ئەکرۆمیگالی
ڕواڵەت
ئەکرۆمیگالی (بە ئینگلیزی: Acromegaly) بارودۆخێکی پزیشکییە کە تێیدا بەشە کۆتایییەکانی لەش (وەک لووت، شەویلگە، و پەنجەکانی دەست و قاچ) بە شێوەیەکی نائاسایی گەورە دەبن.[١]
ھۆکار و نیشانەکان
[دەستکاری]ئەم نەخۆشییە زۆرجار لە تەمەنی گەورەییدا دەردەکەوێت و ھۆکاری سەرەکییەکەی بریتییە لە دەردانی زۆری «ھۆرمۆنی گەشە» (Growth hormone) لەلایەن ڕژێنی ژێرمێشکەوە (Pituitary gland)، کە زۆربەی کات بەھۆی گرێیەکی شێرپەنجەیی بێوەی (Benign tumor) سەر بەو ڕژێنەوە دروست دەبێت.[٢]
جگە لە گۆڕانی شێوەی دەموچاو و گەورەبوونی دەست و پێیەکان، نەخۆشەکە لەوانەیە تووشی ئازاری جومگەکان، سەرێشە، و کێشەی بینین ببێت. ئەگەر ئەم دۆخە لە تەمەنی منداڵیدا و پێش داخرانی پلێتەکانی گەشەی ئێسک ڕووبدات، دەبێتە ھۆی باڵابەرزیی نائاسایی یان زەبەلاحیی (Gigantism).[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Acromegaly». NIDDK. نیسانی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Kasper D، Fauci A، Hauser S، Longo D، Jameson J، Loscalzo J (٨ی نیسانی ٢٠١٥). Harrison's Principles of Internal Medicine (چاپی 19th). McGraw Hill. لاپەڕە ٢٢٦٩–٢٢٧١. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٧-١٨٠٢١٥-٤.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئەکرۆمیگالی تێدایە.
| ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |