بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی ھەرسەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی ھەرسەک
ئەیالەتی ئۆتۆنۆمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٨٣٣–١٨٥١

ئەیالەتی ھەرسک لە ساڵانی ١٨٥٠دا
ناوەندمۆستار
ناوی ھاووڵاتیھەرسکی
ناوچە
  شوێن43°20′N 17°48′E / 43.333°N 17.800°E / 43.333; 17.800پۆتانەکان: 43°20′N 17°48′E / 43.333°N 17.800°E / 43.333; 17.800
مێژوو
حکوومەت
پاشا 
 ١٨٣٣-٥١
عەلی پاشا ڕیزڤانبێگۆڤیچ
مێژوو 
 دامەزراندن
١٨٣٣
 ھەڵوەشاندن
١٨٥١
پێشوو
دواتر
سنجاقی ھەرزەگۆڤینا
سنجاقی ھەرزەگۆڤینا
ئەمڕۆ بەشێک لە

ئەیالەتی ھەرسەک (بە تورکیی عوسمانی: ایالت ھرسک بە ڕۆمانی:Eyālet-i Hersek)[١] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٢] لە ساڵی ١٨٣٣ تا ١٨٥١. پایتەختەکەی مۆستار بوو.

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٣١ کاپودانی بۆسنی حوسێن گراداشچێڤیچ تراڤنیکی داگیرکرد و داوای ئۆتۆنۆمی و کۆتایی ھاتنی چاکسازییە سەربازییەکانی بۆسنەی کرد. لە کۆتاییدا بە ئیستغلالکردنی ڕکابەرییەکانی نێوان بەییەکان و کاپودانەکان، وەزیرە گەورەکە سەرکەوتوو بوو لە جیاکردنەوەی ھێزەکانی ھەرزەگۆڤین کە عەلی-پاشا ڕیزڤانبێگۆڤیچ سەرۆکایەتی دەکرد لە ھێزەکانی گراداشچێڤیچ. ڕاپەڕینەکە سەرکووتکرا و لە ساڵی ١٨٣٣دا ئەیالەتێکی نوێی ھەرزەگۆڤینا لە بەشی باشووری ئەیالەتی بۆسنە دروستکرا و وەک پاداشتێک بۆ بەشداریکردنی لە سەرکووتکردنی ڕاپەڕینەکەدا درایە عەلی ئاغا ڕیزڤانبێگۆڤیچ. ئەم قەوارە نوێیە تەنھا بۆ ماوەی ١٨ ساڵ بەردەوام بوو، واتە تا کۆتایی تەمەنی ڕیزڤانبێگۆڤیچ: ئەو لە سێدارە درا کاتێک پۆرتەکان بۆیان دەرکەوت کە بە نھێنی بنکەیەکی دەسەڵاتی سەربەخۆ دروست دەکات. دوای مردنی ڕیزڤانبێگۆڤیچ، دووبارە تێکەڵ بە ئەیالەتی بۆسنە کرایەوە.[٣]

دابەشی کارگێڕی

[دەستکاری]

ئەیالەتی ھەرسەک لەم قەزانەی خوارەوە پێکھاتووە:

پریێپۆلجە، پلێڤلجا لەگەڵ کۆلاشین و شارانچی لەگەڵ درۆبنجاک، چیجنیچێ، نێڤێسینجە، نیکسیچ، لیوبینجە-ترێبینجە، ستۆلاک، پۆچیتێلج، بلاگاج، مۆستار، دوڤنۆ و نیوەی پارێزگای کۆنجیچ کە لە لای باشووری نێرێتڤایە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  3. https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA91&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false