ئەیالەتی ئانادۆڵ
| ئەیالەتی ئانادۆڵ ایالت آناطولی Eyālet-i Anaṭolı | |||||||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ئەیالەت ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | |||||||||||||||||
| ١٣٩٣–١٨٤١ | |||||||||||||||||
|
Flag | |||||||||||||||||
ئەیالەتی ئانادۆڵ لە ١٦٠٩ | |||||||||||||||||
| ناوەند | ئەنقەرە, کوتاھیا | ||||||||||||||||
| ناوچە | |||||||||||||||||
| • شوێن | 39°08′38″N 28°48′29″E / 39.1438°N 28.8080°Eپۆتانەکان: 39°08′38″N 28°48′29″E / 39.1438°N 28.8080°E | ||||||||||||||||
| مێژوو | |||||||||||||||||
| مێژوو | |||||||||||||||||
• دامەزراندن | ١٣٩٣ | ||||||||||||||||
• ھەڵوەشاندن | ١٨٤١ | ||||||||||||||||
| |||||||||||||||||
| ئەمڕۆ بەشێک لە | |||||||||||||||||
ئەیالەتی ئانادۆڵ (بە تورکیی عوسمانی: ایالت آناطولی بە ڕۆمانی:Eyālet-i Anaṭolı)[١] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. لە ساڵی ١٣٩٣ دامەزراوە.[٢] پایتەختەکەی سەرەتا ئەنقەرە بوو لە ناوەڕاستی ئەنادۆڵ، بەڵام دواتر گواسترایەوە بۆ کوتاھیا لە ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ. ڕووبەری ڕاپۆرتکراوی لە سەدەی نۆزدەھەمدا ٦٥٬٨٠٤ میل چوارگۆشە بووە (١٧٠٬٤٣٠ کم٢).[٣]
دامەزراندنی ئەیالەتی ئەنادۆڵ وا دەزانرێت لە ساڵی ١٣٩٣ بووبێت، کاتێک سوڵتان بایەزیدی یەکەم (١٣٨٩-١٤٠٢) (قەرە تەیمورتاش)ی وەک بەیلەربەی داناوە و جێگری پاشا لە ئەنادۆڵ بووە، لە کاتی ئامادەنەبوونی بایزید لە ھەڵمەتێکدا لە ئەوروپا دژی (میرسیای یەکەم)ی ولاچیا.[٤] ئەیالەتی ئەنادۆڵ لە سەرەتادا بە بەیلەربەیلیغ یان بە شێوەیەکی گشتی ویلایەت("پارێزگا") ناوزەد کرا، تەنھا دوای ساڵی ١٥٩١ زاراوەی ئەیالەت بەکارھات. دووەم ئەیالەت بوو کە لە دوای ئەیالەتی ڕۆم ئەیلی پێکھات، و بەو پێیە لە پلەبەندی ئەیالەتەکاندا ڕیزبەندی کرا. یەکەم پایتەختی ئەیالەتەکە ئەنقەرە بوو، بەڵام لە کۆتایی سەدەی ١٥دا گواسترایەوە بۆ کوتاھیا.[٥]
وەک بەشێک لە چاکسازییەکانی تەنزیمات، ئەیالەتی ئانادۆڵ ھەڵوەشایەوە لە ١٨٤١ و دابەشکراون بەسەر ئەیالەتە بچووکەکاندا، ھەرچەندە زانایانی جۆراوجۆر بەرواری ناکۆک بۆ ھەڵوەشاندنەوە دەخەنە ڕوو، لە سەرەتای ساڵی ١٨٣٢ تا درەنگانی ١٨٦٤.
زیادەی بەیلەربەیی ١٬٠٠٠٬٠٠٠ ئاکچە بوو، ئەیالەتەکە دابەش بوو بەسەر ٢٩٩ زەعامەت و ٧٬١٦٦ تیمار، و ١٧ ھەزار سوارچاکی تەیار لەخۆدەگرت لەگەڵ سەربازانی خاوەن زەعامەت و تیمار. ئەگەر بەیلەربەیەکان پلەی وەزیریان نەبووایە، ئەوا لە دوای بەیلەربەیەکانی ڕۆم ئەیلی دەھات.[٦]
دوابەدوای ھەڵوەشاندنەوەی فەیلەقی یێنیچێری لە ساڵی ١٨٢٦ واتە (وقعۀ خیریّە)، ئەیالەتی ئانادۆڵ دابەش بوو بەسەر چوار ئەیالەتدا: ئایدن(ئیزمیر)، خوداوەندکار(بورسا)، قەستەمونی و ئەنقەرە.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA14&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ https://books.google.iq/books?id=zSNUAAAAYAAJ&pg=PA698&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ https://referenceworks.brill.com/display/db/eieo
- ↑ Birken, Andreas (1976). Die Provinzen des Osmanischen Reiches. Beihefte zum Tübinger Atlas des Vorderen Orients (in German). Vol. 13. Reichert. p. 115. ISBN 9783920153568.
- ↑ Uzunçarşılı, İ.H. Kütahya Şehri, İstanbul Devlet Matbaası, 1932, sayfa, 88-89-93
- ↑ Asaf Gökbel, Hikmet Şölen "Aydın İli tarihi" sf. 110, Ahmed İhsan Basımevi Ltd. (1936).