بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی ڕوم ئەیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی ڕوم ئەیلی
Eyalet of Rumelia
ئەیالەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٣٦٥–١٨٦٧
Flag of
ئاڵای سەوزی ڕوم ئەیلی کە نوێنەرایەتی ناوچەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەکرد

ئەیالەتی ڕوم ئەیلی لە ١٦٠٩دا
ناوەندئێدیرنە (١٣٦٢–١٥٣٠)
سۆفیا (١٥٣٠–١٨٣٦)
مەناستیر (١٨٣٦–١٨٦٧)
ناوچە
  شوێن41°1′N 21°20′E / 41.017°N 21.333°E / 41.017; 21.333پۆتانەکان: 41°1′N 21°20′E / 41.017°N 21.333°E / 41.017; 21.333
 
 ١٨٤٤[١]
١٢٤٬٦٣٠ km2 (٤٨٬١٢٠ sq mi)
ژمارەی دانیشتووان 
 ١٨٤٤[١]
٢,٧٠٠,٠٠٠
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٣٦٥
 ھەڵوەشاندن
١٨٦٧
پێشوو
دواتر
ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی
دیسپۆتاتی مۆریا
دووەمین ئیمپراتۆریەتیی بولگاری
دیسپۆتاتی سربی
دیسپۆتاتی دۆبرۆجا
سیادەی پریلیپ
گەزاریای جەنەوا
میرنشینی تیۆدۆرۆ
شانشینی بۆسنە
عەسبەی لیژێ
ئەلبانیای ڤێنیز
فرانکۆکراتیا
شانشینی ھەنگاریا
ئەیالەتی جەزائری بەحری سفید
ئەیالەتی کەفێ
ئەیالەتی بۆسنە
ئەیالەتی یانیە
میرنشینی سربیا
ئەیالەتی سەلانیک
ئەیالەتی ئەدیرنە
ئەیالەتی سیلیسترە
ئەیالەتی نیش
ئەیالەتی ڤیدین
پاشایەتی ھابسبورگ

ئەیالەتی ڕوم ئەیلی (بە تورکیی عوسمانی: ایالت روم ایلی بە ڕۆمانی:Eyālet-i Rūm-ėli)[٢] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٣] بۆ زۆربەی مێژووی خۆی گەورەترین و گرنگترین ئەیالەتی ئیمپراتۆریەت بووە، کە شارە سەرەکییەکانی وەک ئێدیرنە، یانینا (یۆانینا)، سۆفیا، فیلیبە (پلۆڤدیڤ)، ماناستر/مۆناستر (بیتۆلا)، ئوسکوپ (سکۆپیە) و بەندەری سەرەکی دەریایی سەلانیکی لەخۆدەگرێت. ھەروەھا لە کۆنترین ئەیالەتەکانی عوسمانی بوو، زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ بەردەوام بوو لەگەڵ چەندین داڕشتنەوەی خاکی لە ماوەی درێژخایەنی بوونی خۆیدا.

پایتەخت لە ئێدیرنە و سۆفیا و دواجار مەناستیر(بیتۆلا) بوو. ڕووبەری ڕاپۆرتکراوی لە ساڵنامەیەکی ساڵی ١٨٦٢دا ٤٨١١٩ میل چوارگۆشە بووە (١٢٤٦٣٠ کم٢).[٤]

مێژوو

[دەستکاری]

ئەیالەتی ڕوم ئەیلی لە ساڵی ١٣٦٢ بە فەرمانی مورادی یەکەم دامەزراوە، کە ناوەندەکەی لە ئێدیرنە بوو، بۆ بەڕێوەبردنی ئەو زەویانەی کە لە کاتی داگیرکارییە بەردەوامەکانی نیمچە دوورگەی بەڵکاندا گیراون.

سەرەتا بە بەیلەربیلغی یان بە شێوەیەکی گشتی ویلایەت("پارێزگا")ی ڕوم ئەیلی ناوزەد کرا، تەنھا دوای ساڵی ١٥٩١ زاراوەی ئەیالەت بەکارھات.[٥]

یەکەم بەیلەربەی ڕوم ئەیلی (لالە شاھین پاشا) بوو کە لەلایەن سوڵتان مورادی یەکەمەوە نازناوی پێبەخشرا وەک پاداشتێک بۆ گرتنی ئێدیرنە لە ساڵی ١٣٦٠، و دەسەڵاتی سەربازی بەسەر خاکەکانی عوسمانی لە ئەوروپادا پێدرا، کە وەک جێگری سوڵتان بە شێوەیەکی کاریگەر حوکمڕانی دەکرد لە کاتێکدا سوڵتان گەڕایەوە بۆ ئانادۆڵ. ھەروەھا ئەیالەتی سیلیسترە لە ساڵی ١٥٩٣ پێکھات.[٦]

