بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی کریت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی کریت
Eyalet-i Girit
ئەیالەتی(ئەیالەت/ویلایەت) ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٦٤٦–١٨٩٨

دوورگەی کریت لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی لە سەدەی نۆزدەھەمدا
ناوەندکاندیە (ھێراکلیۆن), خانیا
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٦٤٦
١٨٩٨
پێشوو
دواتر
شانشینی ھێراکلیۆن
دەوڵەتی کریت
دابەشبوونی کارگێڕی کریت تا ساڵی ١٨٢٧.

ئەیالەتی کریت (بە تورکیی عوسمانی: ایالت کریت بە ڕۆمانی:Eyālet-i Girit)[١] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٢] لە سەردەمی عوسمانیدا، ئەیالەتی کریت بەسەر سەنجاکەکانی چنیا، ئیسفەکییە، ڕێتیمنۆ، کەندییە و لاشیددا دابەش بوو. ناوەندی ئەیالەت شاری خانیا بوو. ناوەندەکانی سنجاق ئەو شارۆچکانەن کە ناویان ھاتووە. بەڵام ناوەندی کارگێڕی سنجاقی لاشید یەنیشەھیر بووە، ناوەندی ئیدارەی سنجاقی ئیسفەکییە شارۆچکەی ڤاموس بووە.[٣]

مێژوو

[دەستکاری]

دورگەی کریت لە کاتی جەنگی کریت (١٦٤٥-١٦٦٩) کەوتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی. لە سەدەی ١٧دا دوورگەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ڤێنیزدا بوو. بەگوێرەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، بۆ ئاسایشی دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست دەبوو دوورگەی کریت بگیرێت. لە کاتێکدا کە (سونبول ئاغا)، سەرۆکی دادوەری دەرکراو و (مەھمەت ئەفەندی) کە وەک دادوەری مەککە دەستنیشانکرابوو، لە ڕێگادا بوون بۆ حەج، ئەو کەشتییەی کە تێیدا بوون، لەلایەن چەتەی دەریایی ماڵتا ھێرشی کرایە سەر. لە کۆی ٦٠٠ کەسی ناو کەشتییەکە، ٦٠ کەسیان ڕزگاریان بووە و ئەوانی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. چەتەی دەریایی ماڵتا بەشێک لەو کەلوپەلانەی کە دەستیان بەسەردا گرتبوویان دا بە والی کریت. دوابەدوای ئەم ڕووداوە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی شەڕی لەگەڵ ڤێنیزەکان ڕاگەیاند. لە ساڵی ١٦٤٥ ھێزی دەریایی ٣٠٠ کەشتی بە فەرماندەیی (یوسف پاشا) و لەشکرێک ڕەوانەی کریت کران.[٤] قەڵای خانیا و بەشێکی زۆری دوورگەکە کەوتە دەستی دەوڵەتی عوسمانی. بەڵام ھێراکلیۆنی پایتەختی دوورگەکە نەیتوانی دەستی بەسەردا بگرێت. لە بەرامبەردا ڤێنیزییەکان ھێرشیان کردە سەر کەنارەکانی یۆنان. ڤێنیزییەکان دوورگەکانی بۆزکادا و لێمنۆسیان گەمارۆدا و داردانێلیان داخست. کۆپرولو مەھمەت پاشا گەشتێکی دەستپێکرد و گەرووەکانی لە گەمارۆکە ڕزگار کرد.[٥] لە ساڵی ١٦٦٦ کۆپرولو فازیل ئەحمەد پاشا سەرکردایەتی سوپاکەی کرد بۆ دورگەی کریت و ئامادەکاری پێویستی بۆ گرتنەوەی ھێراکلیۆن کرد. دوای گەمارۆیەکی توندی دوو ساڵ و نیو، ھێراکلیۆن کەوتە دەست ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. پاشان دورگەی کریت بوو بە یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[٦]

دانیشتوان

[دەستکاری]

دوای ئەوەی دوورگەی کریت کەوتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی، بەشێکی زۆری دانیشتوانی ناوچەکە بوون بە موسڵمان. ئەوان زۆرینە بوون بە تایبەتی لە شارە گەورەکاندا. تا سەدەی نۆزدەھەم مەزەندە دەکرا نیوەی دانیشتوانی دوورگەکە موسڵمان بن، بەڵام لە دوای ساڵی ١٨٢١ بەھۆی توندوتیژی و کۆچەوە بە شێوەیەکی بەردەوام کەمی کرد.[٧] دوای موسڵمانەکان لە کاتی ئاڵوگۆڕی دانیشتوانی تورکیا و یۆنان دوورگەکەیان بەجێھێشت. لە سەدەی نۆزدەھەمدا ١٦٠ مزگەوت و ٢٥٠ کڵێسا و ٣ کەنیسە لە دوورگەکەدا ھەبووە.[٨]

دانیشتوانی ئایینی دوورگەی کریت
ساڵموسڵمانئەرسەدۆکسجوو
١٨٨١٧٣٫٤٨٧٢٠٤٫٧٨١٦٤٦
١٩١١٢٧٫٨٥٢٣٠٧٫٨١٢٤٨٧

سنجاقەکان

[دەستکاری]

سنجاقەکانی ئەم ئەیالەتە پێکھاتبوو لە:[٩]

سنجاقەکانی سەر بە ئەیالەتەکە
سنجاقی کاندیە سنجاقی خانیا سنجاقی ڕەسمۆ

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  3. https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA157&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  4. http://www.orthodoxresearchinstitute.org/articles/church_history/detorakis_brief_historical_review.htm
  5. https://archive.org/details/tatprsentdelemp00courgoog?view=theater#page/n118/mode/2up
  6. Niyazi Akşit-Ferruh Sanır. A'dan Z'ye Genel Bilgi Ansiklopedisi, (1981) sf.581,582.
  7. https://neoskosmos.com/en/2022/05/05/sport/sport-opinion/black-cretans-and-1922/
  8. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. https://www.academia.edu/19903381/18_Y%C3%BCzy%C4%B1l%C4%B1n_%C4%B0lk_Yar%C4%B1s%C4%B1nda_Osmanl%C4%B1_Devletinin_%C4%B0dari_Taksimat%C4%B1_Eyalet_ve_Sancak_Tevcihat%C4%B1_In_the_First_half_of_the_18th_Century_Administrative_Divisions_of_the_Ottoman_Empire_Shire_and_Sanjak_Assignments