ئەیالەتی لەحسا
| ئەیالەتی لەحسا | |||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ئەیالەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | |||||||||||
| ١٥٦٠–١٦٧٠ | |||||||||||
ئەیالەتی لەحسا، ساڵی ١٦٨٣ | |||||||||||
| مێژوو | |||||||||||
| مێژوو | |||||||||||
• دامەزراندن | ١٥٦٠ | ||||||||||
• ھەڵوەشاندن | ١٦٧٠ | ||||||||||
| |||||||||||
| ئەمڕۆ بەشێک لە | |||||||||||
ئەیالەتی لەحسا (بە تورکیی عوسمانی: ایالت لحسا بە ڕۆمانی:Eyālet-i Laḥsā)[١] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٢] ئێستا خاکی ئەیالەتی پێشوو بەشێکە لە سعودیە و کووەیت و قەتەر. ئەلئەحسا و قەتیف شارە سەرەکییەکانی ئەیالەتەکە بوون و ناوی یەکەمیان وەرگیرا بۆ ناوی ئەیالەتەکە.
ناوچەکە لە ناوەڕاستی سەدەی ١٦دا لەلایەن ھێزە عوسمانییەکانەوە داگیرکرا و بۆ ماوەی ١٣٠ ساڵی داھاتوو لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوەدەبرا، بە پلەی جیاوازی کاریگەرییەوە.[٣]
میژوو
[دەستکاری]بەیلەربەغلی لەحسا لە ساڵی ١٥٥٢ دامەزرا، بە پلەی یەکەم بۆ پاراستنی بازرگانی بەسرە لەگەڵ ھیندستان، بەو پێیەی پورتوگالیەکان ھەڵکوتانە سەر کەناراوەکان و کەشتیوانییان لە کەنداوی فارسدا دەکرد.[٤] تا مانگی ئازاری ساڵی ١٥٥٢، حامیەکان لە لەحسا کە گەورەترین شارۆچکەی ناوچەکە بوو، ناسێندرابوون. یەکەم ڕووپێوی زەوی لە ئەیالەتە تازە داگیرکراوەکە پێش مانگی ئەیلولی ساڵی ١٥٥٣ دەستی پێکرد. لە چەند ساڵی یەکەمی داگیرکاریدا، لەحسا وەک قەزای ئەیالەتی بەسرە بەڕێوەدەبرا. تا ساڵی ١٥٦٠ ئەفسەری قەزاکە پلەی بەرزکرایەوە بۆ والی.[٥]
یەکەمین ھەوڵی داگیرکردنی بەحرەین لە لەحساوە لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ھاوینی ساڵی ١٥٥٩ دا بوو، کاتێک ھێزێکی داگیرکەری ٦٠٠-١٠٠٠ کەسی لە لایەن (مستەفا پاشا)، والی لەحسا ڕەوانە کرا، کە بە تەنیا ئەم کارەی کرد، پێدەچێت بۆ ئەوەی سوڵتان سلێمان سەرسام بکات. بە ئەنجامە کارەساتبارەکان کۆتایی ھات: تەسلیمبوونی ھێزەکانی عوسمانی، و کشانەوەیان دوای دانی فیدیەی یەک ملیۆن ئاقچە.
لەگەڵ کشانەوەی زۆربەی سەربازەکان، سەرکردەکانی (میرنشینی بەنی خالید)، فەرمانڕەواکانی پێشووی ناوچەکە، دەرفەتەکەی بەکارھێنا بۆ یاخیبوون لە عوسمانییەکان و داگیرکردنی لەحسا و دامەزراندنی موبارەز وەک بارەگا. بە ھاتنی والی نوێ و سەربازی نوێ، ڕێکوپێکی گەڕایەوە.
