بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی چڵدر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی چڵدر
ئەیالەت ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥٧٨–١٨٤٥

The Childir Eyalet in 1609
ناوەندچلدار ١٥٧٨–١٦٢٨;
ئاھسکا ١٦٢٨-١٨٢٩
ئۆڵتی ١٨٢٩-١٨٤٥
مێژوو
مێژوو 
 جەنگی چڵدر
١٥٧٨
 ھەڵوەشاندن
١٨٤٥
پێشوو
دواتر
میرنشینی گۆریا
میرنشینی سامتسھە
ئەیالەتی ترابزۆن
ئەیالەتی قەرس
پارێزگای تیفلیس
ئەمڕۆ بەشێک لەگورجستان
تورکیا

ئەیالەتی چڵدر (بە تورکیی عوسمانی: ایالت چلدر بە ڕۆمانی:Eyālet-i Çıldır)[١] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. ئێستا ناوچەی ئایەلەتی چڵدری پێشوو لە نێوان (سامتسخێ- جاڤاخێتی) و کۆماری خۆسەری ئەدجەرا لە گورجستان و پارێزگاکانی ئارتڤین، ئەردێخان و ئەرزڕۆم لە تورکیا دابەش بووە. ناوەندی ئیداری لە نێوان ساڵانی ١٥٧٨ بۆ ١٦٢٨ چڵدر و لە نێوان ساڵانی ١٦٢٨ بۆ ١٨٢٩ ئاھسکا و لە نێوان ساڵانی ١٨٢٩ بۆ ١٨٤٥ ئۆڵتی بووە.[٢]

ئەیالەتی چڵدر بە دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی میرنشینی (سامتسخێ- جاڤاخێتی) کە دەوڵەتی ئەتابەگەکانی جۆرجیا بوو، دامەزرا و خەڵکی (شانشینی کاکێلی) کە فەرمانڕەوایی ئەم میرنشینەیان دەکرد، بۆ ئیدارەی ئەم ئەیالەتە دامەزران، بە مەرجێک موسڵمان بن.

مێژوو

[دەستکاری]

سامتسخێ تاکە میرنشینی جۆرجیا بوو کە بۆ ھەمیشە بوو بە ئەیالەتی عوسمانی (وەک ئەیالەتی چڵدر). لە ھەشتا ساڵی دوای (شەڕی سوخویستا)، ناوچەکە وردە وردە لەناو ئیمپراتۆریەتەکەدا ھەڵمژرا.[٣]

عوسمانییەکان ناوچەی ئەحیسکایان لە (میرنشینی مێشکێتی) وەرگرت، کە دەوڵەتێکی (وەلیزی) شانشینی سەفەوی بوو. لە ساڵی ١٥٧٨ کە ئەو پارێزگایە نوێیە دامەزرا، شازادەی پێشووی جۆرجیا، مینۆچیر (کە دوای موسڵمانبوونی ناوی مستەفای وەرگرت)یان وەک یەکەم حاکم دەستنیشان کرد. ئەم ئەیالەتە دوای ئەوەی ناوچەی (ئەدجارا)ی لە (میرنشینی گوریا) لە ساڵی ١٥٨٢ وەرگرت، فراوانتر بوو.[٤] لە ساڵی ١٦٢٥ بەدواوە تەواوی ئەیالەتەکە موڵکێکی بۆماوەیی ئەتابەگەکانی (جاقلیی) ئێستا موسڵمان بوو لە (سامتسخێ)، کە وەک حاکمی بۆماوەیی بەڕێوەی دەبرد، جگە لە ھەندێک تا ناوەڕاستی (سەدەی ١٨). لە دوای ساڵی ١٦٣٩، جاقلی پاشاکانی چڵدر تۆمەتبار کران بە کۆنتڕۆڵکردنی پاشاکانی (ئیمەرێتی).[٥]

لە کاتی (شەڕی ڕووسیا و تورکیا (١٨٢٨-١٨٢٩))، ڕووسەکان بەشێکی زۆری ئەیالەتەکەیان داگیرکرد. ناوەندی کارگێڕی لە ئەخاڵتسیخەوە کە درابووە دەست ڕووسیا، گواسترایەوە بۆ ئۆڵتی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. https://web.archive.org/web/20130928180044/http://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  3. https://books.google.iq/books?id=8gs4AAAAIAAJ&pg=PA140&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  4. https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA141&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  5. https://www.proquest.com/openview/987d077748c93540f3cbf4614b4c06ea/1?pq-origsite=gscholar&cbl=18750&diss=y