بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەڤەتار: ڕێڕەوی ئاوەوە ڕەوانە کراوە)
پۆستەری فەرمی

ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو (بە ئینگلیزی: Avatar: The Way of Water) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەیمز کامێرۆن لەساڵی ٢٠٢٢ نمایشکراوە.[١]ئەم فیلمە درێژەی فیلمی ئەڤەتار ١ و بە بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی ئەڤەتار دادەنرێت.[٢][٣][٤][٥] کامیرۆن و جۆن لانداو بەرھەمھێنەری فیلمەکەن و سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن کامیرۆن و ڕیک یافا و ئاماندا سیلڤەر لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە لەگەڵ جۆش فریدمان و شەین سالیرنۆ نووسراوە. کاستی فیلمەکە بریتین لە سام وۆرسینگتن، زۆی سالدانیا، ستیڤن لۆنگ، جوڵز دەیڤید مۆر، سی سی ئێچ  پاوندەر، جیۆڤانی ڕیبیسی، دیلیپ ڕاو و مات جیراڵد ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی یەکەمەوە دووبارە دەکەنەوە، سیگۆرنی ویڤەر لە ڕۆڵێکی جیاوازدا دەگەڕێتەوە.[٦] کەیت وینسلێت، کلیف کورتیس، ئیدی فالکۆ، جەیمین کلیمەنت و برێندان کاول ئەکتەری نوێی فیلمەکەن.[٧] کامیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاندبوو کە ئارەزووی دروستکردنی بەدواداچوونی فیلمی ئاڤاتاری ھەیە ئەگەر سەرکەوتوو بێت. دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمی یەکەم، لە ساڵی ٢٠١٠ دوو بەشی دیکەی لە فیلمەکە ڕاگەیاند، ئەو پلانی هەبوو کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێگای ئاوی بڵاوبکاتەوە.[٨][٩][١٠] بەڵام ڕاگەیاندنی سێ بەشی نوێ، پێویستی بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ تۆمارکردنی دیمەنی ژێر ئاو هەبوو کە پێشتر نەکرابوو، دەرەنجام ئەمەش بووە ھۆی دواکەوتنێکی زۆر لە پەرەپێدانی فیلمەکە، لە پێناو ئەوەی کە کاتێکی زیاتر بدرێت بە ستافەکە بۆ کارکردن لەسەر نووسینی سیناریۆ و پێش بەرھەمھێنان و کاریگەرییە بینراوەکان. وێنەگرتنی سەرەکی فیلمەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٧ لە مانھاتن بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیپێکرد و وێنەگرتنی سەرەکیش ھاوکات لەگەڵ ئاڤاتاری ٣ لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە نیوزیلاند دەستیپێکرد. دوای سێ ساڵ لە وێنەگرتنی فیلم لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ کۆتایی ھات.  ئەم فیلمە بە بودجەی ٣٥٠-٤٠٠ ملیۆن دۆلار دروستکراوە و یەکێکە لە گرانترین فیلمەکانی مێژوو.


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Mahajan، Viraj (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Too much pressure on James Cameron for Avatar 2 after Avengers: Endgame?». International Business Times. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Fleming Jr.، Mike (١ی ئابی ٢٠١٣). «'Avatar' Sequels Upped To Three; Fox, James Cameron Set Trio of Writers to Spearhead». ددلاین ھالیوود. لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. Vijay، Amar (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «James Cameron Talks Avatar Sequels». امپایر (مجلە). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. Medina، Joseph (٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «James Cameron Opens Up About 'Avatar' Sequels». Inquisitr. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. Fleming Jr.، Mike (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «James Cameron Has Found Avatar's Darth Vader: It's Stephen Lang». ددلاین ھالیوود. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  6. Briers، Michael (٢ی ئازاری ٢٠١٥). «Avatar 2 Will See Sigourney Weaver Play a Brand New Character». Wegotthiscovered.com. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. Nayak، Greeshma (٢٤ی شوباتی ٢٠٢١). «Zoe Saldana To Feature In Netflix's 'The Bluff', To Be Directed By Frank E. Flowers». Republic TV. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. Carroll، Larry (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٦). «'Titanic' Mastermind James Cameron's King-Size Comeback: Two Sci-Fi Trilogies». امتیوی. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  9. Rosenberg، Adam (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). «'Avatar' Sequel Confirmed By James Cameron... And Here's What We'd Like To See». امتیوی. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  10. McClintock، Pamela (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). «James Cameron's 5-year plan». ورایتی. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]