ئەڵمانی خواروو
ڕواڵەت
| ئەڵمانی خواروو | |
|---|---|
| لقی | North Sea Germanic، South Germanic |
| ناو بە زمانی فەرمی | Plattdütsch، Niedersächsisch، Plattdüütsch، Plattdütsk |
| وڵات | ئەڵمانیا، ھۆڵەندا |
| Linguistic typology | subject–verb–object، V2 word order |
| Has grammatical gender | masculine، feminine، neuter |
| سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی لاتین |
| Uses capitalization for | ناو |
| Ethnologue language status | 7 Shifting |
| کۆدی زمانی ویکیمیدیا | nds |
زمانی ئەڵمانی خواروو یان ساکسۆنی خواروو زمانێکی جێرمانی ڕۆژاواییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە باکووری ئەڵمانیا و ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندا پێی دەدوێن.[١] [٢] نەوەی ڕاستەوخۆی ساکسۆنی کۆنە لە سەرەتایییترین شێوەی خۆیدا. لە ڕووی مێژوویییەوە زمانەکە زیاتر پێی دەدوان لە باکووری پۆڵەندا، ئۆبلاستی کالینینگراد لە ڕووسیا و بەشێک لە باکووری لیتوانیا. بەڵام ئەڵمانی زمانەکان لەم وڵاتانەدا تا ڕادەیەکی زۆر لە دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم و شکستی ئەڵمانییەکان دەرکران. ئەڵمانییەکانی باڵتیک کە پێشتر لە دەوڵەتانی باڵتیکدا نیشتەجێ بووبوون بە ئەڵمانی خواروو دەدوان و ئەڵمانی خوارووی ناوەڕاست وەک زمانی ھاوبەشی کۆمەڵەی ھانسیاتیک بوو، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر زمانەکانی سکاندیناڤی ھەبوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Saxon, Low Language (NDS) – L1 & L2 Speakers, Status, Map, Endangered Level & Official Use | Ethnologue Free». Ethnologue. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Gechattet wird auch auf Plattdeutsch». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئەڵمانی خواروو تێدایە.