ئەیالەتی ڕۆم
| ئەیالەتی ڕۆم Eyâlet-i Rûmiyye-i Suğra / Eyâlet-i Sivas | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ئەیالەت ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | |||||||||
| ١٣٩٨–١٨٦٤ | |||||||||
ئەیالەتی سیواس لە ١٦٠٩دا | |||||||||
| ناوەند | ئاماسیا, تۆقاد, سێواس[١] | ||||||||
| مێژوو | |||||||||
| مێژوو | |||||||||
• دامەزراندن | ١٣٩٨ | ||||||||
• ھەڵوەشاندن | ١٨٦٤ | ||||||||
| |||||||||
| ئەمڕۆ بەشێک لە | تورکیا | ||||||||
ئەیالەتی ڕۆم (بە تورکیی عوسمانی: ایالت روم بە ڕۆمانی:Eyālet-i Rūm)[٢] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٣] دواتر ناوی لێنرا ئەیالەتی سیواس. لە باکووری ئانادۆڵ، دوای داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن بایەزیدی یەکەمەوە لە ساڵانی ١٣٩٠ دامەزراوە. پایتەختەکەی شاری ئاماسیا بوو کە دواتر گواسترایەوە بۆ تۆقاد و دواتر بۆ سێواس. ڕووبەری ڕاپۆرتکراوی لە سەدەی نۆزدەهەمدا ٢٨٩١٢ میل چوارگۆشە بووە (٧٤٨٨٠ کم٢).[٤]
ڕۆم ناوی کۆنی تورکی سەلجوقی بوو بۆ ئانادۆڵ، ئاماژەیە بۆ ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ڕۆژهەڵات، و لە دەقە ئەوروپییەکان لە درەنگانی سەدەی نۆزدەهەمدا وشەی ڕوم (یان ڕۆم) بەکارهاتووە بۆ ئاماژەدان بە تەواوی ناوەڕاستی ئانادۆڵ، نەک تەنها ئەو ناوچە بچووکە کە ئەیالەتی عوسمانی پێکدەهێنێت. سەیری(سوڵتانییەتی ڕۆم)بکە.
مێژوو
[دەستکاری]لە سەدەی ١٤دا چەندین شارۆچکەی ئۆتۆنۆم (ئاماسیا، تۆقاد، سێواس) دامەزران، سەرەڕای بەردەوامی دەسەڵاتی سەلجوکی-مەنگۆل لە ناوەڕاستی ئاناتۆلیا(ئاسیای بچووک).[٥]
کاتێک حاکمی ئیلخانییەکان ئەبوو سەعید لە ساڵی ١٣٣٥دا کۆچی دوایی کرد، ئیدارەی ئاسیای بچووک سپێردرا بە حاکمی پێشووی عەلائەددین ئەرتین بەی کە خەڵکی ئویغور بوو. (عەلائەددین بەی) لە کۆتاییدا سەربەخۆیی ڕاگەیاند، بەدوای پاراستنی مەملوکەکاندا کە ڕکابەری ئیلخانییەکان بوون. ناوچەی دەوروبەری سێواس-قەیسەری گرت و لە کۆتاییدا (میرنشینێکی ئەرتینی) دامەزراند کە لە سەردەمی دەسەڵاتی کوڕەکەیدا، (مەحمەد بەی)، بەھێزتر بوو.[٦]
لە ساڵی ١٣٨١ (قازی بورھاندین)، قازییەکی لە قەیسەری دانا کە ھەروەھا وەک وەزیر دەستنیشانکرا بۆ نوێنەرایەتیکردنی (میرنشینێکی ئەرتینی) لەو شارۆچکەیەدا، جێگەی ئەرتینەکانی گرتەوە وەک فەرمانڕەوای سێواس و ھەروەھا ئاماسیا و تۆقادی گرت. میرنشینەکەی توانی بەرەنگاری دەستێوەردانەکانی ناوەڕاستی ئەنادۆڵ بێتەوە لەلایەن ھەردوو ئاق قۆینلۆ و عوسمانییەکانەوە تاوەکو بە مردنی لە ساڵی ١٣٩٨دا داڕما.[٧]
کەماخ و بایبورت کە لە ساڵی ١٥١٥ لە دەستی سەفەوییەکان گیرا و مەلەتی کە لە ساڵی ١٥١٦ لە میرنشینی دولکەدیرۆغلوی مەمالیکەکان گیرا، وەک سنجاقێک لکێنران بەم ئەیالەتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Commercial statistics: A digest of the productive resources, commercial... By John Macgregor، پ. 12، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
- ↑ «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
- ↑ https://books.google.iq/books?id=zSNUAAAAYAAJ&pg=PA698&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA41&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ Encyclopedia of the Ottoman Empire, p. 41, at Google Books By Gábor Ágoston, Bruce Alan Masters
- ↑ Encyclopedia of the Ottoman Empire, p. 41, at Google Books By Gábor Ágoston, Bruce Alan Masters