بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەکرەم ئیمامئۆغلوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەکرەم ئیمامئۆغلوو
ئیمامئۆغلۆ لە ٢٠٢٢
شارەوانانی ئەستەمبوڵ
لە پۆستدا بووە
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ – ئێستا
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٧ی نیسانی ٢٠١٩
پێشینە مەولوود ئیسال
Mayor of Beylikdüzü district, Istanbul
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١ی نیسانی ٢٠١٤
پێشینە یووسف ئوزون
پاشینە محەممەد موراد چالک
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٧٠-٠٦-٠٤) ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
Akçaabat, ترابزۆن، تورکیا
نەتەوە تورک
پارتی سیاسی پارتی کۆماری گەل (٢٠٠٨–ئێستا)
ھاوسەر(ەکان) دیلەک کایا (ھاوسەرگیری ١٩٩٥)
منداڵ(ەکان) ٣
خوێندن لە زانکۆی ئەستەمبول
واژوو
ماڵپەڕ www.ekremimamoglu.com

ئەکرەم ئیمامئۆغلوو (بە تورکی: [ecˈɾɛm iˈmamo; لەدایکبووی ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٠) بازرگانێکی تورک، بەڵێندەری خانووبەرە و سیاسەتمەداری تورکە، ئەو لە ئێستادا وەک ٣٢ەمین سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ خزمەت دەکات.[١] ئەکرەم بە ٤٫١ ملیۆن دەنگ وەک سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێردرا و بە جیاوازی ١٣٬٠٠٠ دەنگ براوە بوو بەرامبەر بە ڕکابەرەکەی لە پارتی داد و گەشەپێدان لە ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئازاری ٢٠١٩ وەک کاندیدی ھاوبەشی ھاوپەیمانی نەتەوەیی پارتی گەلی کۆماری (CHP) و پارتی باش (ئی پارتی)، بەڵام تەنھا لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ تا ٦ی ئایاری ٢٠١٩ خزمەتی کرد، کاتێک ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ھەڵوەشێنرایەوە. پاشان لە ھەڵبژاردنێکی نوێدا لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دووبارە ھەڵبژێردرایەوە بە جیاوازی ٨٠٠٬٠٠٠ دەنگ.[٢] پێشتر سەرۆکی شارەوانی شاری بەیلیکدۆزو بوو، ناوچەیەکی ڕۆژاوای ئیستەنبوڵ، ئەمەش لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩ بوو.[٣]

ئیمامئۆغلۆ وەک کاندیدێکی ئەسپی ڕەش دەرکەوت، ئەمەش بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی ھاوبەشی ھاوپەیمانیی نەتەوەیی بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ئەو بەسەر چەندین کاندیدی ناسراو سەرکەوت لەوانەش کاندیدی جەھەپە موحەرەم ئنجە سەرکەوت، کە ناوبراو کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠١٨ی جەھەپە بوو. لە ئێوارەی ھەڵبژاردندندا، ئیمامئۆغلۆ لە پێشبڕکێی شارەوانی پێشڕەوییەکی کەمی بەدەستھێنا، لەگەڵ ئەنجامە سەرەتایییەکان کە پێشڕەوییەکەی دەرخست کە نزیکەی ٢٣٬٠٠٠ دەنگ بوو. لە کۆتاییدا پێشڕەوییەکەی بۆ ١٣٬٧٢٩ کەمی کرد، دوای چەندجارێک ژماردنەوەی دەنگەکان، ئەنجامەکان لەلایەن حکوومەتەوە ڕاگەیەندرا.

