ئەیالەتی قارامان
| ئەیالەتی قارامان ایالت قرهمان Eyālet-i Ḳaraman | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ئەیالەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | |||||||||
| ١٤٨٣–١٨٦٤ | |||||||||
ئەیالەتی قارامان لە ساڵی ١٦٠٩دا | |||||||||
| ناوەند | قۆنیە (١٤٨٣–١٥٢٢), (١٥٦٢–١٨٦٤),[١] قەیسەری (١٥٢٢–١٥٦٢) | ||||||||
| مێژوو | |||||||||
| مێژوو | |||||||||
• دامەزراندن | ١٤٨٣ | ||||||||
• ھەڵوەشاندن | ١٨٦٤ | ||||||||
| |||||||||
| ئەمڕۆ بەشێک لە | تورکیا | ||||||||
ئەیالەتی قارامان (بە تورکیی عوسمانی: ایالت قارامان بە ڕۆمانی:Eyālet-i Ḳaraman)[٢] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٣] ڕووبەری ڕاپۆرتکراوی لە سەدەی نۆزدەهەمدا ٣٠٤٦٣ میل چوارگۆشە بووە (٧٨٩٠٠ کم٢).[٤]
لە ساڵی ١٤٦٨دا میرنشینی سەربەخۆی پێشووی کەرەمان لەلایەن عوسمانییەکانەوە لکێنرا بە دەوڵەتەکەیانەوە؛ محەممەدی دووەم، (مستەفای کوڕی) وەک پارێزگاری ئەیالەتی نوێ دەستنیشان کرد، کورسیەکەی لە قۆنیە بوو.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]ڕووبەری ئەیالەتی کارامان لە سەدەی ١٧دا. ٧٨٥١٨ کیلۆمەتر دووجا بووە. بە پێی پێکھاتە کارگێڕییەکانی، کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە (٧) پارێزگا پێکدێت. ئەمانەش بریتین لە کارامان، قۆنیە، ئاکسارای، نیغدە، قەیسەری، نەڤشەھر و کیرشەھر. لە ساڵی ١٤٦٨دا شەش سنجاقی ھەبووە، کە بریتین لە سنجاقی قۆنیە پاشا، بەیشەھیر، ئاکسارای، ئیچیل (سیلیفکە لە نێوان ساڵانی ١٨٤٥ بۆ ١٨٨٧، کە ئەرمەنێک ناوەندە)، نیغدە و قەیسەری. لە ساڵی ١٥٢٧ ئەیالەتی کەرەمان لە سنجاقی کۆنیا، قەیسەری، ئیچیل، نیغدە، بەیشەھری، ئاکسەرای و مەرعەش پێکھاتبوو. لە ساڵی ١٥٥٤دا، کرشەھری کە قەزای بۆزۆک سەر بە ئەیالەتی ڕۆم بوو، کرا بە سنجاق و بە ئێرە بەسترایەوە. لە ساڵی ١٥٧١دا ئەیالەتەکە بەسەر حەوت سنجاقدا دابەشکرا: قۆنیە، نیغدە، قەیسەری، ئاکسەرای، ئاکشەھیر، بەیشەھری و کرشەھری. ھەر لەو ساڵەدا سنجاقی ئییل لکێنرا بە سنجاقی قوبرس. لە ساڵی ١٨٣٩دا سنجاقی قەیسەری لکێنرا بە ئەیالەتی بۆزۆکەوە کە پایتەختەکەی یۆزگات بوو. لەگەڵ پەسەندکردنی ڕێسای ڕێکخستنی ویلایەتەکان کە لە ساڵی ١٨٦٤دا پەسەندکرا، ناوەکەی بوو بە ویلایەتی قۆنیە.[٦]
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]ئەیالەتەکە لە حەوت سنجاق پێکهاتبوو لە نێوان ساڵانی ١٧٠٠ بۆ ١٧٤٠:[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Commercial statistics: A digest of the productive resources, commercial... By John Macgregor، پ. 12، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
- ↑ «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
- ↑ https://books.google.iq/books?id=zSNUAAAAYAAJ&pg=PA698&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ Imber، Colin (٢٠٠٢). «The Ottoman Empire, 1300–1650: The Structure of Power» (PDF). لاپەڕە ١٧٩. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ "Konur Kasabası". 26 Nisan 2010 tarihinde kaynağından arşivlendi. Erişim tarihi: 24 Mart 2010.
- ↑ Orhan Kılıç, XVII. Yüzyılın İlk Yarısında Osmanlı Devleti'nin Eyalet ve Sancak Teşkilatlanması, Osmanlı, Cilt 6: Teşkilât, Yeni Türkiye Yayınları, Ankara, 1999, ISBN 975-6782-09-9, p. 93. داڕێژە:Tr