بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی سیلیسترە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی سیلیسترە
Eyalet-i Silistra
ئەیالەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥٩٣–١٨٦٤
Flag of Silistra Eyalet
Flag

ئەیالەتی سیلیسترە لە ١٦٠٩دا
ناوەندسیلیسترا[١] و ئوچاکیڤ
ناوچە
  شوێن44°7′N 27°16′E / 44.117°N 27.267°E / 44.117; 27.267پۆتانەکان: 44°7′N 27°16′E / 44.117°N 27.267°E / 44.117; 27.267
 
 ١٨٥٦[٢]
٩٤٬٨٥٨ km2 (٣٦٬٦٢٥ sq mi)
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٥٩٣
 ھەڵوەشاندن
١٨٦٤
پێشوو
دواتر
ئەیالەتی ڕوم ئەیلی
ئەیالەتی کەفێ
ویلایەتی دانووب
ئەیالەتی ئەدیرنە

ئەیالەتی سیلیسترە (بە تورکیی عوسمانی: ایالت سیلیستره بە ڕۆمانی:Eyālet-i Silistre)[٣] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٤] بەدرێژایی کەناری دەریای ڕەش و کەناری باشووری ڕووباری دانووب لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا. قەڵای ئاکەرمان لە ژێر دەسەڵاتی ئەیالەتدابوو. ڕووبەری ڕاپۆرتکراوی لە سەدەی نۆزدەهەمدا ٧١,١٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە بووە (٢٧,٤٦٩ میل چوارگۆشە).[٥]

مێژوو

[دەستکاری]

ئەیالەتی سیلیسترە لە ساڵی ١٥٩٣ بە ناوی بەیلەربەیلیغی ئوێزی (بە ئۆکراینی: Очаків، Očakiv) پێکھات، لە خاکی میرنشینی پێشووی کارڤونا، دواتر دۆبرۆجا، سیلیسترە لە بنەڕەتدا سنجاقی سیلیسترە بوو لە ئەیالەتی ڕوم ئەیلی.[٦]

ناوی لێنراوە بە ناوی سیلیسترە، بەو پێیەی زۆرجار حاکمەکەی لەم قەڵای دانووبیا نیشتەجێ بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٥٩٩، فراوانتر کرا و بەرزکرایەوە بۆ ئاستی ئەیالەت کە پێدەچێت وەک سوودێک بۆ یەکەم حاکمی گشتی (بەیلەربەیی) کە خانی کریمیا بوو. ناوەندی ناوچەکانی دۆبرۆجا، بودجاک (بێسارابیای عوسمانی)، و یەدیسان و شارۆچکەکانی ڤارنا، کوستێنجا (کۆنستانتا)، ئاکەرمان (بیلھۆرد-دنیسترۆڤسکی) و خادجیبەی (ئۆدێسا)ی لەخۆگرتبوو کە پایتەختەکەی لە قەڵاکانی سیلیسترا (ئێستا لە بولگاریا) یان ئۆزی (ئێستا ئۆچاکیڤ لە ئوکراینا) بوو.

لە سەدەی ١٧دا ئەیالەتی سیلیسترە بۆ باشوور و ڕۆژئاوا فراوانکرا و زۆربەی بولگاریای مۆدێرن و تورکیای ئەوروپی لەخۆگرت. لەوانەش شارۆچکەکانی ئادریانۆپڵ (ئێدیرنە)، فیلیبە (پلۆڤدیڤ) و ڤیدین. لە کۆتایی سەدەی ١٧ و سەرەتای سەدەی ١٨، زنجیرەیەک شەڕی ڕووسیا و تورکیا ئەیالەتەکەیان لە ڕۆژھەڵات بچووک کردەوە و لە کۆتاییدا ڕووسیا تا ساڵی ١٨١٢ ھەموو یەدیسان و بودجاکی بە دانووبەوە لکاند.

ئەیالەتی ئەدیرنە لە باشووری ئەیالەتی سیلیسترە لە ساڵی ١٨٣٠ پێکھێنرا. لەگەڵ چاکسازییە ئیدارییەکانی عوسمانی لە ساڵی ١٨٦٤دا ئەیالەتی سیلیسترە وەک ویلایەتی دانووب پێکھێنرایەوە.[٧]

دابەشی کارگێڕی

[دەستکاری]

ئەولیا چەلەبی لە کتێبەکەیدا (سیاحەت نامە)دا باسی لەوە کردووە کە سیلیسترە یان ئوێزی (١٠) سنجاقی ھەبووە:[٨]

  1. سنجاقی نیغبۆڵو (نیکۆپۆل)
  2. سنجاقی چێرمەن (ئۆرمێنیۆ)
  3. سنجاقی ویزە (ڤیزە)
  4. سنجاقی کەرک کیلیسە (Kırklareli)
  5. سنجاقی بێندەر (بێندەر)
  6. سنجاقی ئاکرمان (بیلھۆرد-دنیسترۆڤسکی)
  7. سنجاقی ئۆزی-کالێ (ئۆچاکیڤ)
  8. سنجاقی کلبورن (کینبورن)
  9. سنجاقی دۆغان (بێریسلاڤ)
  10. سنجاقی سیلیسترە (سیلیسترە)

بەپێی سنجاق تەڤچی دەفتەری، ئەیالەت لە ھەشت سنجاق پێکھاتبوو لە نێوان ساڵانی ١٧٠٠ بۆ ١٧٣٠ بەم شێوەیە:[٩]

  1. سنجاقی ئۆزی (پاشا سانجاگی، دنیپەر)، کە ناوەندەکەی ئۆزی-کالێ (ئۆچاکیڤ)
  2. سنجاقی سیلیسترێ (سیلیسترا)
  3. سنجاقی ڤیدین (ڤیدین)
  4. سانجاکی نیغبۆڵو (نیکۆپۆل)
  5. سنجاقی کرک کیلیسە (کرکلارێلی)
  6. سنجاقی چێرمێن (ئۆرمێنیۆ)
  7. سنجاقی ڤیزە (ڤیزە)
  8. سنجاقی تاغان گێچیدی (بێریسلاڤ) (تا ساڵی ١٦٩٩)

سانجاکەکان لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا:[١٠]

  1. سەنجاکی نیغبۆڵو
  2. سنجاقی چیرمەن (دوای ساڵی ١٨٢٩ پایتەختەکەی ئەدیرنە بوو)
  3. سنجاقی ڤیزە
  4. سنجاقی کرک کیلیسە
  5. سنجاقی ئاکرمان، کە تەنھا فەرماندەیی سەربازی بوو لە بیلھورۆد (ئاکرمان) لە بودژاک .
  6. سنجاقی ڤیدین

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. John Macgregor (١٨٥٠). Commercial statistics: A digest of the productive resources, commercial legislation, customs tariffs, of all nations. Including all British commercial treaties with foreign states. Whittaker and co. لاپەڕە ١٢. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. Thomas Baldwin (of Philadelphia.) (١٨٥٦). Lippincott's Pronouncing Gazetteer: A Complete Pronouncing Gazetteer Or Geographical Dictionary of the World ... J.B. Lippincott. لاپەڕە ١٩٦٨. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  4. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  5. https://books.google.iq/books?id=ZI5QAAAAYAAJ&pg=PA607&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  6. Nejat Göyünç, Osmanlı Devleti'nde Tașra Teșkilâtı (Tanzimat'a Kadar), Osmanlı, Cilt 6: Teșkilât, Yeni Türkiye Yayınları, Ankara, 1999
  7. https://books.google.iq/books?id=zSNUAAAAYAAJ&pg=PA698&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  8. Evliya Çelebi; Joseph von Hammer-Purgstall (1834). Narrative of Travels in Europe, Asia, and Africa in the Seventeenth Century. Oriental Translation Fund. p. 92. Retrieved 2024-12-08
  9. ئۆرھان کیلیچ، XVII. یوزیلین ئیلک یاریسیندا عوسمانلی دەڤلەتیعنین ئیالەت و سانجاک تەسکیلاتلانماسی، عوسمانلی، سیلت ٦: تەسکیلات، یەنی تورکیە یاینلاری، ئەنقەرە، ١٩٩٩، ISBN 975-6782-09-9، ل. 92-93. داڕێژە:لە لانگ
  10. https://archive.org/details/pennycyclopdias01longgoog