ئیمامئۆغلۆ لە ١٧ی نیسان وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ سوێندی خوارد، دوای تەواوبوونی ھەموو ڕاپۆرتەکان لەسەر ژماردنەوەی دەنگەکان. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩، ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردن کۆبووەوە و دەنگی دا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی شارەوانی. ئەندامانی ئەنجومەنەکە ناڕەزایی پارتی دادوەری و پەرەپێدانیان پەسەند کرد بۆ ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی لە ئەستەنبوڵ، لەگەڵ حەوت ئەندامی دادگای باڵا دەنگیان دا بۆ ھەڵبژاردنێکی نوێ و چواریان دژی وەستانەوە.[٤] ھەروەھا لیژنەی ھەڵبژاردن بڕوانامەی شارەوانیی ئیمامئۆغلۆ ھەڵوەشاندەوە تاوەکو ھەڵبژاردنەکانی نوێ ئەنجام دەدرێت.[٥] ھەڵبژاردنێکی نوێ لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەنجامدرا کە تێیدا ئیمامۆلو جارێکی تر وەک سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێردرایەوە بە جیاوازی نزیکەی ٨٠٠٬٠٠٠ دەنگ. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ سوێندی خوارد. بەھۆی قەبارەی سەرکەوتن و ناوبانگەکەی، بە کاندیدێکی ئەگەری سەرۆکایەتی تورکیا لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا ناودەبرێت.

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە دادگایی کرا بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی ھەڵبژاردن»، ئیمامئۆغلۆ سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لەلایەن دادوەرێکەوە لە سیاسەت قەدەغە کرا.[٦][٧] قەدەغەی سیاسی ھێشتا جێبەجێ نەکراوە چونکە پێویستە سەرەتا لەلایەن دادگای پێداچوونەوە و دادگای قەیسەوە پەسەند بکرێت.[٨]

لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥، ئیمامئۆغڵو لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ کەس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کران. ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، ئیمامئۆغڵو و چەند کەسێکی دیکە گومانیان لێدەکرێت بە زەوتکردن، سپیکردنەوەی پارە و چەندین تاوانی دیکە. ھەروەھا گومانی ئەوە دەکرێت کە ئیمامئۆغڵو ھاوبەشیی نێوان جەھەپە و پەکەکەی کردبێت. ڕۆژێک پێشتر زانکۆیەک لە ئەستەنبوڵ بڕوانامەی ئیمامئۆغڵوی پووچەڵکردەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر ئیمامۆغلوی لە خۆکاندیدکردنی لە کێبڕکێی داھاتووی سەرۆکایەتیدا بێبەش کرد.[٩][١٠][١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ İnan، Mert (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «ANAP'lı ailenin CHP'li çocuğur». Milliyet (بە تورکی). لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ Kottasová، Isil Sariyuce,Ivana (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «Istanbul election rerun won by opposition, in blow to Erdogan». CNN.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  3. ^ «Ekrem İmamoğlu Kimdir» (بە تورکی). ekremimamoglu.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ Murat Baykara؛ Tara John (٦ی ئایاری ٢٠١٩). «Turkey orders revote for Istanbul mayor». CNN. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Turkey's election body rules for Istanbul election re-run». www.aa.com.tr. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ «İmamoğlu trial: Mayor of Istanbul sentenced to 2 years, 7 months and 15 days». BBC News Türkçe (بە تورکی). ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «Ekrem İmamoğlu sentenced to prison and ban on politics». Sözcü (بە تورکی). لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ «İmamoğlu davasında verilen karar hukuki olarak hangi sonuçları doğurabilir?». BBC News Türkçe. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ کوردستان، رێگای (١٩ی ئازاری ٢٠٢٥). «دوای ستاندنەوەی دکتۆراکەی سەرۆکی شارەوانی ئیستەمبوڵ دەستگیرکرا». regaykurdistan (بە عەرەبی). لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  10. ^ BBC News Türkçe (بە تورکی). ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ https://apnews.com/article/turkey-istanbul-mayor-police-search-ead3dd38aa547ecd13bc336e7d6c4d58. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  11. ^ BBC News Türkçe (بە تورکی). ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ https://www.bbc.com/turkce/articles/c62xekg686yo. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)