بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی ئویوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی ئویوار
Eyalet-i Uyvar
ئەیالەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٦٦٣–١٦٨٥

ئەیالەتی ئویوار لە ١٨٦٣دا
ناوەندئویوار (نۆڤی زامکی)
ناوچە
  شوێن47°59′N 18°9′E / 47.983°N 18.150°E / 47.983; 18.150پۆتانەکان: 47°59′N 18°9′E / 47.983°N 18.150°E / 47.983; 18.150
مێژوو
مێژوو 
١٦٦٣
 ھەڵوەشاندن
١٦٨٥
پێشوو
دواتر
پاشایەتی ھابسبورگ
پاشایەتی ھابسبورگ
ئەمڕۆ بەشێک لەسلۆڤاکیا, ھەنگاریا
نەخشەی ئەیالەتی ئویوار

ئەیالەتی ئویوار (بە تورکیی عوسمانی: ایالت اویوار بە ڕۆمانی:Eyālet-i Uyvar)[١] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٢]

لە سەردەمی محەممەدی چوارەم دامەزرا. لە ساڵی ١٦٦٣ ھێزی گەشتی عوسمانی بە سەرۆکایەتی (کۆپرولو فازیل ئەحمەد)، شکست بە لەشکری پاشایەتی ھامسبورگ لە شاری ئویوار (ئەمڕۆ بە نۆڤی زامکی لە سلۆڤاکیا ناسراوە) بردەوە و ناوچەکەیان داگیرکرد. لە ساڵی ١٦٦٤دا بەشی باکووریان لەدەستدا لەگەڵ قەڵاکانی ھلۆھۆڤێک و نیترا و لیڤیس. پەیمانی ڤاسڤار دان بە کۆنترۆڵی عوسمانیدا نا بەسەر ئەو بەشەی کە مابووەوە لە ئەیالەتەکە. دوای واژۆکردنی پەیمانی کارلۆڤیتز لە ساڵی ١٦٩٩ گەڕێنرایەوە بۆ نەمسا.

دانیشتوانی ئویوار بۆ ھەر سەرێک (٥٠) ئاقچەیان داوە بۆ جزییە بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی ستانداردی یەک دووقاتی زێڕ (یەکسانە لەو ماوەیەدا بە نزیکەی ٢٠٠ ئاقچە). ئەیالەتەکە ساڵانە بڕی یەک ملیۆن و (٩٠) ھەزار و (١٥٠) ئاقچە بە خەزێنە دەدا، لەلایەن ٢٠ ھەزار و ١٨٣ پارەدەری جزییەی غەیرە موسڵمانەوە کە دەکاتە (٥٠) ئاقچە بۆ ھەر سەرێک.[٣]

بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ ئەیالەتەکە لە سنووریی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە کاتی شەڕەکانی دوای گەمارۆی دووەمی ڤیەنا، پایتەختی ئەیالەتەکە، ئویوار، لە ساڵی ١٦٨٥دا لەلایەن ھێزە ھاوپەیمانەکانەوە بە فەرماندەیی چارڵی پێنجەم(دوکی لۆرین)، گیرا و ئەو ئەیالەتەکە کەوتە دەستی نەمسا و بوو بە مێژوو. لەگەڵ واژۆکردنی پەیمانی کارلۆڤیتز لە ساڵی ١٦٩٩، دۆخی دیفاکتۆ لە ڕووی یاساییەوە دیاریکرا.[٤]

دابەشی کارگێڕی

[دەستکاری]

سنجاقەکانی ئەیالەتی ئویوار لە سەدەی ١٧دا:[٥]

  1. سنجاقی لیتۆڤا
  2. سنجاقی نۆڤیگراد.
  3. سنجاقی ھولیچک
  4. سنجاقی بۆیاک
  5. سنجاقی شاسوار.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  3. Ottoman Warfare 1500-1700, Rhoads Murphey, 1999, p.258
  4. https://web.archive.org/web/20151108095704/http://dergiler.ankara.edu.tr/dergiler/19/1267/14566.pdf
  5. Narrative of travels in Europe, Asia, and Africa in the ..., Volume 1، پ. 92، لە پەرتووکەکانی گووگڵ By Evliya Çelebi, Joseph von Hammer-Purgstall