بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەکتەری مناڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شیرلی تەمپڵ لە ساڵانی ١٩٣٠دا وەک ئەستێرەیەکی مناڵ ناسرا.

زاراوەی ئەکتەری مناڵ بەگشتی بۆ مناڵێک بەکاردێت کە لەسەر شانۆ، تەلەڤیزیۆن، یان لە فیلمەکاندا ڕۆڵ دەگێڕێت. ھەروەھا دەتوانرێت بە کەسێکی گەورەساڵ بگوترێت کە لە مناڵییەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە، یان وەک ئەکتەری مناڵ، یانیش «ئەکتەری پێشووی مناڵان». زاراوە نزیکەکانی پەیوەست بەمە بریتین لە ئەکتەری ھەرزەکار ئەکتەرێک کە لە ھەرزەکاریدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێناوە.[١]

نموونە بەناوبانگەکانی پێشووتر بریتین لە ئێلیزابێت تەیلۆر کە وەک ئەستێرەیەکی مناڵ لە سەرەتای ساڵانی ١٩٤٠ دەستیپێکرد پێش ئەوەی ببێتە ئەستێرەیەکی فیلمی بەناوبانگ وەک گەورەساڵێک لە فیلمەکاندا.

کێشەکان

[دەستکاری]

خاوەندارێتی لە داھات

[دەستکاری]

لە ئەمریکا پێش ساڵانی ١٩٣٠ زۆرێک لە ئەکتەرە مناڵەکان نەیاندەتوانی ئەو پارەیە بەدەستبھێنن کە پەیدایان دەکرد، چونکە ئەوان بەرپرسی ئەم پارەیە نەبوون. جاکی کوگان ملیۆنان دۆلاری بەدەستھێناوە لە کارکردنی وەک ئەکتەری مناڵ، زۆربەی ئەو پارەیە لەلایەن دایک و باوکییەوە بەفیڕۆ دەچوو. لە ساڵی ١٩٣٩ ویلایەتی کالیفۆرنیا بیری لەم مشتومڕە کردەوە و یاسای کوگانی دەرکرد، کە پێویستە بەشێک لە داھاتی مناڵێک لە ھەژمارێکی پاشەکەوتی تایبەتدا بپارێزرێت کە پێی دەوترێت متمانەی بلۆککراو.[٢] بەڵام ھەژمارەکە لە کەسە نزیکەکانی مناڵەکەوە پارێزراو نەبوو، بۆیە ئەمە دەبووە کێشە.[٣][٤]

پیشەکانی تر

[دەستکاری]

زۆرجار تەمەنی زۆرێک لە ئەکتەرەکان و ئەکتەرە مناڵەکان تاڕادەیەک کورتە؛ زۆرێک لە ئەکتەرەکان، لە ھەڵبژاردەی کەسییەوە، کە وەک ئەکتەری مناڵ دەست بە کارەکانیان دەکەن بڕیار دەدەن ھەمان پیشەی گەورەکان ئەنجام نەدەن، بۆ نموونە شیرلی تەمپڵ بوو بە کەسایەتییەکی گشتی و دیپلۆماتکار.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Merry، Stephanie (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Being a child actor has always been tough. Social media makes it so much worse». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠١٩٠-٨٢٨٦. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Coogan Act law and definition». USLegal, Inc. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Former Child Star Central». Members.tripod.com. ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Gary Coleman awarded $1.3M». The Daily Gazette. Associated Press. ٢٥ی شوباتی ١٩٩٣. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.