ئەیالەتی تەڕابلوسی شام
| ئەیالەتی تەڕابلوسی شام Eyālet-i Ṭrāblus-ı Şām طرابلس الشام | |||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ئەیالەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | |||||||||||||
| ١٥٧٩–١٨٦٤ | |||||||||||||
|
Flag | |||||||||||||
ئەیالەتی تەڕابلوسی شام لە ١٦٠٩دا | |||||||||||||
| ناوەند | تەرابلوس[١] | ||||||||||||
| ناوچە | |||||||||||||
| • شوێن | 34°26′N 35°51′E / 34.433°N 35.850°Eپۆتانەکان: 34°26′N 35°51′E / 34.433°N 35.850°E | ||||||||||||
| مێژوو | |||||||||||||
| مێژوو | |||||||||||||
• دامەزراندن | ١٥٧٩ | ||||||||||||
• ھەڵوەشاندن | ١٨٦٤ | ||||||||||||
| |||||||||||||
| ئەمڕۆ بەشێک لە | لوبنان سووریا | ||||||||||||
ئەیالەتی تەڕابلوسی شام (بە تورکیی عوسمانی: ایالت طرابلس شام بە ڕۆمانی:Eyālet-i Ṭrāblus-ı Şām)[٢] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٣] پایتەخت لە تەرابلوس بوو. ڕووبەری ڕاپۆرتکراوی لە سەدەی نۆزدەھەمدا ١٦٢٩ میل چوارگۆشە بووە (٤٢٢٠ کم٢).[٤]
بەدرێژایی کەناراوەکان، لە سنووری باشووری شاخەکانی گەور لە باکوورەوە، تا گەرووی جونیە لە باشوورەوە، کە لە خاکی سنجاقەکانی سیدا-بەیروت جیای دەکردەوە.[٥]
ھاوکات لەگەڵ شارۆچکە کەنارییەکانی لازقیە، جەبلە، بانیاس، تەرتووس، تەرابلوس، بەترون و جبیل کە زۆربەیان موسڵمانی سوننە و مەسیحی مارۆنین، ئەیالەتەکە، دۆڵی وادی ئەلنەسارا (دۆڵی مەسیحییەکان)، چیای ئەنسەیریە، کە عەلەوییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، ھەروەھا ناوچەکانی باکووری زنجیرە چیای لوبنان، کە زۆربەی دانیشتووانەکەی مەسیحی مارۆنی بوون لەخۆگرتبوو.[٦]
مێژوو
[دەستکاری]دەسەڵاتی عوسمانی لە ناوچەکەدا لە ساڵی ١٥١٦ دەستی پێکرد، بەڵام ئەیالەت لە ساڵی ١٥٧٩ دامەزرا، کاتێک تا قەزاکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەیالەتەکانی (دیمەشق و حەلەب) دروستکرا. پێشتر لە ساڵی ١٥٢١ بۆ چەند مانگێک ئەیالەت بووە.[٧]
لە سەردەمی فەتحی عوسمانی لە ساڵی ١٥١٦ تا ساڵی ١٥٧٩ کاروباری سنجاق لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمیرە تورکمانەکانی نەوەی عەسافی (غەزیر) بوو. کاتێک ئەیالەت لە ساڵی ١٥٧٩ پێکھێنرایەوە، بنەماڵەیەکی نوێی تورکمان کران بە بەرپرسی (سەیفاکان) و ئەوان دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو تا کۆچی دوایی باوکی بنەماڵەکە، یوسف، لە ساڵی ١٦٢٥. زۆرجار (سەیفاکان) لە پۆستی پارێزگار دوورخرانەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی جێبەجێنەکردنی ئەرکە داراییەکانیان بەرامبەر بە دەوڵەت، نەک بەھۆی یاخیبوون.
لە ساڵانی (١٨٠٠ تا ١٨٠٨)، (١٨١٠-٢٠ و ١٨٢١-٣٥) حاکمی ئەیالەت (مستەفا ئاغا بەربەر) بوو.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Commercial statistics: A digest of the productive resources, commercial... By John Macgregor، پ. 12، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
- ↑ «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
- ↑ https://books.google.iq/books?id=zSNUAAAAYAAJ&pg=PA698&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ https://books.google.iq/books?id=nMR52fmDlFgC&pg=91&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.iq/books?id=nMR52fmDlFgC&pg=91&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA571&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ https://books.google.iq/books?id=KGeuAeFFJCEC&pg=PA38&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
| ئەم تورکیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم سووریا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |