بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەڵماسی ڕیجێنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەڵماسی ڕیجێنت
بەشێکە لەFrench Crown Jewels
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٧٠٥
وڵاتفەڕەنسا
جێGalerie d'Apollon
پۆتانی شوێن٤٨°٥١′٣٨″N ٢°٢٠′١٥″E
خاوەنFrench State
ماددەی بەکارھاتووئەڵماس
کۆکردنەوەDepartment of Decorative Arts of the Louvre
Inventory numberMV 1017
Location of creationئینگلتەرا
Map

ئەڵماسی ڕیجێنت ئەڵماسێکی ١٤٠٫٦٤ carat (٢٨٫١٢٨ g)ە کە خاوەندارێتییەکەی بۆ دەوڵەتی فەڕەنسا دەگەڕێتەوە و لە مۆزەخانەی لووڤەر نمایش کراوە، و بەھای کێشەکەی دەگاتە  دۆلاری ئەمریکی٦٠٬٠٠٠٬٠٠٠ ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢٥. ئەم ئەڵماسە لە ھیندستان دەرھێنراوە و لە لەندەن تراشراوە، و لە سەرەتای سەدەی ١٨دا لەلایەن ڕیجێنتی فەڕەنساوە کڕدراوە.

مێژوو

[دەستکاری]

دۆزینەوە

[دەستکاری]

بەپێی ئەفسانەکان، ئەڵماسەکە لەلایەن پیاوێکی کۆیلەکراوەوە لە کانی کۆلور لە نزیک ڕووباری کریشنا لە ھیندستان دۆزراوەتەوە، و کۆیلەکە لەناو برینێکی قاچیدا شاردوویەتییەوە کە لە کاتی ڕاکردنیدا لە گەمارۆدانی گۆڵکۆندا لە ساڵی ١٦٨٧ لەلایەن ئیمپراتۆری موغەکان ئاورەنگزێب تووشی ببوو. دواتر کۆیلەکە خۆی گەیاندە کەناراوەکان، لەوێ چاوی بە کاپتنێکی دەریایی_ئینگلیزی کەوت و پێشنیازی پێکرد کە ٥٠٪ی قازانجی فرۆشتنی ئەڵماسەکەی پێبدات لە بەرامبەر دەربازکردنی بە سەلامەتی لە ھیندستان؛ بەڵام کاپتنی دەریایییەکە کۆیلەکەی کوشت و ئەڵماسەکەی بە بازرگانێکی ناسراوی ئەڵماسی ھیندی بە ناوی جامچاند فرۆشت.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Regent Diamond - Largest D Color Diamond In The World». ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.
  2. ↑ Deccan Heritage, H. K. Gupta, A. Parasher and D. Balasubramanian, Indian National Science Academy, 2000, p. 144, Orient Blackswan, ISBN 81-7371-285-9