەتەکە، بەڵام ئەیالەتە دوورەکە بەناوبانگ بوو بە سەختی بەڕێوەبردن، و زۆرجار بێ یاسا بوو. لە سەرەتای سەدەی ١٧ دا ئەیالەتەکە بە تەواوی لە دەست دەوڵەتی قاسمی ژێر دەسەڵاتی زەیدییەکان ون بوو، تەنیا دوای دوو سەدە لەلایەن عوسمانییەکانەوە وەرگیرایەوە. ئەیالەتی یەمەن لە ساڵی ١٨٤٩ ڕێکخرایەوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی خاکەکانی یەمەنی گەورە لەلایەن عوسمانییەکانەوە. لە ساڵی ١٨٧٢ زۆرینەی بوو بە ویلایەتی یەمەن دوای چاکسازییەکی وشکانی لە ئیمپراتۆریەتەکەدا.

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٥١٧ سەلیمی یەکەم ناوچەی یەمەنی داگیرکرد و ئەیالەتی یەمەنی دامەزراند. عوسمانییەکان دوو بەرژەوەندیی سەرەکییان لە یەمەن ھەبوو کە دەیانویست بیپارێزن: نزیکی لە شارە پیرۆزە ئیسلامییەکانی مەککە و مەدینە و پێگەی وەک ڕێڕەوی سەرەکی دەریایی بۆ بازرگانی بەھارات و قوماش بۆ ھیندستان، کە سەرچاوەی سامانێکی زۆر بوو. ئەم ڕێگایە بازرگانییە بە ھاتنی پورتوگالیەکان بۆ ئۆقیانووسی ھیند و دەریای سوور لە سەرەتای سەدەی ١٦دا کەوتە مەترسییەوە.[٤]

یەکەم ھەوڵی عوسمانی بۆ داگیرکردنی یەمەن لە ساڵی ١٥٣٨ ڕوویدا، دوای کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی مەمالیکەکان لە یەمەن بە گەشتی گەورەی میسری (١٥١٦-١٧١٧) بەناوبانگە. (خادم سولەیمان پاشا)، والی عوسمانی میسر، بە فەرماندەیی بەلەمێکی ٩٠ کەشتی، بەرەو داگیرکردنی یەمەن بەڕێکەوت. لە کاتێکدا (ئیمام موتاوەکیل یەحیا شەرەفەدین) حوکمڕانی باکووری یەمەنی دەکرد لە نێویاندا سەنعا، عەدەن لە دەستی دوایین سوڵتانی تاھیرید، (ئەمیری کوڕی داود) بوو.[٥] لە ساڵی ١٥٣٨ ھێرشی کردە سەر عەدەن و فەرمانڕەوای عەدەنی کوشت و دەسەڵاتی عوسمانی درێژکردەوە بۆ ئەوەی زەبید (حودەیدە) و لە کۆتاییدا تەواوی (تیھامە) لە ساڵی ١٥٣٩دا بگرێتەوە. زەبید بوو بە ناوەندی ئیداریی ئەیالەتی یەمەن کە تازە دامەزرا. والییەکانی عوسمانی کۆنترۆڵی زۆریان بەسەر بەرزاییەکانی ناوەوەی یەمەندا نەبوو. ئیمامە زەیدییەکان لە ژێر کۆنترۆڵی باکوری یەمەندا مانەوە. ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی زاڵ بوون بەسەر ناوچەی کەنار دەریاکانی باشووردا، بەتایبەتی لە دەوروبەری زێبید و مۆچا و عەدەن.[٦] بەھۆی سەختی ئیدارەدانی ناوچەکە، لە کۆی ٨٠ ھەزار سەرباز کە لە نێوان ساڵانی ١٥٣٩ بۆ ١٥٤٧ لە میسرەوە ڕەوانەی یەمەن کراون، تەنیا ٧ ھەزار کەسیان ڕزگاریان بووە.[٧]

ھێزی گەشتی عوسمانی بە فەرماندەیی (خواجە سینان پاشا) ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر زەیدییەکان دەستپێکرد، دوای ئەوەی زەیدییەکان بە فەرماندەیی (ئیمام موتەھەر) عوسمانییەکانیان تەنیا لە دەوروبەری حودەیدە لە یەمەن ھێشتەوە. (تەعیز) لە ماوەی حەوت ھەفتەدا گیرا. جەبەل ئەغبەر لە ناوچەی ئەلشەمایەتین کەوتە ژێر ھێرشی عوسمانی و زەیدییەکان لە ٢٩ی نیسانی ١٥٦٩ شکستیان ھێنا. دوای ماوەیەکی کەم عوسمانییەکان لە ١٤ی ئایاری ١٥٦٩دا دەستیان بەسەر عەدەندا گرت. ھێزەکانی عوسمانی بەرەو باکوور بەرەو (وادی میتەم) لە نزیک (جیبلا) پێشڕەویان کرد، کە زەیدییەکان لە ١٢ی حوزەیرانی ١٥٦٩ بە ١٠ ھەزار پیاوەوە بۆسەیان بۆ دانان، بەڵام ھێزەکانی (سینان پاشا) ھێرشی زەیدییەکانیان بەرپەرچ دایەوە، دانیشتوانی جبل و ناوچەکانی نزیکیش ملکەچی دەسەڵاتی عوسمانی بوون. عوسمانییەکان ھێرشیان دەکردە سەر ئیب و لەشکری زەیدییەکان لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٥٦٩دا لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەگیران و شکستی پێدەھێنان.[٨]

ھێزەکانی عوسمانی لە سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی ١٥٦٩ چوونە ناو زەمار و یارم. سینان پاشا و سوپاکەی بەرەو باکوور بەرەو سەنعا بەڕێکەوتن. ھێزەکانی عوسمانی لە ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٥٦٩ شاری سەنعای پایتەختی دەوڵەتی زەیدییان گرت. عوسمانییەکان ھێرشیان کردە سەر حەولان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی سەنعا و ئەم ھێرشە سەرکەوتوو بوو. ھێزەکانی زەیدی لە نێویاندا (ئیمام موتەھەر) سەرۆکی دەوڵەتی زەیدی پاشەکشەیان کرد بۆ بەرگری لە تولا. پاشان ھێزەکانی عوسمانی لە ٢٤ی ئابی ١٥٦٩ ھێرشیان کردە سەر شاری شیبام لە نزیک کاڤکابان و شارەکەیان گرت.پاشان ھێزەکانی عوسمانی لە ٢٤ی ئابی ١٥٦٩ ھێرشیان کردە سەر شاری شیبام لە نزیک کاڤکابان و شارەکەیان گرت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Almanach de Gotha. Annuaire diplomatique et statistique pour l'aneé 1867. p. 829.
  2. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  4. https://books.google.iq/books?id=IiRwGU9pvw4C&redir_esc=y
  5. Nahrawālī (2002), s. 88
  6. Jane Hathaway (2012). A Tale of Two Factions: Myth, Memory, and Identity in Ottoman Egypt and Yemen. SUNY Press. s. 83.
  7. Robert W. Stookey (1978). Yemen: the politics of the Yemen Arab Republic. Westview Press. s. 134.
  8. Al Makki, Qutb al Din al Nahrawali (29 Eylül 2002). Lightning Over Yemen. Hamad al Jasir (20 Mart 2024 tarihinde yayınlandı). ss. 10-160.