بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی وارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی وارد
Eyalet-i Varat
Pașalâcul de la Oradea
Váradi vilajet
ئەیالەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٦٦٠–١٦٩٢

The Varat Eyalet in 1683
ناوەندوارد
ناوچە
  شوێن47°4′N 21°55′E / 47.067°N 21.917°E / 47.067; 21.917پۆتانەکان: 47°4′N 21°55′E / 47.067°N 21.917°E / 47.067; 21.917
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٦٦٠
 ھەڵوەشاندن
١٦٩٢
پێشوو
دواتر
میرنشینی ترانسیلڤانیا
ئەیالەتی تەمشوار
ئەیالەتی ئەغری
پاشایەتی ھابسبورگ
ئەمڕۆ بەشێک لەڕۆمانیا, ھەنگاریا

ئەیالەتی وارد (بە تورکیی عوسمانی: ایالت وارد بە ڕۆمانی:Eyālet-i Vārad)[١] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٢] ئەیالەتی وارد لە ڕۆژئاوا ھاوسنوور بوو لەگەڵ ئەیالەتی بودین عوسمانی، لە باشووری ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەیالەتی تەمشوار، لە باکووری ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەیالەتی ئەغری، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە میرنشینی ترانسیلڤانیا و لە باکوورەوە لەگەڵ پاشایەتی ھابسبورگ.[٣]

مێژوو

[دەستکاری]

وارد (ئێستا ئۆرادیا) لە ساڵی ١٦٦٠ کرایە کورسی حاکمێکی عوسمانی (بەیلەربەی). پێش پێکھاتنی ئەیالەت، ئەو زەوییە زیاتر بەشێک بووە لە میرنشینی وەسیلەی عوسمانی لە ترانسیلڤانیا کە بە پەیمانی سپێر لە ساڵی ١٥٧٠ وەک دەوڵەتی پێشووی شانشینی ھەنگاریای ڕۆژھەڵات دامەزرا. ھەروەھا ھەندێک خاک کە پێشتر سەر بە ئەیالەتی تەمشوار و ئەیالەتی ئەغری بوون، خراونەتە ناو ئەیالەتی وارد.[٤]

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٦٩٢دا، خاکەکە لە ژێر سەرکردایەتی ھابسبورگەکاندا ئازادکرا، و لە ساڵی ١٦٩٩دا بە پەیمانی کارلۆڤیتز درایە دەستیان. دواتر خاکەکەی خرایە ناو شانشینی ھابسبورگ لە ھەنگاریا و میرنشینی ھابسبورگ لە ترانسیلڤانیا.[٥][٦]

دابەشکردنی کارگێڕی

[دەستکاری]

سانجاکەکانی ئەیالەتی وارد لە سەدەی ١٧دا:[٧]

  1. سنجاقی وارد(ئۆرادیا)
  2. سنجاقی سالانتا(سالۆنتا)
  3. سنجاقی دێبریچن(دێبریچن)
  4. سنجاقی ھەڵماش (ناگای ھاڵاس)
  5. سنجاقی شەنکۆی(سانیۆب)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  3. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  4. https://books.google.iq/books?id=LBeAAAAAMAAJ&q=%22varat+in+transylvania%22&redir_esc=y
  5. https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA24&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  6. https://history.state.gov/countries/hungary
  7. https://books.google.iq/books?id=66hCAAAAcAAJ&pg=PA92&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false