ئەیالەتی ڕوم ئەیلی ھەر لە دامەزراندنیەوە، تەواوی موڵک و ماڵی ئەوروپی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەخۆگرتبوو، لەوانەش فەتحەکانی ترانز، دانووب وەک ئاکرمان، تا دروستکردنی ئەیالەتەکانی تر لە سەدەی ١٦دا، کە لە ئەیالەتی جەزائری بەحری سفید(١٥٣٣)، ئەیالەتی بودین (١٥٤١) و ئەیالەتی بۆسنە (١٥٨٠) دەستی پێکرد.[٧]

یەکەم پایتەختی ڕوم ئەیلی ڕەنگە ئێدیرنە (ئەدریانۆپل) بووبێت، کە ھەروەھا تا ڕووخانی قوستەنتینیە لە ساڵی ١٤٥٣ پایتەختی عوسمانییەکان بوو. بۆ ماوەیەک سۆفیا بەدوایدا ھات و دووبارە ئێدیرنە تا ساڵی ١٥٢٠ بەدوایدا ھات، کاتێک سۆفیا جارێکی دیکە بوو بە شوێنی دانیشتنی بەیلەربەی. لەو کاتەدا بەیلەربەی ڕوم ئەیلی فەرماندەی گرنگترین ھێزی سەربازی لە ئەیالەتەکەدا بووە لە شێوەی سوارەی تیماریۆت سیپاھی و بوونی لە پایتەخت لەم ماوەیەدا وای لێکردووە ئەندامی ئاسایی ئەنجومەنی ئیمپراتۆری (دیوان) بێت. ھەر بە ھەمان ھۆکار، وەزیری گەورە بەھێزەکانی وەک (مەحمود پاشا ئەنجێلۆڤیچ) یان (پەرگالی ئیبراھیم پاشا)، بەیلەربەیلیکیان بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزیرایەتییە گەورەکەدا بەڕێوەبرد.[٨]

لە سەدەی ١٨دا مەناستیر وەک شوێنی نیشتەجێبوونی جێگرەوەی پارێزگار سەریھەڵدا و لە ساڵی ١٨٣٦دا بە فەرمی بووە پایتەختی ئەیالەتەکە. نزیکەی لە ھەمان کاتدا چاکسازییەکانی تەنزیمات کە ئامانجیان مۆدێرنکردنی ئیمپراتۆریەت بوو، ئەیالەتە نوێیەکانی ئوسکوب و یانیە و سەلانیکیان لەیەکتر جیاکردەوە و ئەیالەتی ڕوم ئەیلی بچووککردەوە بۆ چەند سنجاقێکی دەوروبەری مەناستیر. ئەیالەتی روم ئەیلی تا ساڵی ١٨٦٧ مایەوە، کاتێک وەک بەشێک لە گواستنەوە بۆ سیستەمی ویلایەت کە یەکسانتر بوو، بوو بە بەشێک لە ویلایەتی سەلانیک.[٩]

ڕوم ئەیلی ڕۆژھەڵات لە ساڵی ١٨٧٨ بوو بە سنجاقێکی نوێی عوسمانی (بە فەرمی تا ساڵی ١٩٠٨ بەڵام لە ساڵی ١٨٨٥ەوە لەگەڵ میرنشینی بولگاریا یەکیگرت).

والییەکانی

[دەستکاری]

حاکمی ئەیالەتی ڕوم ئەیلی ناوی " ڕوم ئەیلی" (Rumeli beylerbeyi) یان "والی ڕوم ئەیلی" (Rumeli vali) بوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 The Encyclopædia Britannica, or, Dictionary of arts, sciences ..., Volume 19. ١٨٥٩. لاپەڕە ٤٦٤.
  2. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  4. https://books.google.iq/books?id=zSNUAAAAYAAJ&pg=PA698&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  5. İnalcık, Halil (1965). "Eyālet". In Lewis, B.; Pellat, Ch. & Schacht, J. (eds.). The Encyclopaedia of Islam, Second Edition. Volume II: C–G. Leiden: E. J. Brill. pp. 721–724.
  6. Birken, Andreas (1976). Die Provinzen des Osmanischen Reiches. Beihefte zum Tübinger Atlas des Vorderen Orients (in German). Vol. 13. Reichert. p. 50.
  7. Birken, Andreas (1976). Die Provinzen des Osmanischen Reiches. Beihefte zum Tübinger Atlas des Vorderen Orients (in German). Vol. 13. Reichert. p. 50
  8. Birken, Andreas (1976). Die Provinzen des Osmanischen Reiches. Beihefte zum Tübinger Atlas des Vorderen Orients (in German). Vol. 13. Reichert. p. 50
  9. https://en.wikipedia.org/wiki/Encyclopaedia_of_Islam#2nd_edition,_EI2