پاشان فەوجە پورتوگالیەکان لە ھورمز ھەموو ھاتوچۆیەکی کەنداوی فارسیان کۆنترۆڵکرد و لە ساڵانی ١٥٥٢ و ١٥٥٩ و ١٥٧٣دا ھەڵیانکوتایە سەر قەتیف. تا ساڵی ١٥٦٦ ھەوڵی دامەزراندنی پەیوەندی ئاشتیانە لەگەڵ پورتوگالیەکان لە بنکەی ھورمز درا. لە ساڵی ١٥٦٨ عوسمانییەکان ئامادەکاری زیاتری دەریایییان کرد بۆ گرتنی بەحرەین، بەڵام یاخیبوونەکەی یەمەن لە ھەمان ساڵدا ھەموو ئەو پلانانەی سنووردار کرد.[٦]
دواتر عوسمانییەکان لە لەحسا ئامادەکاریی نوێیان کرد بۆ گرتنی بەحرەین، بەڵام بە گشتی لە بەرگریدا مانەوە، بەتایبەتی کاتێک شەڕێکی نوێ دژی ئێران لە ساڵی ١٥٧٨ دەستیپێکرد. والی (ئەحمەد بەی) خۆی لەلای خەڵک ناپەسەند کرد، و لە ساڵی ١٥٨٠ دوای دوو ساڵ لە حوکمڕانی پڕ لە گێژاودا لابرا. دوای ماوەیەکی کەم لە ئیمزاکردنی ئاشتی لەگەڵ شا عەباسی یەکەم لە ئەیلولی ساڵی ١٥٩١، مۆڵەتی داگیرکردنی بەحرەین بە والی لەحسا درا، بەڵام ھیچ ھەنگاوێک لەلایەن لەحساوە نەکرا.
عوسمانییەکان نازناو و مووچەی کارگێڕیان بە شێخەکانی (بنو خالید)دا، بەڵام ھۆزەکە ھەرگیز بە تەواوی ملکەچی دەسەڵاتی عوسمانی نەبوو.[٧]
لە ساڵانی ١٦٦٩-١٦٧٠ بە سەرکردایەتی (بەراکی کوڕی غورەیری کوڕی عوسمان)، لە تیرەی (ئەلحومەید) لە ھۆزی (بەنو خالید) دواجار توانیان لە شەڕدا لە لەحسا شکست بە لەشکری عوسمانی بێنن، بەمەش ئیدارەکە ھیچ دەرفەتێکی نەھێشتەوە جگە لەوەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە لەحسا بکشێتەوە. (بەنو خالید) لە ساڵی ١٦٧٠ دەوڵەتێکی سەربەخۆیان دامەزراند بە ناوی (میرنشینی بەنی خالید).[٨]
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]| سنجاقەکانی ئەیالەت لە سەدەی ١٦: | سنجاقەکانی ئەیالەت لە سەدەی ١٧دا:[٩] |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
- ↑ Mandaville, Jon E. (1 July 1970). "The Ottoman Province of al-Hasā in the Sixteenth and Seventeenth Centuries". Journal of the American Oriental Society. 90 (3): 486–513.
- ↑ https://books.google.iq/books?id=MWUlNdskNfIC&pg=PA337&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ Mandaville, Jon E. (1 July 1970). "The Ottoman Province of al-Hasā in the Sixteenth and Seventeenth Centuries". Journal of the American Oriental Society. 90 (3): 486–513.
- ↑ Halil İnalcık; Donald Quataert (1994). An Economic and Social History of the Ottoman Empire: 1300-1914. Cambridge University Press. p. 337. ISBN 978-0-521-34315-2. Retrieved 2013-06-02.
- ↑ https://books.google.iq/books?id=g5MewSBHkG4C&pg=PA95&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ https://books.google.iq/books?id=stl97FdyRswC&pg=PA98&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ Sir Paul Rycaut (١٦٨٦). مێژووی دۆخی ئێستای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. C. برۆم. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی|لاپەڕە=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
| ئەم تورکیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم سووریا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |