بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی خوداوەندکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی خوداوەندکار
ایالت خداوندگار
Eyālet-i Ḥüdāvendigār
ئەیالەت ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٨٢٧–١٨٦٧

ئەیالەتی خوداوەندکار لە ١٨٦١دا
ناوەندبورسا[١]
مێژوو
مێژوو 
• دامەزراندن
١٨٢٧
• ھەڵوەشاندن
١٨٦٧
پێشوو
دواتر
ئەیالەتی ئانادۆڵ
ویلایەتی خوداوەندکار
ئەمڕۆ بەشێک لەتورکیا

ئەیالەتی خوداوەندکار (بە تورکیی عوسمانی: ایالت خداوندکار بە ڕۆمانی:Eyālet-i Ḥüdāvendigār)[٢] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. وشەی خوداوەندکار لە وشەی فارسی (خوداڤەندکار)ەوە ھاتووە کە بە واتای وشەیی وەرگێڕدراوە بۆ "پەرستی خودا".[٣]

ئەیالەتێکی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کە لە ساڵی ١٨٤١ (١٢٥٧ کۆچی) دامەزراوە و تا ساڵی ١٨٦٧ لەگەڵ نوێبوونەوەی ئەیالەتی خوداوەندکار و کۆجائێلی بەردەوام بووە، کە لە ساڵی ١٨٢٦ ئەیالەتی ئانادۆڵ جیابووەوە و دامەزرا.[٤]

مێژوو

[دەستکاری]

لە ڕێکخستنی کارگێڕی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە سەردەمی کلاسیکدا، ڕوم ئەیلی و بەیلەربەیلیکی ئانادۆڵ هەبوون. لە ڕێسایەکی نوێدا کە لە نێوان ساڵانی ١٨٢٧ بۆ ١٨٤٦دا کرا، ئەیالەتی ئانادۆڵ دابەشکرا و چەندین ئەیالەتی نوێ دروستکران. ئەیالەتی خوداوەندکار یەکێکە لەو ئەیالەتانەی کە دوای دابەشبوونی ئەیالەتی ئانادۆڵ سەریهەڵدا. کاتێک ئەیالەتی خوداوەندکار دامەزرا، هەشت سنجاق(لیوا)ی هەبوو.


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ https://books.google.iq/books?id=P5ayC3o17tMC&pg=PA342&redir_esc=y
  2. ↑ «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. ↑ 751 Nolu Balıkesir Şerriye Sicil Defteri.
  4. ↑ İsmail Hakkı Uzunçarşılı (1984). "Anadolu Beylikleri ve Akkoyunlu, Karakoyunlu Devletleri". Türk Tarih Kurumu Basımevi. ss. s. 102.