خۆشەویستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەڤینەوە ڕەوانە کراوە)

خۆشەویستی یان ئەڤین یان ئەوین بریتییە لە ھەستکردن بە کێشکردن و سەرنج ڕاکێشان بەرامبەر بە کەسێک یان شتێک، ئەو دوو کەسەی یەکتریان خۆش ئەوێت یان ئەو دوو کەسە ئاشقەی کە چاویان بەیەک دەکەوێت لەشیان ھەڵدەستێت بە دەردانی ھۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین ناسراو بە ھۆرمۆنی ئاشقان.

دڵی سوور ھێمای خۆشەویستی

خۆشەویستی لە ئایینی ئیسلامدا[دەستکاری]

لە ئاینی ئیسلام خۆشەویستی دەکرێت بە دوو بەشەوە:

  • خۆشەویستی خودایی : کە پێویستە پڕ بە دڵ خۆشەویستی و پاکی بەندە ھەبێت بەرانبەر بە پەروەردگار، پێویستیشە لە سەرووی ھەموو خۆشەویستیەکانی تر بێت:-

«وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن یَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادࣰا یُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ أَشَدُّ حُبࣰّا لِّلَّهِۗ» سوورەتی بەقەرە: ١٦٥

ھەروەھا دەفەرمووێت: «قُلۡ إِن كَانَ ءَابَاۤؤُكُمۡ وَأَبۡنَاۤؤُكُمۡ وَإِخۡوَ ٰ⁠نُكُمۡ وَأَزۡوَ ٰ⁠جُكُمۡ وَعَشِیرَتُكُمۡ وَأَمۡوَ ٰ⁠لٌ ٱقۡتَرَفۡتُمُوهَا وَتِجَـٰرَةࣱ تَخۡشَوۡنَ كَسَادَهَا وَمَسَـٰكِنُ تَرۡضَوۡنَهَاۤ أَحَبَّ إِلَیۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادࣲ فِی سَبِیلِهِۦ فَتَرَبَّصُوا۟ حَتَّىٰ یَأۡتِیَ ٱللَّهُ بِأَمۡرِهِۦۗ وَٱللَّهُ لَا یَهۡدِی ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَـٰسِقِینَ» سوورەتی تەوبە: ٢٤

  • خۆشەویستی مرۆڤ بۆ مرۆڤ:

ئەمەشیان خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵەکانیان و بە پێچەوانە، خۆشەویستی نێر بۆ مێ لەم چوارچێوەدا پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت: «والَّذي نَفْسي بيدِهِ، لا تَدخُلوا الجَنَّةَ حتَّى تُؤمِنوا، ولا تُؤمِنوا حتَّى تَحابُّوا، أفلا أدُلُّكم على أمْرٍ إذا فعَلْتُموه تحابَبْتُم؛ أفشُوا السَّلامَ بينكم»

خوداش باسی لە خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد کردووە: وعاشروھن بالمعروف واتە: بە باو و نەریتێکى پەسەند و جوان ھاوکارییان بکەن و مامەڵەتان چاک بێت لەگەڵیاندا، وەکو ئێوە چاوەڕووانى چاکە لەوانە دەکەن.

لە ڕووی زانستییەوە[دەستکاری]

زانایان ئەوەیان دۆزییەوە کە ھۆڕمۆنی تیستۆستیرۆن لە رێژەی خۆی کەم دەکات لەلایەن پیاوەکان کاتێک دەکەونە ناو ئەوینداریەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە لە لایەن ئافرەتی دڵدارەوە لە رێژەی خۆی زیاتر دەبێت. کۆمەڵێک لێکۆڵەر لە زانکۆی "لەندەن کۆلێج" ئەوەیان دۆزیەوە کە خۆشەویستی کار لە سووری زۆر سەرەکی ئەکات لە مێشکی مرۆڤ. کە کاردانەوەی زۆری دەبێت لەسەر گۆرینی ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی ئەو کەسە، ئەم تاقیکردنەوانە لەسەر کۆمەڵێک کەس ئەنجام درابوون کە لەم بوارەدا شکستیان ھێنابوو، ئەوەیان بۆ روون بووەوە کە کار لە سوورەکانی مپخ دەکات و وای لێ دەکات پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەرەو تێکچوون بچێت.

جۆرەکانی خۆشەویستی[دەستکاری]

بۆ خۆشەویستی[دەستکاری]

ھۆنەر ئەحمەد ھەردی دەڵێت:

گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
ھەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە

گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی ھیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە

ڕەگی وشەکە[دەستکاری]

تابلۆی ئەویندارانی دێرین، ڕۆمیۆ و جولیەت، نیگارکێشانی فرانک دیکسی

عەشق لە عەشقەوە وەرگیراوە کە ڕووەکێکی بێ ڕەگ و ڕیشەیە بە ناوی لابلاب، ئەگەر بپێچی لە ھەر درەختێک وشکی دەکات. عەشقی ڕووکەشی درەختی جەستەی خاوەنەکەی وشک و زەرد دەکات، بەڵام عەشقی قووڵ بنجی درەختی عاشق وشک دەکاتەوە و وا دەکات لە خۆیەوە بمرێت. عەشق بە خۆشەویستییەکی توند و سۆزێکی تەواو پێناسە کراوە. [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ در خرابات، جواد نوربخش، چاپی چوارەم، بڵاوکراوەکانی یەڵدا قەڵەم، تاران ۱۳۸۴ شابک: ۶–۲۷–۵۷۴۶–۹۶۴، لاپەڕە ۳۳